جادوگه‌ری سیاسی … جوتیار
سیاسه‌تكردن ئه‌و جیهانه ئاڵۆزوو بێ مه‌ودایه‌یه كه مرۆڤ هه‌ندێكجار ده‌خاته ناو تێڕامان و ڕه‌هه‌ندی ئاڵۆزه‌وه، هه‌ندێكجار وات لێده‌كات بیركردنه‌وه‌ت، تێڕوانین و گومانه‌كانت، نایه‌كانگیربن له‌گه‌ڵ پێشهات و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانت، سیاسه‌ت وه‌ك چه‌مكێكی سیحری ده‌كرێت خۆی بخزێنێته ناو هه‌موو درز‌و قڵشهكانی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و تا ئه‌به‌د بتوانێت له ژێر كاریگه‌ری ئێنێرژی و ئاكتیڤیتێتی بێهاوتای خۆیدا یاری به چاره‌نوسی مرۆڤ بكات له نێوان دوو ئۆپشنی دۆڕان و سه‌ركه‌وتندا!!
له كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتیدا مرۆڤ له ژێر كاریگه‌ری ته‌وژمه مه‌عنه‌ویه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و خۆی ده‌نوێنێت، بۆیه ناتوانێت وه‌ك تاكێكی ئاماده و دروستكراو خۆی نیشان بدات، به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیندوستریاڵ و پێگه‌یشتوه‌كان كه هه‌میشه مرۆڤ تێیدا بوونهورهێكی ماتریالی و له ژێر كاریگه‌ری چه‌مك و توانا هزریه فهرزكراوهكاندا نیشان ده‌درێت.
كۆمه‌ڵگه كاتێك بێ بزاوت و هه‌نگاو ده‌بێت كه تاكه‌كانی به خولیا مه‌عنه‌ویه‌كان ڕاده‌هێندرێن، كاتێك خامۆش و دهستهمۆدهبێت كه بیركردنه‌وه ته‌نها تا سنوری نان و برسیه‌تی بڕبكات نه‌ك تا سنوری ئیراده‌و قوربانیدان، هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای پڕه‌نسیب و مۆڕالێكی تۆكمه‌ی مرۆیی بنیاد نه‌ندرێت ئه‌وه ناتواندرێت پشتی پێببه‌سترێت و ناوبندرێت كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست. كه كۆمه‌ڵگاش ته‌ندروست نه‌بێت بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستیش بوونی نابێت. كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستیش له ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌هاته ئارا ئیتر ناتواندرێت تاكێكی ئیرادهئامێز و ووشیار به‌رهه‌م بێت.
ئه‌و باسه قسه‌یه‌كم بیر ده‌خاته‌وه كه ده‌ڵێت (هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئینسانی ڕوناك نه‌بوبێته‌وه ئه‌وه به دڵنیایه‌وه له ژێر تاریكی جادوگهرهكاندا داده‌پۆشرێت) نازانم ئه‌م قسه‌یه كێ كردویه‌تی، به‌ڵام له ئێستادا پڕاوپڕ به باڵای كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كه‌ناركه‌وتوو و دابڕاوی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، هه‌ر حیزب و سیاسه‌تبازێك كه بیه‌وێت توانای ته‌لیسمه‌كانی خۆی ببینێت، دێت له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه ئهزموونیدهكات، هیچ شتێك بارته‌قای ده‌سخه‌ڕۆكردنی كۆمه‌ڵگای كوردی ئاسان نیه له دیدی حیزب و سیاسهتبازهكانهوه، خاڵی لاوازی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كۆمه‌ڵگای ئێمه بریتییه له نه‌بوونی پڕه‌نسیپێكی مرۆیی و نه‌بوونی ڕۆحی قوربانیدان.
سیاسه‌ت له لای ئێمه وه‌ك به‌شێك له مێژووی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه له ده‌ستی جادووگه‌رانی سیاسی‌دا وه‌ك ته‌لیسم به‌رخوردی له‌گه‌ڵكراوه ڕوو به خه‌ڵك تا ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌قلی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابێت. كۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به درێژایی مێژژووی خۆیان گیرۆده و قوربانی ده‌ستی كاره‌كته‌ره سیاسیهكانیانن، ئه‌و سیاسیانه‌ی كه له جادوگه‌ره‌كانی سه‌رده‌می سه‌ره‌تای لاهوتیه‌ت ده‌چن تا ئه‌وه‌ی له پیاوی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت، من پێم وایه سیاسیه‌كانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سۆمه‌ر و بابل زۆر كارامه‌و توانادارتر بووبن له ئه‌ركی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆمان. كاری سه‌ره‌كی حیزب و سیاسه‌توان به درێژایی سه‌د ساڵ له‌و جیوگرافیایه‌دا ته‌نها برتیبووه له وێرانكردنی زیهنیه‌تی تاك و داروخاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به شێوه زاریهكهی گه‌مژاندنی.
زوو زوو هه‌ر جاره‌و به هۆكارێك ئه‌و سیاسییه دهموچاوو سواوانه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه ده‌بنه‌وه (Face)ی ئاكتوێلی بێ (book)و كۆمه‌ڵگاش به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ناچار ده‌كرێت نیگایان بكات و ڕه‌زایان به ناچاری قبوڵبكات، هه‌ندێك جار قورسترین بڕیار بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه به ناچاری گوێ له مرۆڤگه‌لێك بگریت كه سور بزانیت درۆت بۆ ده‌كه‌ن و هه‌ڵتده‌خه‌ڵه‌تێنن، قورسترین كات ئه‌و كاتانه‌یه كه به ناچاری پێبكه‌نیت و به ناچاریش (به‌ڵێ)یه‌كت پێ بدركێنن هاوشێوه‌ی ئه‌و شادوومانهی كه جه‌لاده‌كانی ئیسلام به كه‌سێك ده‌یده‌ن له پێناو مه‌رگ و قوربانی خۆیدا.