
سینه‌مای ئێران.. هه‌نگاونان به‌ره‌و لوتكه …. ئاراز عه‌بدولره‌حمان
قسه‌كردن له‌سه‌ر سینه‌مای ئێران چه‌نده له ڕوی هونه‌ری و ته‌كنیكی سینه‌مایی وه گرنگی خۆی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه له‌ڕوی كلتوری و فه‌رهه‌نگییه‌وه بۆ سینه‌مای كوردی گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، له سینه‌مای ئێرانی دا نزیكی كلتوری و هاوسۆزیه‌كی تاڕاده‌یه‌كی زۆر له چاو میله‌تانی پێشكه‌وتوو له سینه‌مادا وه‌ك سینه‌مای ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئیتالی بۆ كلتوری كوردی ده‌بینرێت، كه ئه‌مه ده‌كرێت بكرێت به بنه‌مایه‌ك بۆ بنیات نانی سینه‌مای كوردی و به پیشه‌سازی كردنی.
مێژوی سینه‌مای ئێران
كاتێك موزه‌فه‌ره‌دین شا له ساڵی 1900 ز سه‌ردانی یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كات له‌گه‌ڵا خۆی كامێرایه‌كی وێنه‌گرتن دێنیته‌وه، وه پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1904ز یه‌كه‌م هۆڵی سینه‌ما له ئێران بنیات ده‌نرێت و ئامێری سینه‌ماتۆگراف دێننه ئه‌و وڵاته ئه‌مه ده‌كرێته خاڵی سه‌ره‌تا و ده‌سپێكی سینه‌ما له ئێران دا كه فیلمه بیانیه‌كان كه ته‌نها له جوڵه پێكهاتبوون نمایش ده‌كران.. تا ساڵی 1930 یه‌كه‌م فیلمی ئێرانی به‌ناوی (ئابی ورابی) له ده‌رهێنانی ئافانیس ئوهانیان به‌هاوكاری یه‌كه‌م وێنه‌گری سینه‌مای ئێرانی خان بابا موعته‌زه‌دی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه ئه‌م فیلمه‌ش ته‌نها له وێنه و جوڵه پێكهاتبوو، له ساڵی 1940 یه‌كه‌م فیلم كه گفتوگۆی تێدا تۆمار كرابێت له لایه‌ن ئه‌رده‌شێر ئیرانی و به ناوی (دختر لر) به‌رهه‌مده‌هێنرێت، وه پاشان فیلمی (چراغ های نیوورك) به‌رهه‌م دێت، ئه‌م دوو فیلمه ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له سینه‌مای ئێران دا، پاشان هه‌ریه‌كه له (ساموئیل خاشیكان، هوشنگ كاوسی، فروغ غفاری، ابراهیم گولستان، مسعود كیمیای، داریوش مهرجوئی، فریدون رهنما و علی حاتمی) وه چه‌ندین سینه‌ماكاری تر به ته‌واوی بناغه‌ی سینه‌مای ئێرانی جێگیر ده‌كه‌ن.. وه ناكرێت له هاوكاریه‌كانی ئه‌شره‌ف په‌هله‌وی كچی ڕه‌زا په‌هله‌وی و خوشكی محمد ره‌زا شا له‌بیر بكه‌ین كه عاشقی به‌ره‌و پێشچونی سینه‌مای ئێران بووه و به هه‌مو هه‌وڵ و توانای خۆی پشتگیری هونه‌رمه‌ندانی كردوه و هه‌وڵی داوه پردی په‌یوه‌ندی بێت له نێوان سینه‌ماكارانی ئێران و سینه‌ما و سینه‌ماكارانی ئه‌مریكی.. كه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین فیلمی ئێرانی به‌رهه‌مهاتوه.
شۆڕشی ئیسلامی و سینه‌ما
هه‌رچه‌نده شۆڕشی ئیسلامی له ئێران گۆڕانكارییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێی هێنایه كایه‌وه به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سینه‌مای ئێران داده‌نێت چونكه قۆناغی پاش شۆڕش سینه‌ما له‌و وڵاته‌دا قاڵبی خۆی نادۆزێته‌وه تا ساڵی 1987 كه ئه‌كرێت سینه‌مای ئێران له پاش شۆڕش تا ئه‌و ڕێكه‌وته به قۆناغی مت بوون ناوبنێن وه پاش ئه‌و ماوه‌یه بنه‌مایه‌كی نوێ بۆ سینه‌مای ئێران داده‌ڕێژرێت كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی دوای شۆڕش دا بگونجێت.. ئیتر لێره‌وه و له‌و كاته‌دا چه‌ندین گه‌نج ده‌رده‌كه‌ون كه كاری سینه‌مایی ناوازه به‌رهه‌م دێنن له‌وانه (محسن مخملباف، ابراهیم حاتم كیا، مجید مجیدی و ئه‌بولفه‌زل جلیلی) كه له‌گه‌ڵا گه‌وره سینه‌ماكارانی پێش خۆیان له‌وانه (عباس كیا روستمی، به‌هرام به‌یزایی و داریوش مهرجوی) چه‌ندین فیلم به‌رهه‌م دێنن كه له‌گه‌ڵا بارودۆخی پاش شۆڕش و جه‌نگی ئێران عێراق دا بگونجێت.
فێستیڤاڵ و كاریگه‌ریه‌كانی
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی سینه‌ما له ئێران به‌شداربونی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانه له فیستیڤاڵه جیهانیه به‌ناوبانگه‌كان وه هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چونی فیستیڤاڵی فه‌جره له ئێران كه تا ئێستا 36 خولی خۆی به‌ڕێ كردوه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌یه بۆ هاندان و به‌رده‌وامی دان به به‌رهه‌مهینانی فیلم و ده‌ركه‌وتنی خوێنی نوێ چ له ڕوی نواندنه‌وه بێت یاخود له ڕوی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنان و سیناریۆ نوسینه‌وه، كه ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌رده‌وامی دانه به سینه‌ما له‌و وڵاته‌دا وه هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی فیلمسازانی ئێران له فیستڤاڵه‌كانی وه‌ك ئۆسكار و كان و پڵنگی ئاڵتونی ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری زۆر باشی له‌سه‌ر سینه‌مای ئێران داناوه كه وای كردوه جێگه‌ی تایبه‌تی له نێو سینه‌مای پێشكه‌وتوی جیهان هه‌بێت.. كاتێك ساڵی 1998 فیلمی (بچه‌های ئاسمان) ی مجید مجیدی له فێستیڤاڵی ئۆسكار ده‌پاڵیۆرێت بۆ باشترین فیلمی بینای وه هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی كان بۆ فیلمی (تامی گێلاس)ی عباس كیا ڕۆسته‌می و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی تر له ساڵانی دواتر دا بۆ هه‌ریه‌كه له (جعفر پناهی، ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی، ئه‌میر نادری و ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی) وه هه‌وه‌ها به‌خۆشحاڵیه‌وه گه‌وره سینه‌ماكاری كوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌همه‌نی قوبادی كه چه‌ندین جار به فیلمه‌كانی (ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان، كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن، ئاوازی سه‌رزه‌مینی دایكم، نیوه مانگ) ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی كان، كاریگه‌ری باشیان ده‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی سینه‌ما له ئێران دا.
سینه‌مای ئێران به‌ره‌و پیشه‌یی بون
یه‌كێكی تر له پێشكه‌وتنی سینه‌ما له‌و وڵاته‌دا هه‌بونی هۆڵی سینه‌مایه، پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه سینه‌ما له ئێران ده‌بێت به كلتور به‌تایبه‌ت له نێو خێزان دا كه گرنگی دان به‌سینه‌ما و ڕۆشتن بۆ هۆڵه‌كانی سینه‌ما ده‌بێت به كاری ڕۆژانه، به‌رهه‌می نوێی سینما و سینه‌ماكاران له‌لای ئێرانیه‌كان جێگی گرنگی پێدانه، تا ساڵی 2013 له سه‌رتاسه‌ری ئێران و له 60 شاری ئه‌و وڵاته 247 هۆڵی سینه‌ما بونی هه‌بووه له‌م هۆڵانه ڕۆژانه به‌رهه‌می فیلمسازانی ئێرانی نمایش ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای فرۆشتنی كۆپی ڕایتی ئه‌و فیلمانه ته‌نانه‌ت ده‌بینین له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا چه‌ندین ماڵپه‌ڕی سینه‌مای كراونه‌ته‌وه بۆ نمایش كردنی تازه‌ترین فیلمی ئێرانی كه له ڕێگه‌ی كارتێكی پریپه‌ید ئاسای كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و مۆبایل كۆدێك ده‌كڕیت و پاش داخڵكردنی ئه‌و كۆده ده‌تونین له ماڵه‌وه و له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت فیلمێكی پێببینیت،كه ئه‌مانه هۆكاری زۆر گرنگن بۆ به‌رده‌وامی دان به هونه‌ری سینه‌ما له‌وه‌ش گرنگتر هونه‌رمه‌ندا گرنگی ته‌واو به به‌رهه‌م هێنان و نوسینی سیناریۆی فیلمی واقعی هه‌ڵقوڵاوی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن زیاتر له‌وه‌ی گرنگی به فیلمی ئارت بده‌ن باشترین نمونه پڕ فرۆشترین فیلم له مێژوی سینه‌مای ئێران كه له ئێستادا له نێو سینه‌ماكاندا نمایش ده‌كرێت و زیاتر له 36 ملیار تمه‌نی قازانج كردوه فیلمی (هزار پا) ی ئه‌بولحه‌سه‌ن داوودی یه له نواندنی ڕه‌زا عه‌تاران و جه‌واد عزتی كه فیلمێكی كۆمیدی كۆمه‌ڵایه‌تیه، وه هه‌روه‌ها فیلمی (فرۆشنده) له ده‌هێنانی (ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی) و نواندنی (شهاب حوسێنی و ته‌رانه علی دۆستی) یه‌كێكی تره له‌و فیلمه واقعیه ناوازانه‌ی تر كه داهاتێكی زۆری هه‌بووه.
وه به‌رهه‌م هێنانی درامای ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێكی تره له پێشكه‌وتنی فیلم و فیلم سازی له ئێران وه ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌توانا له كوڕان و كچان كاری گه‌ری باشی هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی فیلم له ئێران به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌كه له میهران مدیری و ڕه‌زا عه‌تاران علی صادقی و ئاناهیتا هیمه‌تی و چه‌ندین ئه‌كته‌ری تر.
له كۆتایدا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئێستا فیلم له ئێران له لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه له پێش هه‌مو شتێك قازانج و زه‌ره‌ر له به‌رچاو ده‌گیرێت وه‌ك چۆن كۆمپانیاكانی هۆلیۆد به‌هه‌مان شێوه كارده‌كه‌ن كه ئه‌مه ده‌بێت به وه‌رچه‌رخانێك كه فیلمی باش و به‌پێز به‌رهه‌م بهێنرێت و پاره له فیلمی ئاست نزمدا به فیڕۆ نه‌درێت.
ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه له هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی سه‌ره‌تا دابنرێت كه وه‌ك چۆن له ئێران و له‌سه‌رتاكانی سینه‌مادا ده‌وڵه‌ت پشتگیری ته‌واوی ئه‌م هونه‌ره‌ی كردووه له فه‌ند كردنی و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاموزش و كۆلیژی هونه‌ر و به‌شی جیاواز بۆ ژانه‌ره‌كانی سینه‌ما وه هاوكاری كردنی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت پشتگیری كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی فیلم بكات ئه‌وانه‌ی كه ئێستا هه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه له داهاتودا داده‌مه‌زرێن تا سینه‌ما له كوردستان دا ببێت به پیشه‌سازی كه داهات و قازانجی هه‌بێت.
—————————–
سه‌رچاوه:
• ویكوبیدیا
• ماڵپه‌ڕه‌كانی سینه‌مای ئیران
• www.Filimo.com