شیعری باوێشكه‌كانی مێژوو- نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ … ئازاد گه‌لاڵه‌یی
چ كاتێك شیعری هه‌ڵوێستدار له شاعیر وه‌رده‌گیرێت، شیعر یا به‌ری واقیعێكی ترسناكه. یا به‌ری خه‌یاڵێكی به پیته ئه‌گه‌ر شاعیر له به‌ری خه‌یاڵ كاریكرد. ئه‌وا بێ هیچ به‌ڵێ و نه‌خێرێك ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و ناخی خۆی ده‌بات و خوێنه‌ر یا ئه‌وی دی بۆی نییه له‌گه‌ڵی بكه‌وێته گفتوگۆ و مششتومڕی لێپرسینه‌وه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی خۆی سه‌رومڕ له شیعره‌كه‌دا ته‌وزیف كردووه و وه‌ك سه‌ره‌تاو كۆتایی له‌سه‌ری وه‌ستاوه ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و شاعیرانه به‌ری ده‌چنن كه كار له ته‌سسه‌وف و ئه‌شقی فه‌ردی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاعیر هاتوو كاری له كاره‌ساتێكی چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، واته گشتی كرد ئه‌وا بێ هیچ به‌ڵێ و نه‌خێرێك خوێنه‌ریش دێته ناوه‌وه‌و به‌رپرسیاریێتی له شاعیر ده‌وێ.
شه‌ڕی به‌رنه‌فره‌ت كه‌وتووی براكوژی نێوان یه‌كێتی و پارتی ڕووداوێكی ئێجگار قێزه‌ونی نێوان ئه‌م دووباڵه سیاسییه‌و ته‌واوی مێژووی كورده‌و شیعریشی بۆ نووسراوه.
هه‌ندێك له شاعیران دووربه‌دوور وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و برینێكی خوێن له‌به‌رڕۆیی لێی دواون و شه‌ڕیان وه‌ك مه‌بده‌ئێكی مرۆڤایه‌تی تاوانبار كردووه. له‌م هه‌ڵوێسته‌دا شیعری هه‌ڵوێستدا له شاعیری به‌رپرسیار وه‌رده‌گیرێت.
له‌م دوو هێزه‌دا دوو سه‌ركرده فه‌رمانی ئاراسته‌كانی شه‌ڕیان لێوه‌رده‌گیرا. به‌رێزان (مام جه‌لال تاڵه‌بانی و كاك مه‌سعود بارزانی) بوون.
شاعیر (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ) كه شیعری (باوێشكه‌كانی مێژوو)ی نووسیوه، شیعرێكه بێزاری له شه‌ڕ ده‌ربڕیوه‌و سه‌ره‌كانی شه‌ڕی تاوانباركردووه. ناشكرێ وه‌ك لایه‌نگرێك وه‌ربگیرێت، چونكه ڕووی ده‌می له گشتییه. به حه‌سره‌ت و داده‌وه هاڵاوی خوێنی گه‌رمی كوژراوانی لێ هه‌ڵده‌ستێت.
شاعیر ئه‌و كاته‌ی ئه‌و شیعره‌ی نووسیوه. سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌ڕێز (كاك مه‌سعود بارزانی) بووه، له یه‌ك شوێن له‌گه‌ڵی ژیاوه‌و ده‌ژیا، هه‌موو فه‌رمانێكی لێوه‌رده‌گرت. ده‌بوو سات له دوای سات ده‌نگوباسی به‌ره‌كانی شه‌ڕ سه‌ركه‌وتن یا شكستی لایه‌ك له لایه‌كان وه‌ك هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌نووسی به كه‌سی مه‌به‌ست بگه‌یه‌نێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵ گه‌یاندندا شیعری (باوێشكه‌كانی مێژوو)ی نووسیوه.
ئه‌م جۆره شیعره به هیچ جۆرێك له شاعیر وه‌رناگیرێت له‌م جێگا هه‌ستیاره‌دا شیعری له‌م جۆره، یانی (دووفاقی). ئه‌و كاته وه‌ك شیعرێكی ڕه‌سه‌ن له شاعیر وه‌رده‌گیرا. ئه‌گه‌ر له ژووری بڕیاردان و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ بهاتبایه ده‌ره‌وه‌و ده‌رگای له دوای خۆی به توندی دابخستبووایه و موچه‌ی موفتو زۆر شتی تری بخستبووایه ژێر پێی شیعری ڕه‌سه‌نه‌وه. له‌م كرداره‌دا شیعره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرا.
شیعری (باوێشكه‌كانی مێژوو) شیعری (دووفاقی)یه. شیعری هه‌ڵوێستدار نییه‌و مانه‌وه‌و چینه‌كردنه له‌سه‌ر خه‌زێنه.
شاعیری ڕه‌سسه‌ن ده‌بێ شیعر شه‌هیدی بكات. شاعیرانی ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتیش هێنده‌ی گردۆڵكه‌یه‌كیش دیوان چاپ بكه‌ن مێژوو وه‌ریانناگرێت و ده‌سسته‌وئه‌ژنۆ ده‌مێننه‌وه، هیچ شتێكیش له خوێنه‌ر ناشاردرێته‌وه.
3/11/2018