مه‌لنامه …. عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
چۆلەکەیەکی چۆماوان
لە دیدارێکی پڕ شکۆ
خاڵە زەردەکانی ملی
بە خۆر بەخشی،
خۆر قەفتەیێ تیشکی دایێ
له‌بن پنچک و گەزەڵێن
ھێلانەیێ بۆ خۆی چێکا
جاویدان بێ تا ھەتایێ.
****
شینە شمقاڕێکی زەلان
بۆ دیدارێکی لەگەڵ خۆر
دەوەنێکی کردە جێ‌ژوان،
ڕۆژی ژوانێ
سپێدە زوو لەگەڵ ئەلەند
کلچووکێکی
لە چڵه‌قامیشێ دروست کرد
کە ئاوی لە
دامێنی چیا ھەڵدەمژت،
شینە شمقاڕەکەی زەلان
بەر لە ژوانێ
ھەردوو چاوی جوانی پێ ڕشت.
****
تا پەڕەسێلکەی ڕەوەزان
زەردەپەڕ بەخاک ده‌سپێرن
بە دەنووک و
شاپەڕی پڕ لە تیشکەوە
دەگەنەوە نێو ھێلانە،
خۆر لە شەرمان
ئاوا نابێ به‌م زووانه.
****
ڕیشۆڵه‌یه‌كی ته‌ریوه‌ی
سه‌ر كزۆڵه‌ی دڵ پڕ له خه‌م
سه‌رگه‌ردان و دیده پڕ نه‌م،
نزایه‌كی بۆ خۆر هه‌نارد،
خۆر ئێواره
ڕووناكترین تیشكی خۆی له
گڕكانه‌كانی زستانه
به شنه‌ی ئێواره بۆ نارد،
دوای چه‌ند ساتێ
ڕیشۆڵه‌ی ته‌ره‌ی ڕێ ون بوو
به باڵی تیشكی زستانه
به باوه‌شێ بریقه‌وه
به چه‌پكێ جریوه‌ی تازه
گه‌یشته‌وه نێو هێلانه.
****
چۆله‌كه‌یه‌كی گه‌رده‌ن زه‌رد
له پنچكی لێڕه‌وارێ
ویستی هێلانه‌یێ چێكا
له‌ودیو دوندێ
نقووم له بۆی مێرغوزارێ
چه‌پكێ پرشنگی له خۆر خواست،
خۆر به كزه‌بای ئێواره
گۆلمه تیشكێكی نارنجی
له كه‌زیی زه‌رده‌په‌ڕ بۆ نارد،
له‌و ڕۆژه‌وه
چۆله‌كه و خۆر بوونه هاوڕێ،
كه چۆله‌كه هه‌موو ڕۆژێ
له‌گه‌ڵ تاریك و ڕوونی به‌ره‌به‌یانا
بای باڵی خۆی ده‌دا، ئینجا
خۆر سه‌ری له كه‌ل ده‌ردێنا.
****
خاڵخاڵۆكه‌یه‌كی باڵ مه‌یله‌و نارنجی
ئێواره‌یێ
به‌نێو باخی شیعره‌كانما
گوزه‌ری كرد
له‌نێو كووچه‌ی دێڕه‌كانیا
به‌دوای ناوی تۆدا وێڵ بوو،
كاتێ گه‌یشته ترۆپكی یه‌كه‌م پیتی،
هه‌ر چوار پیتی ناوتی نه‌خشاند
به خاڵه‌كانی سه‌ر باڵی،
كه لێبۆوه
هه‌ر له‌وێ دای له شه‌ققه‌ی باڵ
وه‌ختێ له‌سه‌ر چڵی دره‌ختێ نیشته‌وه
بووبووه
كۆتره شینكه‌ی به‌هاری ساڵ.