مژده …. ستار ئه‌حمه‌د
شه‌كره ژنێك
چێژه عه‌شق و
نوقڵه هیواو
به‌فره خۆزگەم پێده بەخشێت
ژنێك چوون شیعر‌و
له‌ئه‌وینا سه‌رمه‌ست و شێت
ئێواران گه‌رمه‌سۆز
شه‌وان شه‌رمه خه‌وو
رووناكی دڵ
له‌ئاسۆی ده‌روونی هه‌ڵدێت
زه‌رده ی به‌یان هه‌ڵده‌سێنێ و
شاباڵی ئه‌مه‌ك توند ده‌گرێت
هه‌تا ده‌گاته ترۆپكی
گه‌رمه هه‌ناوی نیوه‌ڕۆ
وێڵه ژنه‌و
به‌دوای خۆی و رۆحی من و
دوندی ده‌روونا ده‌گه‌ڕێت
پیتێك له‌ئاونگی لێوی
چرپه‌یه‌ك له‌ترپه‌ی دڵی
هه‌ناسه‌یه‌ك له‌ماچێكی
سفرێك له‌گۆی مه‌مكه‌كانی
لهتروسکەی نیگایه‌كا
به‌گلێنه‌م ده‌شۆمه‌وه
چاوانم ده‌كه‌مه ریچكه‌ی
خه‌ونی ئاڵ و
ته‌مه‌نی شه‌نگی ئاواتی
له‌كۆشما هه‌نسك ده‌دات و
عومرێكی نوێم پێده‌نووسێ
یهرگی لاویم ده‌كاته یه‌ر
ده‌مبا به‌ره‌و
شه‌و چرای ژوان
گوڵه خۆزگه‌و
لاسكه تاسه‌و
ره‌گی مژده‌م پێ ده‌ڕوێنێ
ژنێك لهیۆسهی ژیانا
چه‌شنی چیا
بۆ مانه‌وه‌م
بووه‌ته چاكترین سه‌نگه‌ر
ستار ئه‌حمه‌د