Skip to Content

کێ فێری کردم …. شیعر : نزار قبانی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

کێ فێری کردم …. شیعر : نزار قبانی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

Closed
by ته‌مموز 21, 2018 General, Poems

كێ فێری کردم
…قسەیەک بکەم لە بۆنی گەنم بچێ
یان
قسەیەک بکەم
لە ڕەنگی نان بچێ
كێ فێری کردم
ئەم گەلە بێنم
و
هیچ هاوسەرگیرییەک
بە دەسەڵات و گرێ بەستی
ئەڵماس و مەرجان نەکەم
كێ فێری کردم
بە گوڵ و شیعر
بەرامبەر دار حەیزەرانی
دەستی پۆلیس بوەستم
كێ فێری کردم
نەبم بە مەیتەری لای والی
یان
بە کەنیزەیەکی سەماکەر
لە دیوەخانەکانی دەربار
كێ فێری کردم
قەت باڵای شیعرم
…نەچەمێنمەوە
بە کۆیلەی ئەبم
تا مردن…
“”””””””’
كئ فێری کردم
لە شتەکان هەڵگەڕێمەوە
و
ئاڵای یاخی بوون هەڵکەم
كێ فێری کردم
چۆن دژی شەپۆل و دژی ڕەشەبا
سەفەرکەم
و
ئاگر بەردەمە دەریا
كێ فێری کردم
چۆن ووشە، لە ڕووی سولطانا
ئەبێ بە شمشێرێ
کێ ” حەواڵەی ” شۆڕشی یامێ
ئەبم بە کۆیلەی
تا مردن…
“”””””’
كێ فێری کردم
چۆن گۆڕانکاری بکەم
و
چۆن وێرانکاریش کەم
چۆن ،
ناشرینەکانی خاک گسک بەم
و
ڕێحانە بچێنم
كێ فێری کردم
چۆن ئەم پاپۆڕە
لە شەستە بارانی دەریا
و
دانی” جرج ” ڕزگارکەم
کێ دەنکە شقارتەیەکی یامێ
تا هەموو درۆکانی
مێژوو بسووتێنم
ئەبم بە کۆیلەی
تا ئەمرم…
“””””””
كێ فێری کردم
لەسەر پەڕەکانم
بۆ سەرکەوتنی ئینسان
…بمرم
كێ فێری کردم
دڵم وەک نان بپێچمەوە
تا
بیبەخشمە ئینسان
کێ فێری کردم
بە خۆڕایی بێ ، نێوانی دیوانی شیعر
و
دەمی هەژاران…
كێ فێری کردم
وەک گیا ، وەک ئاو ساکار بم
كێ فێری کردم
زمانێک ئارەزوەکانی مناڵان
و
هەستی خەڵکی ” ئاسایی ” تیا بێ
كێ فێری کردم
شیعر ، نامەیەکی خۆشەویستیە
بۆ خەڵک ئەنووسرێ
و
ئەوە شیعر نیە
ڕووی لە ئینسان نەبێ
ئەوەی ئەم حیکمەتەی
لە پێناسەی شیعر فێر کردم
ئەبم بە کۆیلەی
تا ئەمرم…

Previous
Next
Kurdish