 
	سەعات نۆ … نەوزاد بەندی
Closed							
	
						
						
					
 یوم الحساب نۆ پیت 
 ئەلئەنفال نۆ پیت
 کوردوستان   نۆ پیت 
سەعاتێکی مەچەک
بە مۆڵەتێکی کاتیی
ھاتۆتەوە ..
پێمان بڵێ :
لاویم بە دیار
ڕزینی مەچەکێکەوە
بەسەر چوو..
سەعاتێکی 
سیتیزن
ئۆرێنت
یان ڕیکۆ ..
داخڵی ھروب بووە ،
ھەتا بێت و پێمان  بڵێ :
باش نیم ..
لێیشم مەپرسن بۆ ..
ئێمە ئیتر 
ھیچ شک نابەین
چونکە سەعاتەکانی ئەمڕۆ
داھاتوویان
ھەرگیز باشتر نابێ  لە تۆ .


 
			 
			 
			