سۆراخ … به‌ختیار محه‌مه‌د
ناوت له مانگ ده‌پرسم
ماڵیشت له شه‌به‌قی سبه‌ینان.
گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت له باخچه‌كان ده‌پرسم،
شوێنی كاریشت له شه‌قامه خه‌مباره‌كان.
وه‌ك باڵنده
له هێلانه‌ی نه‌وره‌سی عه‌شقت
ده‌گه‌ڕێم.
كۆچی من
له نێوان
كیشوه‌ری بێده‌نگی و
دارستانی نیگاكانتدایه.
ههڵكوڕمانیشم
له‌سه‌ر دره‌ختی بیابانی شهرمتدایه.
پێم بڵێ!
تۆ چ ناونیشانێكت هه‌یه؟
له كێ بپرسم؟
له خۆر و ئه‌ستێره‌كان؟
له ڕووبار و شاخ و پێده‌شت؟
له كێ بپرسم؟
له هه‌ور و ته‌رزه و باران؟
له‌و بروسكه‌یه‌ی ته‌ته‌ره
له‌نێوان زه‌وی و ئاسمان؟
له‌و فریشتانه‌ی ده‌رفه‌تیان نییه و
هه‌میشه زكری خوا ده‌كه‌ن؟
له كێ بپرسم ناونیشانی تۆ؟
تۆ له كوێی؟
كه وه‌ك گه‌لگامێش
ته‌نها و سه‌راسیمه
له ئاوی قووڵی موحیبه‌تدا
به‌دوای گیای ناوی نه‌مرت ده‌گه‌ڕێم.
ئه‌ی گوڵی باخی موحیبه‌ت!
من بارانم پێیه،
لێزمه بارانی به‌هاری عه‌شق.
من گه‌ڵام پێیه،
گه‌ڵا و گوڵ و چرۆی به‌هاری عه‌شق.
من شنه‌بام پێیه،
شنه‌بای فێنكی به‌هاری عه‌شق.
من كانی و ڕووبارم پێیه،
كانی و ڕووباری
به‌خوڕی به‌هاری عه‌شق.
تۆ له كوێی؟
ئه‌ی خواوه‌ندی عه‌شقی من!
تۆ له كوێی؟
ئه‌ی مه‌ریه‌می پاكیزه‌ی عه‌شقی من!
تۆ له كوێی؟
ئه‌ی مه‌سیحی له خاچدراوی عه‌شقی من!
تۆ له كوێی؟
ئه‌ی یوسفی خیانهتلێكراوی عه‌شقی من!
تۆ له كوێی؟
ئه‌ی قه‌دیسی شه‌هیدكراوی عه‌شقی من!
تۆ له كوێی؟
ئه‌ی وڵاتی داگیركراوی عه‌شقی من!
تۆ له كوێی؟…
به‌ختیار محه‌مه‌د