
کتێبی قەرەنی جەمیل.. ئامادەکردنی: باهۆز مستەفا
Closed
کتێبی قەرەنی جەمیل
ئەم کتێبە پێکهاتووە لە ( گفتوگۆ، وتار، تابلۆ، وێنە) لە ئامادەکردنی (باهۆز مستەفا) بە بەشداری کۆمەڵێک نووسەر و ئەکادیمیست و هونەرمەند.
دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە ( باهۆز مستەفا ) گوتی: بیرۆکەی ئەم کتێبە سەرەتا گفتوگۆیەکی هونەری بوو لە نێوان من و هونەرمەند (قەرەنی جەمیل) دەربارەی تیۆر و قۆناغە جیاجیا هونەرییەکان و داهێنان لە دنیا و کوردستان و کێشەکانی. بەڵام دوای بە هۆی نەخۆشکەوتنی، هونەرمەند (قەرەنی جەمیل) داوایکرد جارێ ڕایبگرین تا چارەسەر وەردەگرێ و کەمێک باشتر دەبێت، ئینجا دەست بە گفتوگۆکە دەکەینەوە، بەڵام بەداخەوە مەرگی هونەرمەند مەودای نەدا گفتوگۆکە تەواو بکەین.
ماوەتەوە بڵێین: ئەم کتێبە لە مەراسیمی ( یاد و وەفا بۆ قەرەنی جەمیل) بڵاودەکرێتەوە.