
عه‌وڵا جه‌یدی و نه‌نه ئامینه.. ئاكۆ عه‌بدوڵڵا
گڵاوڕۆژنه‌یه‌ك بۆ ڕوانین له‌شاری كۆیه
فازیل شه‌وڕۆی په‌روه‌ردكار و شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، یه‌كێكه له‌نووسه‌ره به‌بڕشته‌كانی ئه‌مڕۆی جیهانی نووسینی كوردی، به‌رده‌وام به‌ده‌ق و لێكۆڵینه‌وه‌ی نایاب و ووته و كاری هونه‌ری به‌سه‌رمانده‌كاته‌وه. له‌كۆتا مانگه‌كانی ساڵی 2023 له‌په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌ی با‌به‌تێكی له‌ژێر ناوی (عه‌وڵا جه‌یدی و نه‌نه ئامینه) بڵاوكرده‌وه. له‌ده‌ستپێكیدا نووسیبووی {ناونیشانی کتێبێکی دیکەمە. نیزا دەکەم تەندرووستیم ڕێم بدا تەواوی بکەم. ئەو دوو زاتە باپیر و نەنکی خۆمن، دوو کەسایەتین کە جێ پەنجەیان لە مێژووی کۆمەڵایەتیی کۆیە بە جوانی دیارە. دەمەوێ لە گێڕانەوەی ژییاننامەی ئەوان، بە ئەمانەتەوە، وێنەیەکی زۆر بواری شاری کۆیە بکێشم لە ساڵانی١٩٢٠ تا ١٩٦٧}. ئینجا له‌ژێره‌وه به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه بڵاونه‌كراوه‌ی به‌ناونیشانی (کەوە دۆمە) خستبووه به‌ر دیده. من هه‌ر كه خوێندمه‌وه چێژی زۆرم لێوه‌رگرت. هه‌م ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌میش ئه‌فسونی داڕێژتنه‌كه‌ی كێشی كردم. ئه‌وه بوو وه‌ك زۆر له‌وتاره‌كانی دیكه‌ی ناوبراو، لای خۆم كۆپیم كرد. رۆژانی دواتر به‌نده‌كانی دووه‌م و سێیه‌می به‌دواداهێنا و ئه‌وانیشم كۆپی كرد. له‌چاوه‌ڕوانیدا بووم كه‌چی رێك به‌ندی حه‌وته‌می خسته به‌ر رووان، بۆیه ئه‌وسا مه‌سیجم بۆ به‌ڕێزیان نارد، به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌ڵامدا پێیڕاگه‌یاندنم مه‌به‌ستی نییه ته‌واوی كتێبه‌كه‌ی به‌و جۆره بڵاوبكاته‌وه. دواتر له‌په‌یجه‌كه‌ی به‌نده‌كانی هه‌شت و نۆ و دوانزده و چوارده و شانزده و نۆزده‌شی بلاوكرده‌وه. ئه‌وه بوو ساڵی رابردوو به‌شێوه‌ی كتێب خستییه به‌رده‌م خوێنه‌ران.
ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه له 65 ناونیشان (به‌نده‌كان) پێكدێت. له‌كۆتایشدا پڕۆفایلی خۆی ده‌بینرێت. ناونیشانه‌كان ریزبه‌ند كراون. بۆ هه‌ندێكیان ماوه‌ی زه‌مه‌نی دیاری كراوه. له‌ناویاندا خوێنه‌ر به‌ره‌و به‌شێك له‌ژیاننامه و كار و هه‌ڵوێستی عه‌وڵا جه‌یدی و نه‌نه ئامینه و وه‌ستا حه‌مه‌دی كوڕ و فازیلی كوڕه‌زاش كێش ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بابه‌ته‌كان وه‌ك ئاوێنه وان بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رووداوه‌كانی شاری كۆیه له‌ماوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ڕووداوه تاڵه‌كان و كاریگه‌ره به‌ده‌كانی ئایدیای فریوده‌ری حزبی و ململانێیه نه‌خوازراوه‌كانیان و كاریان له‌گۆڕینی ریشاڵی پاكی پێوه‌ندی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك. ئه‌مه‌و گرنگی له‌خسته‌ڕووی رووداوه‌كانی دوای كۆدێتا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 1958 و كاره‌ساته ناخۆشه‌كانی ئه‌و رۆژه تاڵانه‌ی ساڵی 1963 ناو كۆیه‌ش داوه كه ته‌نگی به‌هه‌موو خه‌ڵكی شار هه‌ڵچنیبوو.
وه‌ك له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه چێژ به‌خوێنه‌ر ده‌به‌خشێ. نووسه‌ر به‌كورتی و پوختی هاتۆته گۆ، زۆر به‌وردیش وه‌سفی گه‌ڕه‌ك و خانووه‌كانی كردووه. سه‌لیقه جوانه هونه‌رییه‌كه‌ی خۆشی تێدا خستۆته‌گه‌ڕ. هه‌روه‌ها به‌وشه‌ی شێوه‌زاری كۆییانه گێڕانه‌وه‌كانی جوانتر كردووه له‌وانه: (ته‌ژگه‌به‌ڕ، دۆشه‌گۆره، پێته‌رازوو، خون، له‌گه‌ن، كێشكه، سبه‌ینێی سارحان، تریان، تریانه، ده‌سته‌باشی، قۆقیله، به‌تار، تێڕ، قووله‌تێن، كه‌ندوو، فه‌رمه‌سۆن، خه‌ركینه، نه‌ختۆكه‌ك، ئه‌قڵقونده، كنه‌وان، ده‌رس و ده‌ور، مینا، پلووسك، كۆنه‌و مۆنه، ته‌شتۆكه…). ئه‌مه‌و باسی له‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی هه‌ندێك جۆری خوارده‌مه‌نی، وه‌ك ساوار و داندۆك و دانووله و ئاوه ته‌ماته و قاورمه‌ش، له‌و رۆژگاره كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئاوه‌دانی ئه‌وسای گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سه‌ر كۆڵانه ته‌نگه‌كانیش كردووه. بۆ نموونه له‌لاپه‌ڕه 87 سه‌باره‌ت به‌مزگه‌وتی مناره نووسیویه‌تی (ئه‌و مزگه‌فته هه‌میشه حوجره‌ی ده‌رس و ده‌ور بوو، مه‌دره‌سه‌ی ئایینی بوو، فه‌قێی زۆر بوو). ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه من له‌و ساڵانه‌ی رابردوو زۆر جار له‌كاتی نوێژ به‌لایدا ره‌تبووم كه‌چی ده‌رگاكه‌ی داخرا بوو.
لای خه‌ڵكی كۆیه، به‌تایبه‌تی كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان، ناو و پێگه‌ی عه‌وڵا جه‌یدی و ئامینه‌ی خێزانی و حه‌مه‌دی كوڕی روونه. نووسه‌ریش ئاماژه‌ی به‌وه داوه عه‌وڵا جه‌یدی پیشه‌كارێكی ده‌ستڕه‌نیگ بووه. وه‌ك چه‌خماغساز به‌داهاتی دوكانه‌كه‌ی ده‌ژیا. هاوكات خۆبه‌خشانه له‌كۆمه‌ڵێك بوار خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كردووه، له‌وانه گۆڕ هه‌ڵكه‌ندن و مردوو شۆرین. ئه‌مه‌و به‌هۆی كه‌سایه‌تییه كاریزمایه‌كه‌شی به‌هانا‌ی لێقه‌وماوان ده‌چوو و كۆمه‌كی بۆ كۆده‌كردنه‌وه. دوای مردنیشی نه‌نه ئامینه‌ی ده‌ستڕه‌نگین له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌ك ژنێكی پیشه‌گه‌ر كه‌سابه‌تی كردووه. ئه‌ویش خۆبه‌خشانه له‌كۆمه‌ڵێك بوار خزمه‌تی كردووه، له‌وانه مامانی و مردوو شۆرین، وه‌ك پزیشكێكی میللیش چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی ده‌كرد. ده‌رگای ماڵه‌كه‌شی وه‌ك قه‌له‌نده‌رخانه‌یه‌ك تا دره‌نگانی شه‌و بۆ ژنانی بێنه‌وا كراوه بوو. حه‌مه‌دی كوڕیشیان یه‌كێك بووه له‌وه‌ستا ده‌ستڕه‌نگینه‌كانی بۆڕیسازی و كاره‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه.
ئه‌وه‌ی كه ته‌واو له‌و به‌رهه‌مه دڵنیام راستگۆیی نووسه‌ره له‌گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی. راسته هه‌موو شتێك نانووسرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنووسرێ ده‌بێت به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بێت. ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ش له‌و به‌رهه‌مه به‌ڕوونی ده‌بینرێت. نازانم بۆچی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا (دانپێدانانه‌كانم) ده‌هاته‌وه یاد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌زۆر رووه‌وه له‌ویان جیایه. راسته گۆڕانی ریشه‌ییانه‌ی جان جاك رۆسۆ له‌و كاته ده‌ستپێده‌كات كه رۆژێك له‌شاری جنێڤی مه‌كۆی هاتنه دنیای ده‌رده‌چێت و ئێواره‌ش له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا دوا ده‌كه‌وێت و ده‌رگاكانی شار داده‌خرێن، بۆیه ناچاریانه له‌ده‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه، تا خۆی به‌ماڵێكی دابڕاودا ده‌كات. خاوه‌نه‌كه‌ی (مه‌دام دوڤارنس) به‌دوودڵی داڵده‌ی ده‌دات. دواتر داوای لێده‌كات به‌دایه بانگی بكات و ده‌بێته دایكێكی دڵسۆز بۆی. رۆسۆ دایكی خۆی نه‌دیبوو. به‌و جۆره رێڕه‌وێكی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌گوزه‌رێنێ. ئه‌وه‌تا خاوه‌نی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی ئێمه‌ش له‌كۆتایی یه‌كه‌م به‌ندی بیره‌وه‌رییه‌كانی كه ئه‌وسا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌گرتنه‌وه‌ی كه‌وه دۆمه‌ی باوكی، له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان ناتوانی سه‌ر به‌ماڵدا بكاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی شه‌ویش ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان داده‌خرێت، په‌یامی پێده‌گات، كه ده‌ركراوی كۆڵانه، تا خێره‌ومه‌ندێك بۆ ماڵی نه‌نكه ئامینه‌ی ده‌بات و ئه‌و شه‌وه‌ی لای ئه‌و، به‌له‌شی كوتراو و داڕوشاو له‌ژێر جاجمی زوور و كه‌شی كابووساوی، رۆژ ده‌كاته‌وه.
به‌ڵی ئه‌وانه سه‌ره‌تاكانی هه‌ردوو بیره‌وه‌ریه‌كانه، به‌ڵام به‌سه‌رهاته‌كان جیان و كه‌سه‌كانی ناویشیان ته‌واو جیان، ئه‌وانه‌ی ئێره هاڕاوی رۆژانه‌ی ژیانێكی گه‌لێك پاكترن. ره‌فتار و كرداریشیان زیاتر له‌چه‌مكی مرۆڤایه‌تی و خواپه‌رستی نزیكه، بۆیه مه‌ودای جیاوازی نێوانیان گه‌لێك دووره.
به‌شێك له‌به‌نده‌كانی ئه‌و كێبیه له‌ژێر ناونیشانی (عه‌وڵا جه‌یدی له‌دیدی مێژوونووس و نووسه‌راندا) یه كه تێیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌به‌شێك له‌نووسراوی ئه‌و كه‌سانه داوه كه له‌نزیكه‌وه ئاشنای عه‌وڵا جه‌یدی بوون و شایه‌دییان بۆ رۆڵه كاریزمایه‌كه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه و ده‌ستڕه‌نگینی و كاره خۆبه‌خشییه‌كانی داوه. دواتر نووسه‌ر گله‌یی له‌خه‌ڵكی ده‌كات كه چۆن ئه‌و جۆره كه‌سانه و رۆڵه‌كانیان له‌یادگه‌ی خه‌ڵكی شاردا له‌بیر ده‌كرێن. وه‌ك له‌لاپه‌ڕه 248 نووسیویه‌تی (له‌و تۆمارگه‌یانه‌ی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی شایه‌دحاڵی وه‌ستا عه‌وڵا جه‌یدی بۆ ئێمه‌یان به‌جێهێشتووه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و زاته له ژیاندا توانیویه‌تی به‌و ساده و ساكاری و خاكییه‌ی خۆیه‌وه كه‌سێتییه‌كی مه‌زن و بڵند و باڵا بۆ خۆی زامن بكات، كه‌سێتییه‌ك هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵ و ده‌ستڕۆیشتوو و دیار و ناسراوه‌كانی شاری كۆیه، خۆشی هه‌ستی به بوونی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه جوانه كردووه، كه‌س نه‌بووه له ئاغا و حاجی و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌وڵه‌تداران ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆی ڕانه‌وه‌ستابن). له‌لاپه‌ره‌ی دواتر به‌و جۆره به‌رده‌وام بووه (به‌ڵام چونكێ ئه‌قڵیه‌تی كورد خێڵگه‌ڕایی و ده‌سه‌ڵاتپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندخوازه، دوای كۆچی عه‌وڵا جه‌یدی ده‌توانم بڵێم له‌ناو كتێبه‌كان نه‌بێ ناوی ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا توێژی ڕۆشنبیر و ئه‌دیب و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌بووایه وه‌ك وه‌فا و ئه‌مه‌كێك ئاوڕ له‌و جۆره كه‌سایه‌تییانه بده‌نه‌وه). له‌درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌گاته ئه‌وه (جونكه پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سێتیی له‌ناو كورددا به پارسه‌نگی خێڵ و خزمایه‌تی و ئاغایه‌تی و شێخایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه، هه‌میشه ئه‌گه‌ر له چینی هه‌ژار و عه‌وامی ڕه‌شوڕووتدا كه‌سێكیش هه‌ڵكه‌وتبێ و بووبێت به ئه‌ستێره، زوو كاریان كردووه بۆ خامۆشكردنی یان كووژانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، مێژوومان پڕ له ناوی سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتدار و ئاغا و حاكم و ده‌ستڕۆیشتووه، كه تۆمارگه‌یان لێوانلێوه له غه‌در و سته‌مكاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و خوێنمژی و خوێنڕێژی و ته‌ڵه‌كه‌بازی و گه‌نده‌ڵی و داوێنپیسی- خه‌ڵكیش غه‌در و تاوانه‌كانیان ده‌زانێ -، كه‌چی وه‌ك پێشه‌وا و ڕابه‌ر و مامۆستا و كه‌سایه‌تی به‌رز و بڵند ته‌ماشا ده‌كرێن و كتێبیان له‌سه‌ر ده‌نووسرێ و شیعریان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ڵێن و په‌یكه‌ریان بۆ ساز ده‌كه‌ن و شه‌قام و مه‌ڵبه‌ند و قوتابخانه‌یان… به‌ناو ده‌كه‌ن).
بێگومان گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه چواری كتێبه‌كه‌ش ده‌بینین نووسه‌ر پێشتر ئاماژه‌ی به‌ناوی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی خه‌ڵكی شار داوه و به (پیشه‌وه‌ر و كاسبكار و خێرخواز و چاكه‌كار و ڕابه‌ر…. ) ناوی هێناون كه یه‌كێكیان (حه‌لیمه ره‌زا) ی نه‌نكی منه و له‌ئاستیاندا نووسیویه‌تی (به‌خت و تاڵعیان نه‌بووه، مه‌گه‌ر ڕاكوزارانه، لێره و له‌وێ ناویان هاتبێ. له كاتێكدا ڕه‌نگ بێ ژیاننامه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌رگی كتێبێك له‌خۆ بگرێ). ئه‌مه‌و پێشتریش مامۆستا فازیل له‌كتێبی (ژنه پیشه‌وه‌ره‌كانی كۆیه) كه ئاماژه‌ی بۆ حه‌لیمه ره‌زاش كردبۆوه. له‌و كتێبه‌ش جگه له‌كه‌سابه‌تكردن له‌ماڵ و خێر و هاوكاریكردن، له‌وه‌سفی به‌كارهێنانی چارۆگه‌ی كۆییانه و تاسه‌ی زیووی سه‌ر و به‌باكردنی ئازاره‌كانی رۆژگار له‌رێگه‌ی جگه‌ره‌ی قامیش، هه‌مان خاڵی هاوبه‌ش له‌نیوان هه‌ردوو نه‌نكه‌كه‌دا ده‌بینم. ته‌نانه‌ت له‌به‌رگی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه نووسه‌ر كه وێنه‌ی كۆڵانێكی داناوه خانوه‌كه‌ی حه‌لیمه ره‌زا به‌گه‌وره‌یی ده‌رچووه. ئه‌و خانووه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی ته‌مه‌نم تێدا به‌سه‌ر بردووه.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نووسه‌ر بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه له‌به‌كارهێنانی ئه‌و ناو و ناتوره ناشیرنانه‌ی كه خه‌ڵكی كۆیه بۆ یه‌ك به‌كاری ده‌هێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌خنه‌ی له‌لایه‌نه‌كانی وه‌ك مامۆستایانی ئایینی و پۆلیس و قوتابخانه و زۆر شوێنی دیكه گرتووه كه كاریان نه‌كردووه بۆ سه‌ركۆنه‌كردن و بنبڕكردنی ئه‌و ئه‌تواره دزێوه.

ئاكۆ عه‌بدوڵڵا