Skip to Content

متمانە و گرینگی متمانە لەژیان دا.. سامان خدر

متمانە و گرینگی متمانە لەژیان دا.. سامان خدر

Closed
by ئاب 31, 2025 General



لەم جیهانەدا، ڕۆژانە بچوکبوونەی مرۆڤ ولێك ترازان و جوانییەکانی دەبینین ، متمانە هەستێک نیە بۆ دەوروبەر بەڵکو بناغەی هەموو سیستەمێکی جوان وماناداری مرۆییە.

زۆرجار باس لە متمانە دەکەین وەک ئەوەی رەوشتێك ،یان هەستێكی ئارەزوومەندانە بێت، متمانە خۆی چۆنایەتیێكی پەسندە، جالەپەیوەندی خێزانی یان هاورێیەتی یان پەیوەندی سۆزداری بێت.

متمانە هەستێک نییە. گەشبینییەکی سادە و ساکار نییە. بەڵکو ژێرخانێکە بۆ ئەوەی لە سەری بونیاد نراوە، بۆ مرۆڤ و هەندێک لە گیاندارانیش .
هەربۆیە هەمیشە متمانە بەگرینگیەوە لێی ڕوانراوەو باس كراوە،هەروەها بەڕەوشتێكی زۆر جوان دانراوە لەنێوان مرۆڤەكان.

هەروەها بونی متمانە زۆر گرینگە لەنێوان مرۆڤەكان ،بۆئەوەی مامەڵەكردن لەنێوان یان دا ئاسانتربێت و زیاتر بڕوایان بەیەكتر بێت، هەروەها لەكردنی هەركارێك لەنێوان یان دا ئاسان تربێت ، ئینجا ئەو كارو مامەڵانە لەبازاڕ بێت یاخود ڵەپیشە جیاوازەكانی ژیان بەگشتی.

هەروەها چەندین جۆری متمانەهەیە ، وەك متمانەی نێوان كەسەكان هەروەها نێوان تاكەكانی خێزان هەوەها نێوان هاوڕێ و هەوەها نێوان دەسهەڵات و هاوڵاتی.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress