پزیشکی ئارامکەرەوە “پاڵاتیڤ” لەبەرامبەر ئازاری دەرونناسیدا.. وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: یاسین لەتیف
بیونگ-چول هان (1959- ) فەیلەسوف و تیۆریستێکی کولتووری لەدایکبووی کۆریای باشوورە. لە ئەڵمانیا دادەنیشێت و مامۆستای هونەرە لە زانکۆی بەرلین
دەقەکە؛
- پێم بڵێ ئازار بۆ تۆ چی دەگەیەنێت، منیش پێت دەڵێم تۆ کێیت!
ئەم قسەیەی ئێرنست یونگەر (١٨٩٥-١٩٩٨) دەتوانرێت بۆ کۆمەڵگا بە گشتی بەکاربهێنرێت. پەیوەندیمان بە ئازارەوە سروشتی ئەو کۆمەڵگایە ئاشکرا دەکات کە تێیدا دەژین. ئازار ئاماژەیەکی کۆدکراوەو کلیلی تێگەیشتنە لەو کۆمەڵگەیەی کە قسەی لەسەر دەکرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت هەموو سۆسۆلۆکێک و ڕەخنەیەکی کۆمەڵایەتی لێکدانەوەو شرۆڤەکانی خۆی بۆ ئازار پەرەپێبدات. دەبێت ئەوەش بزانین ئێمە سروشتی کۆدکراوی ئازار لەدەست دەدەین ئەگەر بە تەنیا بۆ پزیشکی جێبهێڵین بۆ ئەوەی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
ئەمڕۆ، “فۆبیای ئازار”، یان فۆبیای ئەلگۆریتم(خوارزمیات) بە ئازار- لە هەموو جێگایەک ترسێکی باوە لە ئازارەکان . هەروەها بەرگەگرتنی ئازار بە خێرایی کەم دەکاتەوە. فۆبیای ئازار دەبێتە هۆی سڕبوونی هەمیشەیی ، ئامانج لێی دوورکەوتنەوەیە لە هەر دۆخێکی پڕ لە ئازار. لە هەمان کاتدا تەنانەت دڵشکانیش بە گومانەوە سەیر دەکرێت. فۆبیای ئازار لە کایەی کۆمەڵایەتیدا بڵاودەبێتەوەو فەزای ململانێ و مشتومڕ بچووک دەکاتەوە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ئازاربەخش. فوبیای ئازاریش هەژموونی خۆی دەسەپێنێت بەسەر سیاسەتدا.
 فشارەکان بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان و گەیشتن بە کۆدەنگی زیاتر دەبێت.هاوکات سیاسەت لە ناوچەیەکی ئازارشکێندا جێگیر دەبێت و دینامیزمی خۆی لەدەست دەدات. “نەبوونی ئەڵتەرناتیف” یان بەدیل دەبێتە پەناگایەکی سیاسی. دواجار “ناوەند”ی پارچەپارچەبوو دەبێتە پەناگەیەک . هەروەها مرۆڤ لەبری مشتومڕ و هەوڵدان بۆ ئارگیومێنتی باشتر ملکەچی فشارەکانی سیستەمەکە دەبێت . دواجار دیمۆکراسی (پۆست دیمۆکراسی) بڵاو دەبێتەوە کە بریتیە لە دیمۆکراسی ئازار شکێن و چەسپاو . هەر لەبەر ئەمەشە کە شانتاڵ مۆفێ (١٩٤٣-) داوای “سیاسەتێکی پڕ لە ئازار” دەکات کە خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕ لە ئازار بەدوور نەگرێت. سیاسەتی ئارامکردنەوە بێتوانایە لە خاوەندارێتی دیدگا یان جێبەجێکردنی چاکسازی قووڵ کە ڕەنگە بە ئازار بێت. ئەوان پێیان باشە پەنا بۆ دەرمانی ئازارشکێن ببەن، کە کاریگەری کاتییان هەیە و هیچ شتێک ئەنجام نادات جگە لە داپۆشینی ناهاوسەنگی سستەم و هاوسەنگی میتۆدی نەبێت .سیاسەتی هێورکردنەوە چەکدار نییە بە ئازایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئازارەکان. 
بەم شێوەیە هەموو شتێک دەبێتە تەنیا درێژەپێدەری هەمان چیرۆکی کۆن . ترسی ئەمڕۆ لە ئەلگۆریتمەکان (خوارزمیات) لەسەر بنەمای گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی پارادایم دامەزراوە. ئێمە لە کۆمەڵگایەکی ئەرێنیدا دەژین کە هەوڵی نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی نەرێنی دەدات.ئازار جەوهەری نەرێنییە. تەنانەت دەروونناسیش ئەم گۆڕانکارییە پارادایمە پەیڕەو دەکات، لە دەروونناسی نەرێنی کە دەروونناسی ئازارە دەگوێزێتەوە بۆ دەروونناسی ئەرێنی . تەرکیز دەخاتە سەر خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی و گەشبینی. هەروەها پێویستە خۆمان لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان بەدوور بگرین و بیگۆڕین بە بیرکردنەوە ئەرێنییەکان . تەنانەت دەرونناسی ئەرێنی ئازار وەکو لۆژیکی کار کردن بە کار دێنێت ، ئایدۆلۆژیای هێورکەرەوەی نیولیبرالیزم ئەزموونە ئازاربەخشەکان وەک پاڵنەرێک بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن دەبینێت. تەنانەت باس لە “گەشەکردنی دوای کارەسات” دەکات ، ڕاهێنانی خۆڕاگری وەکو ڕاهێنانێک بۆ هێزی دەروون ، ئەم ڕاهێنانە ئامانجی گواستنەوەی مرۆڤەکانە بۆ تاکی بە توانا تا دەکرێت هەست بە ئازار نەکەن و هەمیشە دڵخۆشْ بن .
 ئەرکی دەرونناسی ئەرێنی پەیوەندیەکی تۆکمەو نزیکی هەیە بە دابین کردنی بەختەوەری و بەڵێنی داوە بە دابین کردنی پانتاییەک لە بەختەوەری هەمیشەیی دەکرێت لە ڕێی دەرمانەوە دەستەبەر بکرێت.قەیرانی مادەو دەرمانی (افیون)لە ئەمریکا نموونەیەکی سەرەکییە ، هەروەها تەماحی ماددی پیشەسازی دەرمان تاکە هۆکاری ئەم قەیرانە نییە؛ بەڵکو گریمانەیەکی بنەڕەتییە سەبارەت بە بوونی مرۆڤ . تەنها ئایدۆلۆژیای خۆشگوزەرانی هەمیشەیی دەتوانێت لە ئاستی فرەواندا ئەو دەرمانانە دابەشبکات کە لە بنەڕەتدا پزیشکی ئارامکەرەوە بە کاری دەهێنێت بۆ کەسانی تەندروست .
 بەڕێکەوت نییە کە دەیڤید بی مۆریس (1942-)، ئەلگۆریتمزان یان پسپۆڕی ئازاری ئەمریکی، دەیان ساڵ لەمەوبەر لێدوانێکی داوە : ڕەنگە ئەمریکییەکانی ئەمڕۆ یەکەم نەوە بن لەسەر زەوی کە ژیانێکی بێ ئازاریان بە مافێکی دەستووری زانیبێت. کە بریتیە لە ئازاری شەرمەزاری . کۆمەڵگای پزیشکی ئارامکەرەوە هاوتەریبە لە گەڵ کۆمەڵگای جێبەجێکەر ، ئازار وا لێکدەدرێتەوە کە نیشانەی لاوازیە؛ هەروەها شتێکە دەبێت بشاردرێتەوە یان کۆتایی پێبهێندرێت لە ڕێگەی چاک کردنیەوە ، ئەمەش بۆ خۆی لەگەڵ ئەدای کارکردندا ناکۆکە . لە کۆمەڵگایەکی چالاک و بە توانادا جێگەی پاسیڤیەتی ئازارەکان نابێتەوە ، ئەمڕۆ ئازار لە هەر ئەگەرێکی دەربڕین ڕەتدەکرێتەوە. مەحکومە بە بێدەنگی، کۆمەڵگەی پزیشکی ئارامکەرەوە ڕێگە نادات ئازار زیندوو بکرێتەوە یان لە ڕووی زمانەوانییەوە گوزارشت لە خۆی بکات و بگۆڕێت بۆ سۆز . کۆمەڵگەی ئارامکەرەوە کۆمەڵگەیەکی “ئایدیاڵ”ە. قوربانی وەهمی خۆڕازیبوونە. هەموو شتێک پۆلێش دەکرێت و پاڵاوتە دەکرێت تاوەکو ڕازی دەبێت. 
سەرسام بوون هێمای ئێستایە هەروەها ڕەوێنەوەی ئازارەکانیەتی. ئەوان نەک تەنها سۆشیال میدیا، بەڵکو هەژمونیان سەپاندووە بە سەر هەموو بوارەکانی کولتوریدا . نابێت ئازاری هیچ شتێک بدات ، نەک هەر هونەر، بەڵکو ژیان خۆی دەبێت لە ئینستاگرامدا تەسویر بکرێت؛ بەو مانایەی خاڵی بێت لە لایەنی توندو ململان و ناکۆکی کە ڕەنگە ئازار بەخش بێت . لەبیرمان دەچێت کە ئازار پاکی دەکاتەوە و لە ڕێگەی پاککردنەوە کاردەکات:کولتووری خۆڕازیبوون توانای پاک کردنەوەی نییە و بەمجۆرە مرۆڤ لە نێوان ئەو نیشتووانەی ئەرێنیدا کە لە ژێر ڕووی ئەو ڕۆشنبیرە خۆڕازیبوونەدا کۆدەبێتەوە دەخنکێت. ئەم شرۆڤەیە لەسەر موزایەدەی هونەری مۆدێرن و هاوچەرخ دەڵێت: جا چ مۆنێت (١٨٤٠-١٩٢٦) بێت یان کوونس (١٩٥٥-) یان تابلۆ ڕووتە بە ناوبانگەکانی مودیگلیانی، یان فیگەرە مێینەکانی پیکاسۆ (١٨٨١-١٩٧٣)، یان کێڵگە ڕەنگاوڕەنگەکانی ڕۆتکۆ (١٩٠٣-١٩٧٠)، یان تەنانەت تابلۆی سەر نۆژەنکراوی لیۆناردۆ (١٤٥٢-١٥١٩)، هەموویان سەر بە بەرزترین بڕاکێتی نرخەکانن. پێدەچێت هەموو بەرهەمە هونەریەکان لە یەکەم نیگادا بگەڕێندرێنەوە بۆ هونەرمەندێکی (پیاو)، و تا ڕادەی قسەی ناشرینیش دڵخۆشکەر بن . بەلایەنی کەمەوە هونەرمەندێک هێواش هێواش لەم پۆلە نزیک دەبێتەوە:
 لویس بۆرژوا کە بە پەیکەرێکی زەبەلاح ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد. 32 ملیۆن دۆلار نرخی(جاڵجاڵۆکە) فیلمی “The Spider” بوو، کە بەرهەمێکی ساڵانی نەوەدەکانە . بەڵام تەنانەت جاڵجاڵۆکە زەبەلاحەکانیش لەبری ئەوەی هەڕەشە بن بە شێوەیەکی نایاب ڕازێنراونەتەوە. لە بەرهەمەکانی (ئای ویویدا)ئەخلاق بە شێوەیەک خراوەتەڕوو کە ئیلهامبەخشە بۆ سەرسامبوون. ئەخلاق و ڕازیبوون لە هاوژیانییەکی سەرکەوتوودا یەکتر دەبینن . دیزاینی پێگەی ئۆپزسیۆن کەم دەکاتەوە ، لە لایەکی دیکەوە (جێف کونز) هونەرێکی نائەخلاقی دیکۆراتی نایاب دەخاتە ڕوو ئەویش سەرسامکەرە ، کاتێک ڕووبەڕووی هونەرەکەی دەبێتەوە، تاکە کاردانەوەی لۆژیکی وەک خۆی پشتڕاستی دەکاتەوە ئەوەیە کە هاوار بکات: “واو!” .
ئەمڕۆ هونەر ناچارە ملکەچ بێت بۆ “سەرسامی”. ئەم بێهۆشکردنەی هونەر تەنانەت بۆ وەستا کۆنەکانیش هیچ ڕێزێک نیشان نادات. تەنانەت خەریکە دەخرێتە ناو دیزاینی مۆدەوە . بۆ نموونە پێشانگای پۆرترێتی هەڵبژێردراو لەگەڵ ڤیدیۆیەکدا بوو کە نیشانی دەدا ڕەنگی جلوبەرگی دیزاینەرانی هاوچەرخ چەندە جوان هاوئاهەنگ بووە لەگەڵ تابلۆ مێژووییەکانی لوکاس کراناخی گەورە (١٤٧٢-١٥٥٣) یان پیتەر پاوڵ ڕوبێنس (١٥٧٧-١٦٤٠). بێگومان ئەو پێشنیارەش هەبوو کە پۆرترێتی مێژوویی نسخەیەکی سەرەتایی وێنەی سێڵفی هاوچەرخ بووە”. ڕۆشنبیری خۆڕازیبوون هۆکاری زۆریان هەیە. یەکەم: 
ئەمە ڕوون دەکرێتەوە بۆ بە بازاڕکردن و بە کاڵاکردن .بەرهەمە ڕۆشنبیریەکان تادێت دوچاری فشاری بەکاربەردن دەبنەوە ، پێویستە وێنایەک لە خۆ بگرێت کە گونجاو بێت بۆ بەکاربردن ، بەو مانایەی چێش بەخش بێت . ئەم گۆڕانە لە ڕۆشنبیریەوە بۆ ئابووری لەگەڵ گۆڕانی ئابووری بۆ ڕۆشنبیری بەهای ڕۆشنبیری زیادە بۆ کاڵا بەکاربەرەکان زیاد دەکرێت . بەڵێنی ئەزموونی کولتووری و جوانکاری دەدات کە دیزاین گرنگتر دەبێت لە بەهای بەکارهێنان.
کایەی بەکابەر کایەی ڕۆشنبیری داگیر دەکات. کاڵای بەکاربەر وەک بەرهەمی هونەری پێشکەش دەکرێت. بەم شێوەیە کایەی هونەر و بەکاربردن تێکەڵ بە یەکتر دەبن، ئەمەش ڕێگا دەدات بە هونەر سودمەند بێت لە جوانیناسی بە کاربردن و دواجاریش چێشبەخش دەبێت . گۆڕینی کولتوور بۆ ئابووری و گۆڕینی ئابووری بۆ کولتوور یەکتر بەهێز دەکەن. دابڕان لە نێوان کولتوور و بازرگانی، نێوان هونەر و بەکاربردن، نێوان هونەر و پڕوپاگەندە بە هەمان چەشن .تەنانەت هونەرمەندان ناچارن خۆیان وەک نیشانەی بازرگانی تۆمار بکەن. خۆیان لەگەڵ بازاڕدا دەگونجێنن و هەست بە باشی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی سەرسامیان بەدەست بهێنن . هەروەها گۆڕینی ئابووری بۆ ڕۆشنبیری کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان هەیە ،بەرهەمهێنانی دوای پیشەسازی غەیرە مادی دەست دەگرێت بە سەر شێوە جۆراو جۆرەکانی پراکتیکی هونەریدا . دەبێت داهێنەرانە بێت بەڵام وەک ستراتیژییەکی ئابووری ، هاوکات داهێنان ڕێگە نادات تەنها بە شێوە جۆراو جۆرەکانی هەمان شتی خۆی نەبێت . ناتوانێت جیاوازییەکی تەواو بەدەستبهێنێت.
 ئەو نەرێنی شکاندنی نییە و ئەوەش بە ئازارە. هەروەها ئازار و بازرگانی لە یەکتر دوور دەکەونەوە ، یان یەکتر لە دەست دەدەن . لە سەردەمێکدا کە کایەی هونەر بە تەواوی لە کایەی بەکاربردن جیا بووەوە، ملکەچی لۆژیکی خۆی بوو هیچ چێژێکی لێ چاوەڕوان نەدەکرا. هونەرمەندان خۆیان لە بازرگانی دوور خستەوە ، تا ئێستاش ئەو ڕستەیەی ئادرنۆ دروستە کە دەڵێت: هونەر بەشدارە لە دروست کردنی ڕوداوی نامۆیی لە جیهاندا. بە پێی ئەو گوتەیە کارێگەری هونەری خۆشگوزەرانی ناکۆکە لە گەڵ دەستەواژەکان . هونەر دەبێت توانای شۆککردن و بێزار کردن و تێکدان و تەنانەت ئازاردانیشی هەبێت. هونەر لە شوێنێکی جیاوازدایە ، هەروەها ماڵەکەی لە شوێنێکی غەریبدایە ، بە دیاریکراوی ئەم نامۆییە کارە هونەریەکە پێکدێنێت ، ئازار ئەو بۆشایەیە کە تەواو جیاوازەکان لە ڕێگەیەوە دەچنە ژوورەوە. هەر نەرێنیی جیاوازەکان بە تەواوی وا دەکات هونەر بتوانێت دژایەتی گێڕانەوەی خۆی لەگەڵ سیستەمی باودا بکات. سەبارەت بە خۆڕازیبوون بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت . بە گوتەی ئادۆرنۆ، “یەکەم وێنەی جوانکاری” لەرزێکە”یان هەژانێکە گوزارشت لە سەرهەڵدانی جیاوازی دەکات.
 هۆشیاریەک کە توانای لەرزین و هەژانی نەبێت هۆشیارییەکی بەرجەستەکراوە.ئەو بێتوانایە لە ئەزموونکردنی چونکە ئەمە لە جەوهەرەکەیدا ئەو ئازارەیە کە جیاوازییە جەوهەریەکەی دەردەکەوێت ، ئەوەی کە هەیە لە پەیوەندیدایە لە گەڵ ئەوەی کە نەریتیە ، ژیانێک کە هەموو ئازارێک ڕەت بکاتەوە، دیسان ژیانێکە کە لە جەستەدایە.تاکە شتێک کە ژیان بە زیندووی دەهێڵێتەوە “کاریگەری کەسانی دیکەیە”. ئەگەرنا لە دۆزەخی لە یەکچوندا بە دیلی دەمێنێتەوە .
(بە پێنوسی یۆنگ – چول هان) وەرگێڕانی لە ژاپونیەوە اکد الجبوری – حوار المتمدن – ٣٠ – ١٠ – ٢٠٢٥
