
ره‌شه‌با … ستار ئه‌حمه‌د
ره‌شه‌بایه‌ك به گژ په‌نجه‌ره‌و دیوار‌و
لق‌و پۆپی دارا ده‌چێ
شاعیرێك به دیار وه‌نه‌وزی هه‌ڵبه‌سته‌وه
چڵی ووشه‌ی ووشك بووه‌ته‌وه
مه‌لی سینه‌ی خه‌ریكه گیانی ده‌رده‌چێ
كه‌رنه‌ڤاڵی به‌های مرۆڤه
چه‌پڵه لێدانی هونه‌ری سه‌رمایه‌داره
ره‌شه‌بایه ئاهه‌نگی خه‌و زڕانی
سروشت‌و لوتكه‌و رێبواره
هه‌موو میوانی خوانێكین
دڵمان رۆژه‌و
مێشكمان ئه‌ستێره‌ی خه‌واڵوو
سه‌مای هه‌وره‌و
مانگ كه‌ژاوه‌ی ئارامگه‌ی زوو
گڤه‌ی مێشكه‌و
ترپه‌ی ده‌نگی ده‌روونی شه‌واره‌كانه
په‌لكه زێڕینه كه‌له‌پچه‌ی
توێشووی خه‌مێكی سه‌ر خوانه
گریانم به پێكه‌نین دێت‌و
له‌گه‌ڵ سه‌مای نرخی خۆما
هه‌نسك ده‌كه‌مه گڤه‌بای ئێواره‌ی تۆ
رووتم‌و به مه‌رگی شه‌و ناسیاویت ده‌كڕم
گڤه‌ی بایه‌و بۆ پاراستنت
ده‌ستی نزا بۆ كام خواوه‌ند به‌رز كه‌مه‌وه
كام ساویلكه‌ی شیعری بێزارم سه‌ربڕم
رقم له باسك‌و مه‌چه‌كم ده‌بێته‌وه
ده‌سته‌كانم كه‌مه‌ره‌ی خۆم ده‌بڕنه‌وه
به‌ڵام هه‌رگیز شیعره‌كانم
پاكانه‌و.. شاباشی پایه
ناكه‌نه یاوه‌ری به‌زمی
زایه‌ڵه‌ی ئه‌م گڤه‌ی بایه
ستار ئه‌حمه‌د