فه‌ره‌یدون هوه‌یدا … گه‌واهیده‌ری هه‌ڵچوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و چه‌ند به‌شێكی درامای ئێرانی.. وەرگێڕانی/ ئاكۆ عەبدوڵڵا
له‌دیمه‌شق هاته دنیا له‌دیپلۆماسیه‌وه به‌ره‌و ئه‌ده‌ب و هزر چوو و له‌تاراوگه‌ش مرد
نووسینی / امیر طاهری
وەرگێڕانی/ ئاكۆ عەبدوڵڵا
هوه‌یدا له‌پاریس یه‌كه‌م رۆمانی به‌ناوی (ژووره‌كانی نه‌خۆشخانه)(*) نووسی، كه یه‌كه‌م رۆمانه كه‌سێكی نا فه‌ره‌نسی به‌زمانی فه‌ره‌نسی نووسیبێ، تا ئه‌مڕۆش به‌یه‌ك له‌كاره ره‌سه‌نه‌كانی سه‌رده‌می خۆی داده‌نرێت و بۆ خه‌ڵاتی كۆنگۆریش كاندید كرا. بابه‌تی سه‌ره‌كی ناوی بریتییه له‌سه‌رنه‌كه‌وتن له‌تێگه‌یشتنی یه‌كتری له‌نێوان رۆژهه‌ڵاتی ئیسلام و رۆژئاوای عیلمانی. له‌و رۆمانه‌دا له‌كاتی ئاهه‌نگێك كه ژنێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پاریسی سازی كرد بوو، ژیانی سێ كه‌س به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت.
كتێبه‌كه‌ی هویدا (شه‌وه ئاژاوه‌ییه‌كان) كه به‌وه‌سفێكی بێهوده‌ییانه‌ی درێژی وه‌رزی پایز له‌نیویۆرك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ده‌ست پێده‌كات. كه له‌پڕ ده‌رك به‌وه ده‌كات هیچ كامێكیان ناتوانن بزانن چی ده‌كه‌ن تا نه‌زانن ئایینده‌یان چۆن ده‌بێت. دوای پیاسه‌كه هویدا چووه‌وه ناو ئه‌پارتمانه به‌تاڵه‌كه‌ی، دواتر زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت و كه بڵندی ده‌كات ده‌نگێكی گه‌وره‌ی دێته به‌ر گوێ كه ده‌ڵێت : ئه‌وه تۆیت؟
ئه‌و پرسیاره به‌درێژایی ته‌مه‌ن راوه‌دووی هوه‌یدای ده‌نا و هه‌رگیز نه‌ده‌وه‌ستا له‌پرسینی: كه‌ینوونه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ر كامێكیمان چییه؟ دواتر پرسیاره‌كه فراوان بوو و له‌چوارچیوه‌ی تایبه‌تی ده‌رچوو بۆ پشكنینی كه‌ینوونه‌ی فراوانتر: نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و خێزان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئیسلام و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت جیهانی سێیه‌م.
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هوه‌یدا توانی له‌هه‌نگاو هه‌ڵنێت له‌دیپلۆماسی و رۆماننووسێكی ناسراو به‌ره‌و هزرمه‌ندێكی ره‌سه‌ن و تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه له‌شوێنی ئیسلام له‌و جیهانه‌ی كه هێزی نائیسلام تێیدا فه‌رمانڕه‌وایه. به‌هۆی خوێندنه‌وه فراوانه‌كه‌شی توانی كڕۆك له‌ده‌قه نه‌ناسراوه بڵاوه‌كانی ناو پێنج یان شه‌ش زمان ده‌ربهێنێ. ئه‌و جگه له‌زمانی دایك (فارسی)، عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی (دكتۆرای به‌فه‌ره‌نسی وه‌رگرت) و زمانی ئینگلیزی (كه به‌هۆیه‌وه كاری دیپلۆماسی ده‌كرد) و ئه‌ڵمانی (زمانی گیسلای ژنی دووه‌می). نزیكه‌ی شاره‌زایی له‌هه‌موو ئه‌و كه‌لتوورانه په‌یداكرد كه پێوه‌ندییان به‌توێژینه‌وه‌كه‌ی هه‌بوو.
فه‌ره‌یدون هوه‌یدا ساڵی 1924 له‌وڵاتی سوریا هاته دونیا، ئه‌وسا ئه‌و شوێنه له‌ژێر ئینتدابی فه‌ره‌نسی بوو. باوكیشی (عین الملك) وه‌ك دیپلۆماسێكی ئێرانی، سه‌رۆكی باڵیۆزخانه‌ی ناڕه‌سمی به‌رجه‌سته‌كه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بوو له‌دیمه‌شق. باوكی هوه‌یدا، خۆی بۆخۆی پێگه‌یاند. كوڕی نانه‌وایه‌ك بوو له‌شاری شیراز، به‌ڵام به‌هۆی خوێندن و تێكۆشان توانی هه‌ڵكشێ و له‌تارانی پایته‌خت ببێت به‌فه‌رمانبه‌ر. ساڵی 1917 شازاده‌یه‌كی قاچاری خوازت. حه‌وت ساڵ به‌ر له‌وه‌ی په‌هله‌ویه‌كان شوێنی بنه‌ماڵه‌ی قاجاری له‌ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه. نازناوی عین الملكی وه‌ك دیاری له‌هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاوی قاچاره‌وه پێبه‌خشرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌بنه‌ماڵه‌ی قاچاریه‌وه بۆ په‌هله‌وی ده‌گوازرێته‌وه، كه‌چی باوكی هوه‌یدا له‌وه‌رگرتنی پله و پایه‌ی حوكمی نه‌كه‌وت. ساڵی 1931 له‌وڵاتی سعودیا بوو به‌باڵوێز و چوار ساڵ له‌وێدا ماوه و نازناوی (ئه‌میری حه‌ج) ی پێبه‌خشرا كه هه‌موو ساڵێك سه‌رۆكایه‌تی حا‌جییه ئێرانییه‌كانی بۆ مه‌ككه ده‌كرد.
هه‌رچی هوه‌یدا و برا گه‌وره‌كه‌شیه‌تی (ئه‌میر عه‌باسی) به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن به‌زمانی فه‌ره‌نسی له‌لای دایكیان مانه‌وه، سه‌ره‌تا له‌دیمه‌شق دواتریش له‌به‌یروت. ئه‌وه‌ش وه‌ك هوه‌یدا ده‌ڵێت كڵاوڕۆژنه‌یه‌ك بوو تاكو تێیدا ئه‌و درامایانه ببینی كه ئه‌وسا روویان ده‌دا و دواتر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیان پێكهێنا. جولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاییده‌كانی وه‌ك كۆمونیستی و نازی له‌نێوان رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و دروستبوون ئیسرائیل له‌فه‌له‌ستین و سه‌رهه‌ڵدانی توند‌ڕه‌وی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی ئیخوانی موسلمین و هه‌ڵكشانی گرژی له‌نێوان داگیركه‌ر و باڵاده‌ستبوونی رۆژئاوایی. هاوكات عه‌ره‌به‌كان له‌زۆر به‌شی ئیمپراتۆریه‌ته دۆڕاوه‌كه‌ی عوسمانی، وڵاتی نوێ و جۆراوجۆریان پێكهێنا و هه‌وڵیاندا به‌هه‌موو توانایه‌ك ناسنامه‌ی نوێیان دابڕێژن. هوه‌یدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی بینی.
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هاوڕێیه‌كانی خوێندنیشی له‌دیمه‌شق و به‌یروت، هوه‌یدا بایه‌خی به‌كاری سیاسی نه‌دا، هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاوه ئه‌و لایه‌نێكی دیكه‌ی خوشتری دۆزیبۆوه. ئه‌ویش سینه‌ما بوو، كه به‌واقیعێكی جێگره‌وه‌ی داده‌نا. له‌كاتی به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانیش خانه‌واده‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه شاری تاران و (ئه‌میر عه‌باسی) برا گه‌وره‌ی له‌ته‌مه‌نی بیست و یه‌ك ساڵی چووه ریزی هێزه‌كانی سوپا، به‌ڵام هوه‌یدا له‌به‌ر ته‌مه‌ن بچووكی هه‌ر له‌به‌یروت ماوه و له‌وێدا درێژه‌ی به‌خوێدندا. دوای هاتنه جۆشی كورتخایه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵچوونه چه‌پڕه‌و و نیشتمانییه‌ی كه له‌نێوان ساڵی 1950 – 1951 له‌كاتی خۆماڵیكردنی نه‌وت روویدا، بۆ ته‌واوكردنی خوێندن رووی له‌پاریس كرد. له‌وێدا پێوه‌ندی به‌تینی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ناودارانی وه‌ك (هه‌نری مارسی، هه‌نری كۆربن، ریمۆن ئارۆن، مه‌كسم رودنسۆن، كلود بوردی، و رۆماننووسی ئێرانی تاراوگه‌نشین، سادق هیدایه‌تی) به‌ست.
دوای وه‌رگرتنی پله‌ی دكتۆرا له‌بواری ئابووری بۆ ماوه‌ی ده ساڵ له‌پاریس، شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ماوه و له‌نووسینگه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كاری كرد. پاریس ئه‌و شوێنه بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار تیشكی خسته‌سه‌ر وه‌ك دیپلۆماسكار، كاتێك كه یه‌كێك بوو له‌و سێ كه‌سه‌ی شاندی ئێرانی له‌كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی مافه‌كانی مرۆڤ. ئه‌وه سه‌ره‌تای هاریكارییه درێژه‌كه‌ی ئه‌و بوو له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤدا. ساڵی 1949 له‌ناو ئه‌و شانده ئێرانییه دابوو كه به‌شداری كرد له‌داڕێژتنی مافه سه‌رتاسه‌ریه‌كانی مرۆڤ. له‌ساڵی 1968 هوه‌یدا یه‌كێك بوو له‌نووسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جاڕدانی تاران، كه كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ یادی بیست ساڵه‌ی جاڕدانی یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاهه‌نگی گێڕا.
له‌و كاته‌ی هوه‌یدا له‌پاریس بوو، (توران مه‌نسوری) هاوسه‌ری یه‌كه‌می ناسی، كه باوكی ئه‌و له‌ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ئاسووده‌یی نییه، بۆیه دوای ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌رداری یه‌كتری بوون، هه‌رچه‌ند ئه‌و یارمه‌تی هوه‌یدایدا بۆ بنیاتنانی پێوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌چاكسازه گه‌نجه‌كان كه حوسێن عه‌لی مه‌نسوری برا گه‌وره‌كه‌ی توران، سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن، ئه‌و پیاوه‌ی ساڵی 1964 بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیران.
هوه‌یدا له‌پاریس دوای نووسینی رۆمانی (رۆژه‌كانی نه‌خۆشخانه) ، چه‌ندان رۆمانی دیكه‌ی نووسی له‌وانه، (فڕۆكه‌خانه)، (له‌زه‌وی نامۆدا)، (به‌فری سیناء) كه هه‌موویان له‌ده‌زگای گالیماری چاپكران. هه‌روه‌ها چه‌ندان لێكۆلێنه‌وه‌ی نووسیوه، له‌وانه (نه‌وتی ئێرانی) كه بانگه‌وازێكی به‌هێزه بۆ خۆماڵیكردن و ساڵی1951 بڵاوكراوه، و (ئیرۆتیكیه‌تی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه) و (مێژووی رۆمانه پۆلیسیه‌كان). له‌ساڵانی شه‌سته‌كان توانرا هوه‌یدا رازی بكرێ ده‌ست له‌پله و پایه‌ی ناو رێكخراوی (یۆنسكۆ) هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه ئێران، تاكو كاری دیپلۆماسی ئه‌نجام بدات، ئه‌و ڕۆژانه پڕ بوون له‌هیوا له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی شا بۆ چاكسازی كه به (شۆڕشی سپی) ناسرا بوو، له‌ناویدا گۆڕانكاری له‌ناو نه‌وه‌كانی كاركه‌رانی ناو ده‌زگاكانی وڵات هه‌بوو. به‌وه‌ش ئه‌میر عه‌باسی برای هوه‌یدا ساڵی 1965 توانی ببێته به‌سه‌رۆك وه‌زیران و هوه‌یداش له‌ڕێگای كاری دیپلۆماسیدا بوو به‌بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان. له‌ساڵی 1971 وه‌ك باڵوێزی ئێران له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیویۆرك ناردرا. كه تا ساڵی 1979 دوای دروستبوونی كۆماری ئیسلامی له‌ژێر باڵاده‌ستی ئایه‌توڵا خومه‌ینی، له‌و پایه‌یه ماوه.
له‌ماوه‌ی كاركردنی ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هوه‌یدا بره‌وی به‌سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له‌نێوان هێزه گه‌وره‌كاندا و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵیش سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی چه‌ك داماڵینی گرته ئه‌ستۆ. ساڵی 1980 كتێبی (رووخانی شا) بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا به‌خێرایی باسی له‌شۆڕشی خومه‌ینی كردووه و رق و توڕه‌یی خۆشی له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی ئه‌میر عه‌باسی برای له‌نیسانی 1979 ده‌ر‌بڕیوه. دواتر كتێبی (ئاوێنه بۆ مه‌لا) و دوای تێپه‌ڕبوونی ده ساڵی دیكه‌ش كتێبی (خاچه شكاوه‌كه‌ی) ی نووسی. كه توێژینه‌وه‌یه‌كه بۆ توندوتیژی سیاسی له‌مێژووی ئیسلامی. ئه‌و كتێبه یه‌كه‌م كتێبی هوه‌یدا به‌زمانی ئینگلیزی. دواتر كتێبێكی دیكه‌ی به‌و زمانه به‌ناوی (شا و ئایه‌توڵا) نووسی. تێیدا هه‌وڵی تێگه‌یشتن له‌ئێرانی نوێ ده‌دات له‌رێگه‌ی دیالۆگی نێوان ئه‌فسانه فارسییه كۆنه‌كان و ته‌قالیدی ئیسلامی نوێوه.
له‌ساڵانی هه‌شتاكانیش لایه‌نێكی دیكه‌ی به‌هره‌ی هوه‌یدا له‌ئه‌نجامدانی زنجیره‌ك نیگار و كۆلاژ به‌دیار‌كه‌وت و بووه مایه‌ی سه‌رسامی هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی، له‌وان ئاندی وارهۆل و شاعیر و نیگاركێشی ئه‌مه‌ریكی مانوخه‌ر یه‌كتای. هوه‌یدا پاش به‌سه‌ربردنی ملمڵانێی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه، ساڵی 2006 له‌شاری ڤێرجه‌ینای ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كۆچی دوایی كرد. دوای خۆی گیسلای هاوسه‌ر و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ماندانا و رۆكسانای جێهێشت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.asharqalawsat.com
- مه‌به‌ستی رۆمانی (Les Quarantaines) كه ساڵی 1962 بڵاویكرده‌وه. (وه‌رگێڕ)
