ئاراسته فكرییه‌كانی ده‌رباره‌ی دیموكراسی … د. شه‌ونم یه‌حیا
ئه‌مرۆ مانای دیموكراسی له‌كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆردرێت و بۆیه هه‌ر ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌یه‌ك یاخود ماهیه‌تێك به ناوه‌رۆكی ئه‌م كۆنسێپته ده‌دات ، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئاستی فیكری و تێگه‌یشتنی، كرۆكی دیموكراسی لای هه‌ندێ خۆی له رێزگرتن له بیروبۆچوونی یه‌كتر ، یان ڕه‌فتارێكی ئه‌خلاقی و عه‌قڵانی ، لای به‌شێكی تریان كه‌لتووره ، یان خزمه‌تگوزارییه یان سیاسه‌ته ، یان ئه‌وه‌تا ئه‌م سیسته‌مه بوونی نیه، ئه‌م كۆنسێپته هه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س پێناسه‌ی جیاوازی بۆ ناكرێت ، به‌راوردیكردنی فۆرمی دیموكراسیش وه‌كو سیسته‌میش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان مانا‌و وێنای جیاوازی هه‌یه.
Demos دیموكراسی بۆ سه‌رده‌می یۆنانی كۆن ده‌گه‌رێته‌وه ، له دوو وشه پێكهاتووه
واتا ده‌سه‌ڵات یان حوكم ، به‌یه‌كه‌وه دیموكراسی Cratia دیمۆس مانای خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كراسیا
“حوكمی گه‌ل”
ئه‌و پێناسه‌ی كه بۆ دیموكراسی كراوه ، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌تدا ناگونجێت ، چونكه هه‌ندێ كه‌س دیموكراسی له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كورتی ده‌كه‌نه‌وه وناكرێت دیموكراسی ته‌نیا ببسترێته‌وه به سیسته‌می سیاسی ، هه‌ندێكی تریش له‌و بڕوایه‌دان كه دیموكراسی شیوازێكی مامڵه‌كردنی دادپه‌روه‌رانه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا .
ئه‌مرۆ فیكره‌ی دیموكراسی له‌و پرسانه‌یه كه زۆرترین مشت‌ومڕ و راوبۆچوونی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت . له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموكراسی له‌سه‌رئاستێكی فراواندا ئاراسته‌ی فیكری جیاواز تێدا به‌دی ده‌كرێت ، وای كردووه ئه‌م كۆنسیپته نادیار و قسه‌كردن له‌سه‌ر دیموكراسی راسته‌قینه زه‌حمه‌ت بێت . ئه‌گه‌ر نه‌توانین پرنسیپ و پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م چه‌مكه لێك جیانه‌كه‌ینه‌وه و جێ به‌جێ نه‌كه‌ین ، ئه‌وا هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌ی رووتدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌رستۆ پێ وابوو كه” دیموكراتی یه‌ك جۆر نییه ، به‌ڵكو جۆره‌كانی زۆره ، ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوان جۆره‌كانی دیموكراسیشش تا ئه‌مرۆش ده‌بیندرێت”
دێڤید بیتهام و كێڤین بویل پێیان وایه به وڵاتێك ده‌لێن دیموكرات كه حكومه‌ته‌كه‌ی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتبێت”
به‌ڵام بادیۆ بۆچوونێكی جیاوازتر هه‌یه پێ وایه ” هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی “فریودانه ” ته‌نها ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ دیموكراسی ساخته ، ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه حزب و رێكخراو دروستیان كردووه ، ئه‌و باس له سۆزی هاوڵاتیان له خۆپێشاندان و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات ، ده‌ڵی ” هه‌موو ئه‌و سۆزدارییه له‌لایه‌ن رێكخراوێك یان گرووپێك یا پارتێكه‌وه مه‌نیفێستكراوه “
بۆیه رۆسۆ پێ وایه “نرخی دیموكراسی راسته‌قینه ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگداندا نیه ، به‌ڵكو له ووشیار هاوڵاتیاندایه “
بیركردنه‌وه ودیدگای بیرمه‌ندان له‌سه‌ر دیموكراسی و به‌دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه به‌پێ قۆناغه‌كان بووه ، بۆ نموونه “ژان ژاك رۆسو و تۆماس هۆبز ” بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت باس له “گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی ” له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له پرنسیپه‌كانی دیموكراسی داده‌نرێت ، به‌ڵام ئه‌م گرێی به‌سته‌ی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات راسته خواستێكی گشتیه به‌ڵام ویستی هه‌ر ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌ت جیاوازه ، بۆ نموونه كه‌سێكی چه‌پ ویستی جیاوازه له كه‌سێكی كۆنسێرڤاتیڤ ، یا فیمێنستێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاینی ئه‌مانه هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت لگه‌ڵ ده‌سه‌ڵات گرێی به‌ست ئه‌نجام بده‌ن .
هه‌ڵبه‌ته كاركردن به پێوه‌رو پرنسیپی عه‌قڵانی له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ بنه‌مایه‌كی گرنگی دیموكراسی هه‌قیقیه ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی رۆسۆ ڕه‌فزی فیكری دیموكراسی نوێنه‌راتیكردن ده‌كات و بانگه‌شه بۆ دیموكراسی راسته‌وخۆ ده‌كات ، بۆیه كاریگه‌رییه‌كانی فیكری رۆسۆ له‌سه‌ر یه‌كه‌م ده‌ستوری فه‌ره‌نسی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مربوو ، یه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی رۆسۆ كه ناوبانگێكی زۆری هه‌یه ده‌ڵێ ” مرۆڤ به ئازادی له دایك ده‌بێ و به‌ئازادی ده‌ژیت و ده‌بێ له مافه‌كانیان یه‌كسان بن ، ئه‌مه‌ش بۆته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی ماڤی مرۆڤ.
به‌ڵام نیچه بۆچووونێكی دیكه له‌سه‌ر پرسی ئازادی و بوون هه‌بوون ، پێ وابوو سنووری ئازادی مرۆڤ دیاریكراوه له نێوان بوونی و مه‌رگ دا “
هه‌روه‌ها سپینۆا له‌و فه‌یله‌سوفانه بوو كه پشتگیری سیسته‌می پادشایه‌تی نه‌ده‌كرد وه‌كو چۆن “هۆبز” ته‌فزیلی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كردبوو ، سپینۆزا هه‌موو ئومێده‌كانی له‌سه‌ر بونیادنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی له فره‌نسا چڕكرده‌وه ، پێوابوو حوكمی دیموكراسی له‌هه‌موو سیسته‌مه‌كانی دیكه له سروشته‌وه نزیكه بۆ دابینكردنی ئازادی تاك ، هه‌ر ئه‌ویش بو پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد هه‌موو ره‌گه‌زێكی نێر له ته‌مه‌نی بیست ساڵیه‌وه مافی به‌شداری ده‌نگدانی هه‌بێت ، ئه‌م بۆچونه‌ی سپینۆزا دوای سێ سه‌ده جێبه‌جێكرا.”
له فه‌ره‌نسا قۆناغه‌كانی پێدانی ماهیه‌ت به دیموكراسی له سه‌رده‌مانێك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌نیسه و چاكسازی ئاینی پێناسه‌یه‌كیان به دیموكراسی دابوو ، له پێناو ئازادی تاك ، پاشان قۆناغێكی دیكه ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش سه‌رده‌می پادشایه‌تیه له فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی له‌ساڵی 1789 پرسه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی به‌ره‌به‌ره له گه‌شه‌سه‌ندن دابوو، دوای ئه‌و سه‌رده‌می ناپلێۆن پۆناپه‌رت له‌ساڵی 1799 چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی كۆچبه‌رانی فه‌ره‌نسی و ئازادی و عه‌قیده و بیر‌و ڕا بۆ هه‌موو هاوڵاتیان ، له‌به‌یانێكدا ناپلێۆن ده‌ڵێ “خه‌ڵك پێویستی به‌یه‌كسانیه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئازاد” پاشان له‌سه‌رده‌می لویس فلیپ به‌هه‌مان شێوه دیموكراسی ڕه‌هه‌ندێكی دیكه له خۆ ده‌گرێت ..
هه‌روه‌ها دیموكراسی له سه‌ده‌ی بیست له به‌رامبه‌ر تۆتالیتاریاو شمولیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت دیسان پێناسه و مانایه‌كی دیكه‌ی له خۆ گرت، تا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌هه‌مانشێوه فه‌یله‌سوفان و رۆشنبیران دیسان دێن شیكردنه‌وه و پرسیار و گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م چه‌مكه، بۆیه ئالان تۆرین له كتێبی (دیموكراسی چیه؟) دوای ئه‌و هه‌مو خه‌بات و تیكۆشان و شۆڕشانه‌ی كه له پێناو دیموكراسی كرا، دێت دوباره پرسیاره له‌سه‌ر ناوه‌خنی ئه‌م چه‌مكه دروست ده‌كات. ئه‌م پرسیاره‌كردنه له‌سه‌ر دیموكراسی چییه؟ بۆ خۆی ره‌خنه‌و گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م چه‌مكه “ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی بیست ئه‌وروپا به‌ده‌ست سیسته‌می تۆتالیتاری و شمولیه‌ت دەیناڵاند، ئه‌م سیسته‌مانه پێناسه‌یه‌كیان داب‌و به چه‌مكی دیموكراسی بۆ دانانی سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌و و تۆتالیتاریا، و چه‌سپاندنی ده‌ستور و یاسایه له رێگای دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دان به مافی مرۆڤ بنێت. دوای ئه‌وه تۆرین ئه‌و پرسه ده‌وروژێنی كه چه‌سپاندنی ده‌ستور و یاسا له‌ناو دامه‌زراوه‌كان دیسان ناتوانی گه‌ره‌نتی پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموكراسی بكات”
بۆیه به‌لای ئه‌و گرنگه بو كه ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به فه‌لسه‌فەیه‌كی سیاسی پۆزه‌تیڤ په‌روه‌رده بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له تۆرین ده‌كات دوباره سۆسیۆلۆژیا هاوچه‌رخ پێناسه بكات به دوباره دیراسه‌كردن له ره‌فتارو عه‌قڵیه‌تی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو دامه‌زراوه‌كان، بۆیه لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه گرنگه له رێگای دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه كار له‌سه‌ر دیراسه‌ی حاڵه‌تی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو دامه‌زراوه‌كان بكرێت، به‌ڵام لێره‌دا ده‌كه‌وینه ناو ئیشكالیه‌تێك له شیكردنه‌وه‌كانمان، له نێوان سروشتی خۆڕسكانه‌ی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ كه‌لتوری دیموكراسی و ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو دامه‌زراوه‌كان، ئه‌و پرسیاره له‌لامان دروست ده‌بێ ئایا دامه‌زراوه‌كان سروشتی دیموكراسی خۆڕسكانه‌ی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیان شێواندوه؟ گرنگه كه‌لتوری دیموكراسی رێكبخرێت و گه‌شەی پێ بدرێت له‌هه‌مو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لێهاتو و به‌تواناو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه رۆڵیان هه‌یه له دروستكردنی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه، به‌تایبه‌تیش له‌نێو دامه‌زراوه په‌روه‌ردەییه‌كان، چونكه دامه‌زراوه په‌روه‌ردەییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌ی هه‌قیقی نین. بگره له‌لایه‌ن حیزب و گروپه‌وه هه‌یمه‌نكراوه و ئه‌وان ئه‌و كه‌لتور و ئه‌كته‌ره په‌روه‌رده‌یان ده‌وێت، له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ڕێسا‌و یاسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان بگونجێت.
هه‌روه‌ها “ئالان بادیۆ” رۆڵێكی دیاری له شۆڕشی مایو 1968ی فەره‌نسی هه‌بو، یه‌كێك له دروشمه‌كانی ئه‌م شۆڕشه “هه‌ڵبژاردن ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ گه‌مژه‌كان”، بادیۆ ده‌پرسێت؛ ئایا هاوڵاتیان هه‌مویان به ئاگان یان كار به‌م ر‌سته‌یه ده‌كه‌ن؟ له‌و بڕوایه‌دان گوتار و دانپێدانانه‌كانی كاندیه‌كان به كه‌ڵكی ئه‌وان دێن و ئازار و ناخۆشیه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه!
بادیۆ ده‌ڵی له‌كام وڵاتی دونیا كه به دیموكراسیترین وڵات ناسراوه هه‌ر ئۆلیگارشێك (دارایی و میدیای و سیاسی) هه‌یمه‌نه‌ی كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵگه و پێ وایه له ئاینده ره‌نگه سیسته‌مێكی باشتر له دیموكراسی په‌یدا بێت یه‌كێك بێت له داهێنانه‌كانی مرۆڤایه‌تی “
به‌ڵام فرانسیس فوكۆیاما پێ وایه “دیموكراسی لیبرالی كۆتایی مێژووه ، به‌پله‌ی یه‌ك له‌سه‌ر ئازادی تاك و بازاڕی ئازاد وه‌ستاوه ، سنور یان چوارچێوه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م ئومێد و گه‌شه‌ی ئایدیای مرۆڤ دانا، هیچ هه‌ڵبژاردیه‌كی له‌وه باشتری له‌به‌ده‌م مرۆڤایه‌تی نه‌هێشتۆته ، له‌ساڵی 1992 تیۆری فۆكۆیاما له‌سه‌ر “كۆتایی مێژوو و مرۆڤی كۆتایی” ده‌نگی دایه‌وه ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆتایی شه‌ڕی سارد وای كرد ئایدیۆلۆژییای دیموكراسی لیبرالی سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ر ئایدیۆلۆژییا سیاسیه‌كانی تر ، پێ وابوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئایدیۆلۆژییایه‌ش له‌سه‌ر ئاستی چیهان زیاتر فكری وه‌ك له‌وه‌ی پراكتیكی بێت.”
له‌نێوان ئه‌م دوو ئاراسته فیكرییه گرنگه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ ، له‌نێوان دوو قوتابخانه‌ی جیاواز به‌یه‌ك ، له‌نێوان ئالان بادیۆ و فۆكۆیا ، ئاراسته فیكری بادیۆ له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌مانگه‌رێنێته‌وه بۆ لایه‌نێكی فه‌لسه‌فی هیگڵ له‌سه‌ر “تێز و ئه‌نتی تێز و سه‌نتێز ” دیموكراسی وه‌كو تێز پاشان ئه‌نتی دیموكراسی له كۆتاییدا سه‌نتێزێكی نوێی دروست ده‌بێت ، به‌وه‌ی كه ده‌لێت ڕه‌نگه له ئاینده سیسته‌مێكی باشتر له دیموكراسی په‌یدا بێت ئه‌ویش بۆ یه‌كێك له داهێنانه‌كانی مرۆڤایه‌تی بگه‌رێته‌وه ، به‌ڵام ئاراسته فیكری فۆكۆیاما كۆتایی مێژوو ئه‌مه تێۆرێكی هیگڵیه ، هێگڵ مێژوو به‌سه‌ر سێ جۆر دابه‌ش ده‌كات ، له‌وانه (ئۆرگیناڵ ، تێۆری ، فه‌لسه‌فی)
هیگڵ پێ وابوو كه زنجیره‌ی رووداوه مێژووییه‌كان به كۆتایی ناگه‌ن ، به‌ڵكو پێویسته ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگه ئازادیخوازه‌كان بگاته كۆتایی ، كه ئه‌مرۆ نێونه‌رایه‌تی چیهان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یش مه‌به‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی لیبراله. به‌پی ئه‌م تیۆره‌ی هیگڵ بێت دیموكراسی لیبرال هه‌موو ئه‌و بۆشایانه‌ی كه خواستێكی ناعه‌قڵانی بوو پڕ كردۆته‌وه. ئاله‌م خاڵه‌دا فۆكۆیاما له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا یه‌كده‌گرنه‌وه .
فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌فلاتۆن ره‌فزی دیموكراسی ئه‌تنی ده‌كرد ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له دیموكراسیه‌ته له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئه‌ناركیزمن ناتوانن له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و یه‌كپارچه‌ی ناوخۆی بپارێزن ، پێ وایه دیموكراسی ئه‌تنی گوزارشت له خانه‌وه‌دایه‌ك زیاتر له سیسته‌مێكی سیاسی ده‌كات “
له كتێبه‌كه‌ی (ئه‌لیكس دی تۆكڤڵ) به‌ناوی (دیموكراسی له ئه‌مەریكا) ، له سه‌ده‌ی نۆزده، تۆكڤڵ قسه له‌سه‌ر دیموكراسی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه چۆن خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری دروست كردوه و گه‌شه به كۆمه‌ڵگه ده‌دات. سه‌ره‌تا تۆكفیل هه‌وڵده‌دات خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه بۆ دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی لیبراڵ بكات، له روانگه‌ی ئه‌و، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له پرنسیپه‌كانی دیموكراسی، ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌بێت، هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسیش نابێت، جگه له دادپه‌روه‌ری فیكری و ئابوریی، چونكه دادپه‌روه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆشگوزارەنییه‌كی ئابوریش به یه‌كسانی بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “ناتوانی ئازادی بونیادبنێی ئه‌گه‌ر یه‌كسانی نه‌بێ” بۆیه ئه‌مه جه‌وهه‌ری فیكری ئه‌لیكس (دی تۆكفێل)ه سه‌باره‌ت به دیموكراسی. .
ئه‌گه‌ر سه‌یری تێزه‌كه‌ی “رۆچر سكرتۆن” فه‌یله‌سوفی به‌ریتانی پارێزخواز بكه‌ین، ئه‌وا بۆچونێكی دیكه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌و له ئارتكلێكی به‌ناوی (سنوری دیموكراسی) بڵاوكردوەتەوە كه تێیدا ئاماژه بۆ سه‌ره‌تاكانی بنه‌مای دیموكراسی ده‌كات و ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ پرۆتستانه‌كان له به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت “كه‌لتوری پرۆتستانی زیاتر له كه‌لتوری ئیسلام له‌گه‌ڵ دیموكراسی ده‌گونجێت”.
ئه‌م وتاره‌ی رۆچر كۆمه‌ڵێك شیكردنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه ده‌توانرێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌نمونه جێبه‌جێ بكرێت، پێموایه بنه‌ماو پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی ئه‌وكاته ده‌چه‌سپێت كه ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانیت هه‌بێت، دیموكراسی ده‌رهاویشته‌یه‌كی گرنگه له ده‌رهاویشته‌كانی عه‌لمانیه‌ت، دیموكراسی جومگه‌یه‌كی گرنگی عه‌لمانیه‌ته، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی دیموكراسی عه‌لمانیه‌ته، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مو عه‌لمانیه‌تێك دیموكراسی بێت، بەڵام مه‌رجه هه‌مو سیسته‌مێكی دیموكراسی عه‌لمانی بێت. بۆ نمونه “كۆمۆنیسته‌كان و فاشیسته‌كان و كه‌مالیسته‌كان” ئه‌مانه هه‌مویان عه‌لمانی بون بەڵام دیموكراسی نه‌بون.
جۆن دیوی فه‌یله‌سوفی ئه‌مه‌ریكی پێ وایه “دیموكراسی په‌روه‌رده‌یی شێوازێكه له شێوازه‌كانی چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردنی مرۆڤ له ژیانی رۆژانه و تێكه‌ڵابوون له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو و ئاڵوگۆركردنی بیروڕا ، به‌لای ئه‌و دیموكراسی ته‌نیا سیسته‌مێكی سیاسیه نیه ، گرنگی دانی جۆن دیوی به دیموكراسی په‌روه‌رده‌ی بڕوابوونی عه‌به‌سی و یان به خۆرای نه‌بوو ، به‌ڵكو بڕوا بوونێكی كرداری بوو ، چونكه پێ وابوو ئه‌م شێوازه له دیموكراسیه‌ته گره‌نتی بوژانه‌وه و پێشكه‌وتنی نه‌وه‌كانی داهاتوومانه .”
ماركس پێ وایه ” دروستبوونی فه‌رمانڕوایه‌كی دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه یه‌كی سه‌رمایه‌داری كارێكی مه‌حاڵه ، چونكه دیموكراسی مه‌رجدار به ترانسفۆرمانسیۆنه له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه ، هه‌روه‌ها پێكهێنانی هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له پێناو یه‌كسانی سیاسی و گشتاندنی مافی ده‌نگدان به هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ داده‌نێ ، به‌ڵام ماركس له‌وبڕوه‌یه‌دایه كه توانای ئازدیخوازی دیاریكراوه چونكه په‌یوه‌سته به جیاوازی چینایه‌تی ، و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ئه‌م جیاوازییانه دروستیان ده‌كات ، له هه‌موو كایه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ، به‌لای ماركس هه‌ڵبژاردن ناتوانێ چاره‌نوسی ده‌وڵه‌ت دیاری بكات ”
یۆرگن هبرماس یه‌كێك بو له داكۆکیكاری دیموكراسی به‌تایبه‌تی راوێژكاری و دژی هه‌مو دیارده‌یه‌كی ناعه‌قڵانی له فیكری سیاسی بو، به‌لای ئه‌و كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ له‌سه‌ر سێ بنه‌مایه كه ئەخلاقیاتی گەیاندنە ئەویش پێکدێت لە (دیموكراسی‌و یاسا‌و دادپه‌روه‌ری). ڤۆڵتێر به گه‌وره‌ترین دوژمنی چه‌وسانه‌وه‌ی ئاینی و سیاسی ناسرا بو، دوای ئازادی بیروڕاو عه‌قیده‌ی بۆ هاوڵاتیان ده‌كردو پارێزگاری كردن له تاك له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و سیاسی”
له روانگه‌ی “ساموئیل هانتینگتۆن” گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی بریتیه له “قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێینه‌ر به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی، واتا گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه له قۆناغی دیكتاتۆرییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تۆقێنه‌ر به‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتی، له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بۆ نمونه ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ئاراسته‌یه‌كی ته‌واو پێچه‌وانه بو، دوای ده‌سه‌ڵاتی تۆقێنه‌ر و دیكتاتۆرییه‌ت، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی تائیفی و مافیایی و كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامان له‌لایه‌ن گروپی جیاجیا له ژێر ناوی ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب..
لێره‌وه بۆمان رون ده‌بێته‌وه كه دیموكراسی هێشتا نه‌بوەته سیسته‌مێك كه بێ كه‌موكوڕی بێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت سیسته‌مێكی باشتر له ئاینده بۆ مرۆڤایه‌تی دروستبكرێت كه له داهێنانه‌كانی مرۆڤ بێت، گرنگه بوترێت دیموكراسی پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه بێت ئه‌وا گرنگه سیسته‌مێكی خزمه‌تگوزاری مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری بێت. . كاتێك دیموكراسی توانی زیاتر له فیگوری خزمه‌تگوزای وه‌ك له فیگوری سیاسی نزیك بێته‌وه، ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین “دیموكراسی راسته‌قینه”. ئه‌گه‌ر هه‌ر له بازنه یاخود فیگوری سیاسی مایه‌وه ئه‌وا دیموكراسیه‌تێكی ساخته‌یه.
دیموكراسی كه‌لتوره ئه‌م كه‌لتوره‌ش هه‌روا به شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی دروست نابێت، یان ئه‌وه‌تا له رێگای “هابیتیویس” كه كۆنسێتێكی بۆردیۆیانه‌یه، مه‌به‌ستی له عاداتە كۆمه‌ڵگه وه‌كو مه‌كینه‌یه‌كی به‌رهه‌مێنێنه‌ری هابیتیوس وه‌سف ده‌كات ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا واتا پراكتیزه‌كردنی خۆڕسكانه له سروشتی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بونی هه‌یه، هه‌بونی ئه‌م كه‌لتوره‌ش بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشتر ئه‌و وشیاریه‌ی له‌لای دروست بوبێت كه به‌شێكه له پرنسیپه‌كانی دیموكراسی پراكتیزه‌ی كردوه، بۆیه ده‌تونین بڵێن له‌سه‌ر ئاستی كه‌لتوری هابیتیوس دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پراكتیزكراوه، بەڵام له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌كان ئه‌م سیسته‌مه بونی نه‌بوه..
سه‌رچاوه‌كان
http://almoasher.ps/%D8%B1%D8%B5%D9%8A%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%8A%D9%85%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B7%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%82%D9%8A%D9%82%D9%8A-%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%8A-%D8%B5%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A/
-تهانی صلاح ، الدیمقراگیه فی عیون المفكرین الفلاسفه ، الاهرام ، الخمیس 9 من رجب 1435 هــ 8 مایو 2014 السنه 138 العدد 46539.
Alain Touraine ,Qu’est-ce que la démocratie? Paris: Fayard, 1994, 297 p
Alain Badiou: élections, piège à cons? France 2, “Avant-premières” 01/03/2012
- د. ماهر الشریف ، فوكویاما و “نهایه ” الدیمقراگیه اللیبرالیه، حزب الشعب الفلسگینی ، 3/12/2017
http://ramdane.marocprof.net/post/111960
MARIA JOSÉ VILLAVERDE, La democracia en América: bicentenario de Tocqueville, https://elpais.com/diario/2005/12/26/opinion/1135551610_850215.html ، التربیه و الدیمقراگیه جون دیوی نموژجا – مغرس (مغرب برس) موقع مغربی یقدم خدمه فریده لڵاخبار ، 31/08/2013. حسانی محمد
https://journals.openedition.org/philosophique/891