 
	ناوی کورته فیلمه چیرۆکییه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵانی ئیسفەهان راگه‌یه‌ندرا
مەنووچێهر جیهانی ـ ناوه‌کانی کورته فیلمه چیرۆکییه‌کانی وه‌رگیراو له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا. 
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوه‌کانی کورته فیلمه چیرۆکییه‌کانی وه‌رگیراو له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا. 
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، پێکهاتوو له “جه‌واد حاته‌می” ، “حوسێن شێخولئیسلامی” ، “نادره تورکه‌مانی” ، “سوهه‌یل موه‌فه‌ق” و “حامید جه‌عفه‌ری”، به رێژه‌ی 10 کورته فیلمی چیرۆکییان هه‌ڵبژارد که ناوه‌کانی ئه‌وانه به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه: 
کورته فیلمه چیرۆکییه‌کانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی: 
1 ـ “کوڕی ده‌ریا” له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا” به‌رهه‌می ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی. 
2 ـ “سورخابی” له ده‌رهێنانی “مورته‌زا ئاسمانی” و له به‌رهه‌مهێنانی “مه‌جید عه‌باسی”. 
3 ـ “هه‌ڵووچه وه‌حشییه‌کان” له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “فه‌رید هاشمزاده” به‌رهه‌مهێنراو له رایه‌ڵه‌ی که‌ناڵی پارێزگای فارس. 
4 ـ “زه‌نگی کۆتایی” له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “حه‌یده‌رعه‌لی ره‌حمانی قه‌هدریجانی” به‌رهه‌می ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی نهجهفئاباد. 
5 ـ “سیفر که‌لوین” له ده‌رهێنانی “سوبحان واقعی” و “عه‌لی فهیزیپوور” و له به‌رهه‌مهێنانی “مه‌هدی سالم” به‌رهه‌می رایه‌ڵه‌ی که‌ناڵی ئومێد. 
6 ـ “بێز کردن” له ده‌رهێنانی “میلاد محه‌مه‌دی” و له به‌رهه‌مهێنانی “حوسێن دارابی” به‌رهه‌می گروپی هونه‌ریی کات. 
7 ـ “چیرۆکی داهاتوو” له ده‌رهێنانی “مه‌یسه‌م مه‌لکی پوور” و له به‌رهه‌مهێنانی “محه‌مه‌دحوسێن بزورگی‌راد” به‌رهه‌مهێنراو له دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی عه‌مار. 
8 ـ “بێ سیم” له ده‌رهێنانی “محه‌مه‌دحوسێن ئه‌مانی” و له به‌رهه‌مهێنانی “حوسێن دارابی” به‌رهه‌می ناجی هونه‌ر و باشگای فیلمی سووره. 
9 ـ “بۆ ئه‌میر” له ده‌رهێنانی “جه‌واد حوکمی” و له به‌رهه‌مهێنانی “محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان”. 
10 ـ “هاوکلاسی” له ده‌رهێنانی “موجته‌با حه‌یده‌ری” و له به‌رهه‌مهێنانی “حوسێن دارابی” به‌رهه‌می گروپی هونه‌ریی کات. 
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه پێکهاتوو له “جه‌ماڵ ئومید”، “محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م”، دوکتۆر “رائید فه‌ریدزاده”، “فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری” و “حامید سولهیمانزاده”، به رێژه‌ی 9 به‌رهه‌می کورته‌فیلمی چیرۆکییان له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵبژاردووه که ناوه‌کانی ئه‌وانه‌ش به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه:
کورته فیلمه چیرۆکییه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: 
1 ـ “زه‌لکاو” Bog Hole له ده‌رهێنانی “تارفین ئایۆرسن” له وڵاتی نه‌رویژ. 
2 ـ “چه‌رخ چه‌رخ” Cycle-Cycle له ده‌رهێنانی “یونیچی کانایی” له وڵاتی ژاپۆن. 
3 ـ “ئه‌وینی سینه‌ما” In Love With Cinema له ده‌رهێنانی “عسگه‌ر نۆراکان” له وڵاتی قێرقیزستان. 
4 ـ “نۆ هه‌نگاو” Nine Steps له ده‌رهێنانی “موسێس رۆمێرا” له ئیسپانیا. 
5 ـ “لێره‌ی” You’re Here له ده‌رهێنانی “میخائیل پیلیسکۆ” له وڵاتی رووسیا. 
6 ـ “ته‌پوتۆز” The Dust له ده‌رهێنانی “دیل ریدیۆز” له کۆماری لێتۆنی. 
7 ـ “رۆناڵدۆ” Ronaldo له ده‌رهێنانی “ریسیپ بێزگۆز” له وڵاتی تورکیا. 
8 ـ “که‌وشی بزماری” Cleats له ده‌رهێنانی “عه‌بدوڵڵا شاهین” له وڵاتی تورکیا. 
9 ـ “مایا” Maja له ده‌رهێنانی “ماریانا یانکۆویچ” له وڵاتی دانیمارک. 
سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی “نه‌ته‌وه‌یی” و “نێونه‌ته‌وه‌یی”دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.


 
			 
			 
			