
نازم حیكمه‌ت… له دوو ته‌وه‌ری ژیانی … ئامه‌ده‌كردنی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م- نازم حیكمه‌ت له حزبی كۆمۆنیستی توركیا
سه‌رچاوه|كتێبی ژیان و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی نازم حیكمه‌ت| نووسینی |ئیسماعیل عه‌لی|
نازم حیكمه‌ت شاعیر و شانۆنووس دیاری توركیا | 1902 تاوه‌كو 1963
نازم حیكمه‌ت هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه ئاوێزانی سیاسه‌ت ده‌بێت و خاوه‌ن بیڕو باوه‌ڕێكی زه‌حمه‌ت كێشانه ده‌بێت له‌گه‌ڵ چینی هه‌ژار و لێقه‌وماوان بووه هه‌ر بۆیه له‌ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه ده‌چێته ڕیزه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی توركیا كه ده‌كاته ساڵی 1932 , پیاوێكی نه‌ترس و نه‌گۆڕ و خاوه‌ن بیڕوباوهڕێكی كۆمۆنیستی بووه كه به درێژایی ته‌مه‌نی قه‌ت له شعری شۆڕش گێڕی دانه‌بڕاوه.
نازم حیكمه‌ت هه‌میشه شیعر و سیاسه‌ت و ژیانی لێكتر جوودا نه‌كردۆته‌وه پێی وابووه كه شیعر خه‌باتێكی راسته‌وخۆی مڕۆڤه بۆ وروژاندنی خه‌ڵك شیعر و خه‌بات وكرۆكی راسته‌قینه‌ی ژیانن,نازم حیكمه‌ت هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ئه‌و وشانه ئازاد بكات كه زه‌مه‌نێكی زۆر شه‌خته به‌ند كرابوون له پێناو ئازادی مڕۆڤ و چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت كه زۆر له گه‌لانی دنیا لێی بێ به‌ش كرابوون.
نازم حیكمه‌ت له كولتوری جیهانیدا وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی شیعر‌و خه‌بات ناوزهندهكراوه, وه له‌م پێناوه‌شدا ئازاری چه‌شتووه وه ئه‌گه‌ر چی سێیه‌كی ژیانی له‌م دیو شیشه‌كانی به‌ندیخانه و ژووره تاریكه‌كانی به‌سه‌ر بردووه, به‌ڵام ڕووحی شوڕشگێرانهكهی كپ نه‌بۆته‌وه , شیعره‌كانی له‌گه‌ڵ ریتمی دڵی دا ئه‌ودا به‌رده‌وامیان هه‌بووه, ئامانجی سه‌ره‌كی نازم حیكمه‌ت ریسواكردنی فاشیزم بووه ئه‌مه‌ش وای كرد كۆنه په‌رسته‌كانی توركیا ڕقی لێ هه‌ڵبگرن و ساڵی 1938 جارێكی تر بیگرن و له به‌ندیخانه‌ی بورصه بیهێڵنه‌وه وه فه‌رمانی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا , ژیانی له زیندانی تاكه‌كه‌سی برده سه‌ره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی باری ته‌ندروستی به ته‌واوی تێك چوو و ساڵی 1950 مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاند, به‌وهۆیه‌وه شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی فراوان سه‌رانسه‌ری جیهان گرته‌وه و توانی نازم حیكمه‌ت له ده‌ست جه‌لاده‌كان ده‌ربهێنرێت , وه پاش ڕزگار بوونی ڕووی كرده یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ئیتر له‌وێ مایه‌وه تاوه‌كو كۆچی دوایی كرد.
ته‌وه‌ری دووه‌م- نازم حیكمه‌ت له بواری …ڕۆژنامه‌نووسیدا
ناكرێت توێژینه‌وه له‌سه‌ر شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی نازم حیكمه‌ت بكرێت و وه فه‌رامۆشی ئه‌و كار و به‌رهه‌مانه‌ی بكه‌ین كه له نێو لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی ئه‌وسای توركیا به تایبه‌تی رۆژنامه‌ی ( اید ینلق و رۆشنگه‌ری و التنویر) كه ڕۆلی سه‌ره‌كی پێی ده‌به‌خشرێت له نێو مێژووی رۆژنامه‌نووسی توركیدا, كه به وتار و شعره‌وه جێگه‌ی دیاری خۆی له دڵی گشت دڵسۆزێكی گه‌ل و نیشتمان په‌روه‌ردا هه‌بووه,
نازم حیكمه‌ت جگه له‌و ڕۆژنامانه گۆڤارێكی تایبه‌تیشی به‌ناوی(كوتك وداس)هه‌بوو , به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و گوتارانه‌ی له رۆژنامه‌ی (ایدینلق ورۆشنگه‌ری و التنویر) دا بڵاوی ده‌كرده‌وه سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو , به‌ڵام توانی لێ هه‌ڵبێت و سه‌ر له‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت, پاشان به سوود وه‌رگرتن له یاسایه‌كی لێبووردن ساڵی 1928 گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا له گۆڤاری مانگانه‌ی ئامێزدا كاری كرد.
كورتیه‌ك له ژیانی…
نازم حیكمه‌ت له ساڵی 1902 له شاری سالۆنیكا له یۆنان له دایك بووه له خێزانێكی ئۆرستكراتی , باپیری نازم ناوی محمد پاشای مه‌وله‌وی بووه قه‌سیده‌ی ئایینی به زمانی توركی نوسیبوو كه پڕبوون له وشه‌ی عره‌بی و فارسی ,حیكمه‌ت پاشا كاری قونسڵی كردووه له هامبۆرگ وه به‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی توركیا بووه وه یه‌كێك بووه له سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبی یه‌كێتی ته‌ره‌قی, دایكیشی دایكێكی وێنه‌كێش و خوێنده‌وار بووه وه شاره‌زاییه‌كی چاكی هه‌بووه له ڕۆشنبیری فه‌ره‌نسیدا.
نازم یه‌كه‌م قه‌سیده‌ی خۆی له ته‌مه‌نی سێزده ساڵی بڵاو كردۆته‌وه له ئیسته‌نبۆڵ قه‌سیده‌كه‌ش له‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه ئاگرێكی گه‌وره له باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ماڵیان هه‌ڵگیرسا قه‌سیده‌كه‌ش ناوی لێنا( سووتان) وه قه‌سیده‌ی دووه‌می له ته‌مه‌نی چوارده ساڵی نووسیوه ده‌رباره‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه له‌و جه‌نگه‌دا خاڵی له ده‌ستدا بوو.وه خوێندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له مۆسكۆ خوێندووه ساڵی 1921 تا 1924.