
له ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مڕۆڤ … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
حه‌فتاو یه‌ك ساڵ پێش ئێستا له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا واته له 10|12 كه جارنامه‌ی مافه‌كانی مڕۆڤ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ئیمزاكرا , كه هاوكاتیش هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كرێته‌وه , كه له‌و یاده‌دا ئه‌وه‌مان پێی ده‌ڵێت كه ئیتر له پاش ئیمزاكردنی ئه‌و جارنامهیهوه, بووه ده‌ستپێكێك بۆ پێشێلكردنی ته‌واوی مافه‌كانی مڕۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا.
هه‌رچه‌نده له جارنامهكهدا چه‌ندین ماده‌ی تێدایه كه هیچ كامیان بایه‌خی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه بۆ مڕۆڤ , وه‌یه‌كێك له ماده‌كان كه زۆر به‌لامه‌وه جێگای تێبینه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌لێت:هه‌موو مڕۆڤه‌كان به ته‌واوه‌تی له به‌رده‌م یاسا یه‌كسانن وه نابێت هیچ جیاوازیه‌ك بكرێت له نێوانیاندا به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه, به‌ڵام خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ماده‌یه به هه‌ڵه نووسراوه چوونكه له بیریان كردوه شتێكی بۆ زیاد بكه‌ن كه‌ئه‌ویش ته‌نیا مڕۆڤه هه‌ژاره‌كانه كه ده‌بێت له‌به‌رده‌م یاسا چۆك دابده‌ن و به هه‌موو سزایه‌كی دادگا‌و یاسادا ڕازی ببن و نابێت ده‌نگ هه‌ڵببڕن ئه‌گه‌رنا ده‌نگیان به‌ته‌واوه‌تی كپ ده‌كرێت ,به‌ڵام بۆ مرۆڤه ده‌ست ڕۆیشتووه‌كان كه به مڕۆڤه گه‌وره‌كان داده‌نرێن له نێو كۆمه‌ڵگا ئه‌وان بۆیان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك بكه‌ن یاخود هه‌ر خراپه‌یه‌ك بكه‌ن نابێت یاسا سزایان بدات كه‌چی خۆی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر خۆیانن یاسا به‌ڕێوه ده‌به‌ن و یاسا داده‌نێن بۆ كه‌سانی هه‌ژار و لێقه‌وماو , ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه دادپه‌روه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌نێوان مڕۆڤه‌كان دا نیه خۆی له بنه‌مایه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا كه ده‌بێت بگوترێت ئه‌وه‌یه كه زۆر به‌لاوه ڕوونه‌وه وه ڕۆژانه‌ش له‌پێش چاوی خۆمه‌وه به‌هه‌زاران خراپی و گه‌نده‌ڵی و پێشلكردنی مافی هه‌ژاران ده‌كرێت كه‌چی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رنیه مافی لێقه‌وماوان وهربگرێته ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وشه‌ی دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن مڕۆڤه گه‌وره‌كان تیرۆر كراوه زینده‌به‌چاڵیان كردوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان وكه ئیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای مافه‌كانی خۆیان نه‌كه‌ن له یاسا‌و هه‌ربۆیه ئه‌م ڕێكخراوانه‌ی به‌ناو مافی مڕۆڤ و یاخود نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه ئه‌مانه خۆیان به پارێزه‌ری مافه‌كانی مڕۆڤ داده‌نێن به‌ڵام هیچ كاتێك ڕاست نیه و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له پێشه‌نگی كاره‌كانی خۆیان داناوه هیچ تر… چوونكه هه‌رده‌م و هه‌رده‌م هه‌ژاران و به تایبه‌تی چینی كرێكار كه چینێكی گه‌وره سته‌ملێكراوه به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشلكردنی مافه‌كانیان هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌نگێكی ڕاسته‌قینه‌ی دادپه‌روه‌ر درووست نه‌بێت كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووی هه‌موو پێشلكاریهكان ببێته‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر مڕۆڤه هه‌ژاره‌كان ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ئێستا نموونه‌یه‌كی بچووك بهێنمه‌وه كه له سه‌رده‌می ئێستادا ده‌بینین به ده‌یان مڕۆڤی هه‌ژار بێ حاله له ماڵ و حالی خۆیان ده‌ركراون كه‌چی ئه‌گه‌ر ئێستا یاسایه‌كی دادپه‌روه‌ر بوونی هه‌بوایه ئه‌وا مافی ئه‌و مڕۆڤه هه‌ژارانه‌ی له كه‌سه خراپه‌كان وه‌رده‌گرت كه خۆیان به مڕۆڤی گه‌وره داناوه وه‌رگرتبایه‌وه ئێستا ئه‌و جۆره مڕۆڤانه ژیانیان وانه‌بوو به‌ڵام نیه نیه نیه بۆچی؟ نازانم!
جیاواز له‌م ماده‌یه كۆمه‌ڵێك ماده‌ی تری تێدایه كه یه‌كێكی تریان له‌و ماده‌یه باسی ئازادی ڕاده‌ڕبڕین ده‌كات بێگومان ئه‌م ماده‌یه‌ش دووباره هیچ خزمه‌تێكی به ئازادی ڕاده‌ڕبڕین نه‌كراوه به‌ڵكو به‌رده‌وام پێشێلی ته‌وای ئازادی ڕادهڕبرینهكان ده‌گرێت له نێوان مڕۆڤه‌كان له‌سه‌ر ئاین و ڕه‌گه‌ز و نه‌ژاد و ڕه‌خنه‌گرتن…هتد كه زۆرجاران ئه‌و مڕۆڤه به‌ره‌و ڕیگای مردن ده‌برێت به‌ڵام ئازادی ڕاده‌ڕبڕین خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت له ناخی تاكه‌كانه‌وه هه‌ڵ بقولێتهوه كه به‌خۆیان بڵین من مڕۆڤم بوونم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا هه‌ربۆیه من ئازادم و به ئازادانه بیرده‌كه‌مه‌وه و به ئازادانه ده‌ژیم و له هیچ كه‌سێك قه‌بول ناكه‌م سنور بۆ ئازادی بیڕوڕاكانم دابنێت به‌ڵكو ئه‌وه خۆمم كه چۆن سنور داده‌نێم بۆ بیڕوڕاكانم نه‌ك كه‌سێكی تری به‌رامبه‌رم, كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كهتهنیا ڕێز له بیروڕاكانم بگرێت وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش منیش بیڕوڕاكانی به‌رامبه‌ر به هه‌ند وه‌ربگرم و سووكایه‌تی پێ نه‌كه‌م , كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یه‌كسانیه‌ك له نێوان مڕۆڤه‌كان درووست بێت.
خۆی له بنچینه‌ی مڕۆڤایه‌تی دا كاتێك مڕۆڤ دێته سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا هه‌موو مڕۆڤه‌كان وه‌كو یه‌كن و هیچ جیاوازیه‌كی له نێوانیان دا به‌دی ناكریت به‌ڵام به تێپه‌ر بوونی كاته‌كان و سه‌رده‌مه‌كان مڕۆڤه‌كان ئاڵوگۆڕی مه‌ترسیداریان به‌سه‌ردا دێت, كه هیچ كاتێك هه‌ست به بوونی خۆیان ناكه‌ن یاخو ڕۆژێك له خۆیان ناپرسن ئه‌و جۆره مڕۆڤانه‌ی كه به شێوه‌یك ده‌گۆڕین كه له پێستی مڕۆڤایه‌تی بوون ده‌رده‌چن و ده‌چنه قالبێكی پڕ له نا مڕۆڤ بوونه‌وه , بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه بڵین ئێمه بۆچی وا گۆڕاوین چوونكه ئێمه مڕۆڤین وشه‌ی مڕۆڤ واته درووسكردنی هێلانه‌ی خۆشه‌ویستی له نێوان یه‌كدی نه‌ك درووستبوونی ڕق و كینه‌وه یه‌كتر له ناوبردن كه ئه‌مه هیچ كاتێك سوود به مڕۆڤایه‌تی بوون ناگه‌یه‌نێت, هه‌ربۆیه ده‌بێت مڕۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی دابنیشێت و دادگایی خۆی و ده‌روونی بكات نه‌ك هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیانه بیر له ژیان بكاته‌وه كه له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی به زیان ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر خودی مڕۆڤایه‌تی بوون.
مڕۆڤ وشه‌یه‌كی ئاڵۆز و بێ سه‌رو به‌ره