غەریبی رۆحی مەرگ؟!
سەرابی نغرۆبوونی عیشق چی رەمزێکە؟
گەڵای ئاوێنەی منداڵی سەوز بکات؟
خومخانەی فیزیایی وێنابوونی عیشقی تیایە ؟
بزانم عاشقی تۆم یان تۆیەک لەمەرگ؟!
بارانی رەمزی رۆح چون دانابارێت؟!
فەزا وێنەی مەرگ بگرێت؟!
عاشق بوونم بەتۆو تۆیەکی مەرگەوە وێنا ببێت؟
هەڕەمی رۆح بوونیان بردەوە سەرەتا؟!
سەرەتاو کۆتا وێنەی دوانەیی تۆی تیایە؟
عاشقی تۆم یان تۆیەکی شێوە مەرگ؟
ئاماژەی شەوارەیی دوای نەبوونیان دەرخستووە؟!
هێلکەی مەرگ بگرنەوە؟!
هەتا تۆ‌و ئەوو ئەوانی دواتر تۆ‌و چەن بکەن؟
هەسارەیەک هەیە لەرۆح؟!
وێنەی هۆمیرۆسی تۆ‌و تۆیەکی تری تیا بێت؟
لەدارستانی نغرۆیی تیشکێک هەیە؟
کتێبی مەرگ بەگەڵای بوردی بنوسێت؟
گەڵای نەمری و غەردەق و شوکران تێکەڵ بن؟
ئەفسانەی تەکنەلۆژی دوانی رۆحیک دەدۆزنەوە؟!
عاشقی تۆم یان تۆیەکی وەک تۆ لەمەرگ؟!
موزیکی رەو زایەڵەی گەردوونی دەگرێت؟َ
چۆن دووانی رۆح و ر ۆح شیتەڵ دەبێت؟!
هەسارەکان تیشکی فیزیاییان تیایە؟!
عاشقی تۆبم یان تۆیەکی تۆیی لە مەرگ؟
یان تۆی تۆیەک نەک تۆیەکی عیشقە مەرگ؟
شارای عیشقی کۆتایی مۆمی سلێمانی تیایە؟!
ببمە گەردەلولی رۆحت ؟
تۆی تۆی تۆیی دەبێتە فۆتۆنی تۆی تۆ؟!
نەک تۆی دوانی تۆیەکی تر لەعیشقە مەرگ؟!
تۆ کام عیشقەیت عاشق بونم عاشق بکەیت؟
لەتۆی تۆیی یان تۆی مەرگ بپرسمەوە؟!
عیشقم ئاوێنە تێزابی دازاینی دوای نەبوونە ؟!
یان وێنەی عیشقە مەرگمیت؟
خۆت جیاکەرەوە رۆحم بەتێزاب گۆڕاوە؟
عاشقی تۆم یان عاشقی تۆی مەرگە عیشق؟!
دەبێت بیرچونەوە شێرپەنجەی دووانی هێنابێت؟
شییزوفرینیای بیرەوەری من و تۆ بێت؟
دوو رەگی عیشقە مەرگت مۆمیا بووە؟
بە ئەهرامەوە تەریب ببیت؟
سیبریای ئەلیکترۆنی عیشقت بڕی؟
عاشقی تۆم یان عاشقی مەرگی تۆیی ؟
کوا رۆحت؟! بەپڕۆمیسۆسەوە تێکەڵ ببین؟
سەمەندەلی دوو رۆحی تەنیایت بیربێتەوە؟
یان هیستریای بیرچونەوەمان گرتووە؟
من لەتۆفانی عەتاری عیشقەوە هاتبێتم ؟!
تۆیش لەڕەوی ئەسپی بیابانی مەرگ؟
موزیکی رەوی ئەسپ کەی دەژەندرێت؟!
ئەستێرە رەشەی مەرگ پەخشت بکات ؟َ!
خۆزگە چوار رەنگەی فیزیایی بەعیشقەوە تێکەڵ دەبوو؟!
لەموزیکا زمانی مەرگت بگرتایە ؟
ببیتە خڕۆکەی خوێنی فیزیا؟
هەتا گەردوون لە زمانی شێتی و مەرگا قفڵ ببێت؟!
رۆحت شەرابی چی عیشقێکی گرتۆتەوە؟
ناونیشانی منی تیابێت؟
یان وێنەی تۆ چییەو چۆنە نەک وێنەی تۆ ؟
کەی دڵۆپێک بخۆمەوە؟
نامەیەک بە مەرگ بنوسم؟
کوا ئەو وشانەی دەچنەوە جێگەی خۆیان؟
کوژاوەکانی ناخ بنوسنەوە؟!
ناوم لە رۆحتا رەنگ بکەن؟
کەوتنەخوارەوەی بیرکردنەوە کەی هەڵ دەکات؟
تیزابی ناخت گڕ بگرێت؟
ببنە هەورێکی سەرەتان؟
ببمە شیرپەنجەی عیشقی تۆ‌و تۆیەکی تر ؟
رەمزی مەرگی عیشقی پەپولەیەک بگرم؟
بۆچی چرکەی شەرابی رۆحت پڕ ژەهرن؟
وێنەی خوکوشتنیان تیایە؟
تۆڕی عیشقت چەقۆی فەلسەفەی مەرگ دەگرێت؟
رۆمانی عیشقە مەرگمان بنوسنەوە؟!
گەردەلولێک هەڵی کردووە رەمزی خۆکوشتنی منە یان تۆ؟
وەرە ساتی تێکەڵ بوونی فەلسەفەیە لەپێکێکا؟
لەرێکەوتەی فەلسەفەی مەرگا نغرۆ بین؟
تۆی عیشق و تۆی ئەفسانە جیا ببنەوە؟
لەم تۆفانە کلیلی مەرگ شارایەوە؟
رۆح بانگەشەی نەبوونی ئەوو ئەوانی تر دەکات؟
دەبێت وشە روت ببنەوە؟!
گەوهەری عیشقیش بزر ببێت؟
وێنەی خومخانەی دوای مەرگ بگرنەوە ؟
دوانەیی مەرگ رۆحێک لەبوون تۆوچەن دەکات؟
من و تۆ‌و تۆی مەرگ و ئەوانی تر وێنا ببین؟!
دۆشاوە رۆحی دوانەیی دەبێتە شەرابی عیشق؟!
لەشوشەی عەتاری زەمەنەوە تێکەڵ ببین؟!
ببینە وێنەی بونێکی تر؟
5/8/2022 نۆی بەیانی
لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ/مروارییەکان/ ژمارە8736 لەرۆژی سێ شەممە 23/8/2022 بڵاوبۆتەوە.

ژیاننامه‌ی سه‌لاح جه‌لال عبدالله ره‌حیم
یه‌كه‌م
موالیدی 1963 سلێمانی شارباژێڕ. له‌دایك بونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی(عبدالسلام عارف) له ته‌یاره هه‌روه‌ك هه‌میشه دایكی جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سلێمانی بووه.
زانستی ئیسلامی له‌مزگه‌وت و ته‌كیه‌كاندا خوێندووه.
ده‌رچوی ئاماده‌یی ئاینی ئیسلامیه/ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی له شاری هه‌ولێر ساڵی 2009 - 2010
ده‌رچوی زانكۆی عراقییه له به‌غداد/ كۆلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان/ به‌شی ئاینه‌كان و مه‌زهه‌به‌كان و دایه‌لۆژی شارستانی له ساڵی/2011-2012 له ساڵی 2014- 2015 –ته‌واوی كردووه.
بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست هێناوه به‌پله‌ی زۆر باشه له هه‌مان به‌ش بۆ سالی 2018=2021.
ئه‌ندامی یه‌كێتی نوسه‌رانی كوردستانه.
ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی عێراقه .
ئه‌ندامی یانه‌ی رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه.
ئه‌ندامی یانه‌ی رۆژنامه‌نوسانی عێراقه.
ئه‌ندامی یانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عێراقه.
دووه‌م
له ساڵی 1983 ده‌ستی به نوسین كردووه.
له ساڵی 1989 یه‌كه‌م دیوانی شیعری به‌ناونیشانی (ئیشككر)پێشكه‌ش كردوه به‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری كورد له‌به‌غداد. له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی رژێمی عێراقه‌وه له چاپدانی قه‌ده‌غه كراوه.
له هه‌مان ساڵدا(كفن پۆش و كه‌ونی) بڵاوكردۆته‌وه به 130 دێڕ قرتاندنه‌وه.
زۆر دیوانی شیعری و رۆمان و ده‌قی تر‌و لێكۆڵینه‌وه وتاری بڵاوكردۆته‌وه به هه‌ردو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی.
سێیه‌م
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوبونه‌ته‌وه:
1-(سقوگ الكون ) دیوان شعری 2000 .
2-(سدره ا‌لحسین) دیوان شعری 2012 .
• چواره‌م
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌زمانی كوردی بڵاوی كردونه‌ته‌وه.
1- كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گه‌ردون/ شارای شیعریم/ كۆی به‌رهه‌مه‌كانی 1989/2012 .
2. (ئۆقیانوسی مه‌رگه‌سات) ده‌قی شانۆیی/2003.
3. (چیای ئاو) ده‌قی شانۆیی /2003.
4. (سیمیا له شانۆدا) 2009 لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆ.
5. (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) رۆمان/1992-2012 به‌رگی یه‌كه‌م.
6. ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ/رۆمان/به‌رگی یه‌ك و دو/چاپی یه‌كه‌م/2019 چاپی دووه‌م 2021.
7- (موسیقای مه‌رگی ناوه‌خته) رومان/1997-2020
8- (نه‌فخ و وێنه‌ی با)رۆمان 2020 چاپی یه‌كه‌م.
9- كۆجیتۆی جه‌لال تاڵه‌بانی/ 2018 به‌رگی یه‌كه‌م/ به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م/چاپی یه‌كه‌م 2021.
10-كچانی به‌فر (لادۆن سیما)/ سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی. چاپی یه‌كه‌م 2021.
11- پێڵاوه‌كانم و نێره‌موكانی فیفا/ سیناریوی فیلمی سینه‌ما، چاپی یه‌كه‌م 2022.
• پێنجه‌م
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماده‌ی چاپن به‌زمانی كوردی .
1-(ریشاڵی تیۆری رۆمانی كوردی).لێكۆڵینه‌وه.
2-كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گه‌ردون/ شارای شیعریم/ كۆی به‌رهه‌مه‌كانی تا ئێستا ئاماده‌ی چاپه.
3- كرێكارانی مه‌عریفه‌و شۆڕشی سپی/ وتار
• شه‌شه‌م
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماده‌ی چاپن به‌زمانی عه‌ره‌بی .
1. (محیگ الحجر) دیوانی شعری .
2.لاشخصیه اللغه . مقالات ودراسات.
3. فنون قتالیه فی كردستان. مقالات
4. الشعریه تعنی الروۆیا التی لاتستقر. مقابلات.
5. صلاح جلال كهربه الژات الشاعره/ مقالات ودراسات مكتوب على دواوینه.
• حه‌وته‌م
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌ریگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی ئاماده‌ی چاپن :
1.سه‌رله‌نوێ نوسینه‌وه‌ی كوژاوه‌كان (تگریسات) مجموعه قصصیه للقاص والباحپ عباس عبدالجاسم. ئاماده‌ی چاپه.
2.(احلام مبلله)دیوان شعری للشاعر(جابر محمد جابر). ئاماده‌ی چاپه.
• هه‌شته‌م
- له‌ساڵی 1996ه‌وه ده‌ستی به‌كاری رۆژنامه نوسی كردوه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می له رۆژنامه‌ی . المۆتمر العراقی بوه.
- له‌رۆژنامه‌ی الادیب الپقافیه له سالی 2003 تائێستا به‌سیفه‌تی نێره‌ری رۆژنامه‌نوسی كاری كردوه دوایی بوه به ده‌سته‌ی نوسه‌ران له رۆژنامه‌كه‌دا .
- له رۆژنامه‌ی المۆتمر العراقی ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كاری كردوه.
له رۆژنامه‌ی القاصد ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كاری كردوه
- به‌رهه‌مه‌كانی به‌هه‌ردو زمانی كوردی وعه‌ربی بڵاوكردۆته‌وه .
- له فیستیڤاڵه‌كاندا به‌شداری كردوه له‌وانه جه‌واهیری و مه‌ربه‌د و هی تر.