
مردن ده‌یه‌وێ عه‌بدولموته‌ڵیب … عه‌بدوڵڵا
له شه‌ڕی مردن نامه‌وێ ده‌ركه‌وم
له‌به‌ر ئاوێنه قژم بۆ سه‌ره‌وه ده‌به‌م و به خۆم ده‌ڵێم
چیت ده‌وێ
له شه‌ڕی ئه‌و چێژه‌ی كه كۆنترۆڵ ناكرێ
ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه ژیان ده‌یه‌وێ
ئه‌و ئاره‌زووه نامۆیه‌ی كه مردنه و
مرۆڤ له چاوه‌ڕوانی پیر ده‌بێ
چیت ده‌وێ
من له ئاوێنه داوا ده‌كه‌م
له شه‌ڕ داوا ناكه‌م
ئه‌وه ئاره‌زووی راسته‌قینه‌یه
ژیان ده‌یه‌وێ
من نامه‌وێ
له شه‌ڕی مردن خۆم به دوور ده‌گرم
رزگاربوون له‌و بازنه داخراوه‌ی ئاره‌زوو
كه له نیگای یه‌كه‌مه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ ژیان ده‌یه‌وێ
من نامه‌وێ
داوا له زمان ده‌كه‌م له شه‌ڕی مردن بمپارێزێ
داوا له مردن ده‌كه‌م له شه‌ڕی زمان بمپارێزێ
داوا له شه‌ڕ ده‌كه‌م له مردنی زمان بمپارێزێ
هه‌موو ئه‌و خۆوێرانكردنه
ئه‌و ئاره‌زووكردنانه
بۆشاییه‌كی به‌تاڵه
خه‌یاڵ ده‌یه‌وێ
مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ده‌كات
له‌به‌ر ئاوێنه قژم بۆ سه‌ره‌وه ده‌به‌م و به خۆم ده‌ڵێم
چیت ده‌وێ
له‌به‌ر ئاوێنه چاوم ده‌نوقێنم و ده‌ڵێم
من كێم كه مردن ده‌یه‌وێ.
27/10/2016