 
	کتێبی (عیشق، گەنج، ماڵ) بەمزوانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە
 
 ئەم کتێبە، کە تەوەری سەرەکی چەمکی عیشقەوعیشقیش یەکەمین وێزگەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەنجە لەگەڵ ژیاندا، یەکەمین خەونییەتی بۆ ئەوەی ماڵێک بۆ خۆی و خەونەکانی چێ بکات. بەڵام کاتێک کۆمەڵگە وەک هێزێکی ئاڕاستەکەر و پشکنەر، ڕووبەڕووی ئەم گەنجە دەبێتەوە، شەڕ و ترس و دڵەڕاوکێ دێتەگۆڕێ، زۆر جار گەنج یاخی دەبێت و کۆمەڵگە وەلادەنێ، زۆر جاریش کۆمەڵگە توڕەدەبێت و گەنج پەراوێزدەخات.
 زۆر جاریش گەنج لەگەڵ ئەوەی هەموو بەربەستەکانیشی بۆ لاببەیت، نازانێت و ناکارێت، ماڵێکی جوان و پڕ لەمانا بنیات بنێ، چونکە ئەو خۆی پەروەردە نەکردوە، ئەوەی ئەو بیری پێدەکاتەوە، هەر خودی ئەو سیستەمەیە، کە خوازیارە تێکی بشکێنێ. بۆیە حەکایەتی عیشق لە کۆمەڵی کوردەواریدا، حەکایەتێکی تراژیدی و خەم هێنەره، حەکایەتێکە لەجێی ئەوەی ژیان بونیات بنێت، بەرەو مردن هەنگاو هەڵدەگرێت.
 (درێژەی باس،  بڕوانە، کۆتا بەرهەم، کتێبی: عیشق، گەنج، ماڵ.
 سایکۆفەلسەفی
 پێشڕەو عبدوڵڵا
 بڵاوکار: خانەی کولتوور، هەولێر) چاوەڕوان بن، بەم نزیکانە.


 
			 
			 
			