یه‌كه‌م كتێبی مێژوویی كه خوێندمه‌وه… ئه‌حمه‌د كامه‌ران
له گه‌رمای هاوینی ساڵی 2015 بوو كه ئه‌وكات پۆلی 10 ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌ییم ته‌واو كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چاوه‌ڕوانی قۆناغێكی تری خوێندن دابووم. هاوینه‌كه زۆر دوور‌و درێژ‌و گه‌رم بوو له‌پاڵ ئه‌وه‌ی هاوینێكی گه‌رم و دوور‌و درێژ بوو، كه‌چی كات له شوێنی خۆی وه‌ستابوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جوڵه‌ی نه‌ده‌كرد.
بارودۆخی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌رمان ناله‌بار بوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێكی تیرۆرستی به‌ناوی(داعشه‌وه) كه ترسێكی زۆری له‌نێو دڵی خه‌لكی درووست كردبوو, به‌ڵام به‌هه‌رحال من به‌شێوه‌یه‌ك توانیم زاڵ بم به‌سه‌ر ئه‌و هاوینه گه‌رم و دوور‌و درێژه‌دا، ئه‌ویش له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێب و سه‌یركردنی فلیمه سینه‌مایه‌كان بوو كه ئه‌م دوانه بۆم بوونه دوو هۆكاری گرنگ كه توانیان چێژێكی گه‌وره پێم ببه‌خشن له‌و هاوینه گه‌رمه‌دا له هه‌مانكاتیشدا وه كو هاوڕێیه‌ك وابوون بۆ من.
هه‌ستم نهدهركرد كه چۆن كات و ڕۆژه‌كانی هاوین تێپه‌ڕبوو به‌هۆی خوێندنه‌وه و سه‌یركردنی فلیمه سینه‌مایه‌كان ,به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من زۆر به‌چێژتر و سوود به‌خشتر بوو خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه بوو كه هه‌رچه‌نده بینه‌ری زۆرترین فلیمی سینه‌مایی بووم، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌و چێژه‌ی كه له‌كاتی خوێندنه‌وه هه‌مبوو بۆ لاپه‌ڕه‌كانی كتێب.
ئێواره‌یه‌كی گه‌رمای هاوین بوو بڕیارم دا بڕۆم بۆ بازار بۆ كڕینی كتێبێك و له‌گه‌ڵ چه‌ند فلیمێكی سینه‌مایی، به‌ڵام كتێبه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌م جیاواز بوو كه هاوكات به كڕینی ئه‌و كتێبه بووه دووه‌م كتێب كه من بیكڕم له كتێبخانه وه , چوونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی من بۆ دونیای كتێب و خوێندنه‌وه زۆر نوێ بوو كه ته‌نیا نزیكه چه‌ند مانگێگ له‌مه‌و پێش بوو من ئاره‌زووم له خوێندنه‌وه‌ی كتێب درووست ببو , ئه‌و كتێبه‌ی كه كڕیم كتێبێكی مێژوویی بوو ده‌رباره‌ی ژیانی كه‌سایه‌تیه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی بوو كه خۆم له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها گوێبیستی بووم به‌شێوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌رچه‌نده خۆمیش قوتابیه‌كی وێژه‌یی(ئه‌ده‌بی) بووم ئیتر بڕیارم دا كه كتێبێكی مێژوویی بكڕم به ناوی(مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ) كه له‌لایه‌ن مه‌نسور عهبدلحهكیم نووسرابوو وه له‌لایه‌ن شه‌ویار حه‌سه‌نه‌وه كرابوو به كوردی له ساڵی(2012)هه‌ولێر, كڕینی ئه‌م كتێبه مێژووییه له‌وه‌دا هات كه له پۆلی 10ی ئاماده‌یی وانه‌یه‌كی تایبه‌تمان ده‌رباره‌ی مێژوو هه‌بوو كه زۆر سه‌رسامی ئه‌و وانه‌یه بووم وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا له وانه‌ی مێژوو نمره‌یه‌كی زۆر باشیشم هێنا , هه‌ڵبه‌ته مامۆستای مێژووهكهمانیش مامۆستایه‌كی زۆر شاره‌زاو ڕۆشنبیر بوو له بواری مێژوودا كه ناوی مامۆستا نه‌وزاد كه‌لهور بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك بوو له مامۆستا ڕووناكبیره‌كانی قوتابخانه‌ی ڕۆژی نوێی كوڕان , كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكی چاپكراو بوو, ئیتر هه‌ر ئه‌وه بوو كه منیش وا بڕیارم دا كه یه‌كه‌م كتێبی مێژوویم ده‌رباره‌ی ژیانی و سیاسه‌تی مسته‌قا كه‌مال ئه‌تاتورك بێت بۆ خوێندنه‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێبێكه نزیكه‌ی چوارسه‌د لاپه‌ڕه‌بوو كه ئه‌مه‌ش وای له من كرد ئه‌م كتێبه دووجار بیخوێنمه‌وه چوونكه كتێبه خۆی له چه‌ندین بابه‌تی جۆارو جۆر بینیه‌وه ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك) .
هه‌ڵبه‌ته كه‌م كه‌س هه‌یه ناوی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ی نه‌بیستبێت كه ناوێكی دیار‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی درووست كرد به‌سه‌ر مێژووی توركیا‌و وه هاوكاتیش ته‌واوی جیهان به‌تایبه‌تیش بۆ كورد,مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك خۆی به‌ناوی باوكی هه‌موو تور‌كان ناساند كه هاوكات له پاش ڕووخاندنی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت و ئیمڕاتۆریه‌تی تورك كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو كه ئه‌م ئیمڕاتۆریهته له ساڵی 1299ز بناغه‌كه‌ی خۆی دامه‌زراند به سه‌رۆكایه‌تی (عوسمانی كوڕی ئهرتهغۆل) كه به یه‌كه‌م سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی داده‌نرا, ئه‌م ده‌وڵه‌ته خۆیان به میراتگری ئاینی ئیسلام داده‌نا به‌ڵام بۆ دواجار له پاش هه‌شت سه‌ده له حوكمڕانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له ساڵی 1914ز به ته‌واوه‌تی له‌ناوچوون ئه‌مه‌ش وای كرد مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ببێته فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌تی نوێی توركیای كۆماری وه هاوكاتیش كۆتا سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیش عه‌بدلحه‌میدی دووه‌م بوو,كاریگه‌ری ئه‌تاتورك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاته‌ی توركیا ئه‌وه بووه كه توركیا له‌و كاته له ژێر ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو واته ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی بوو, به‌ڵام به چاو توروكانێك ئه‌و ده‌وڵه‌ته كۆتایی پێ هات و وڵات كه‌وته ژێر هه‌ژموونی دیموكراسیه‌ت, به‌ڵام دیموكراسیه‌ك له ژێر به‌رگی دیكتاتۆریه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تانی به‌زۆرله سهرپۆشكردن قه‌ده‌غه‌كرد كه هه‌رچه‌نده به‌شێكی ئافره‌تان بڕیاره‌كه‌ی ئه‌تاتوركیان پێ باش بوو كه به ئازادی ئافره‌ت ناویان ده‌برد چوونكه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئافره‌تان به‌رده‌وام وه‌كو كۆیله‌یه ك ته‌ماشا ده‌كران له پاڵ ئه‌مه‌شدا بانگی مزگه‌وته‌كانی نه‌هێشت بۆ نوێژكه‌ران كه ئه‌مه‌ش له قالبی دیموكراسی ده‌رچووبون زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌تاتورك, كه ئه‌مه‌ش وای كرد ناڕازایهتیهكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا بهێنێت, به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا خهلَِكانێكی زۆر پشتگیری له كاره‌كه‌ی ئه‌تاتوركیان كرد , به‌مه‌ش وڵات خۆی له دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كتر بینیه‌وه به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌تاتورك ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه دژی بوون به‌رده‌وام بوو له سه‌ركوتكردنیان, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌به‌رده‌وامی ده‌یگوت ده‌بێت توركیا ببێته پێشكه‌وتوترین ده‌وڵه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی جیهان ئه‌وه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی زمانی خۆمان نه‌ك زمانی عه‌ره‌بی بیابانی كه چه‌ندین سه‌ده‌یه توركیا خۆی له دواكه‌وتوویی ده‌بینیه‌وه له‌سایه‌ی ئه‌و زمانه‌وه, به‌ڵام له‌مه‌و به‌دوادا به‌هه‌موو جیهان پیشانی ده‌ده‌ین كه وڵاته‌كه‌مان له چ ئاستێكی پێشكه‌وتن دا ده‌بێت, ئیتر به‌مانه‌وه نه‌وه‌ستاو هه‌ڵستا به چه‌ندین كاری دیكه كه ئیتر خه‌لكیش وای لێهات ملكه‌چی كاره‌كانی بن , به‌ڵام له پاڵیدا گرووپێك هه‌بوون به‌رده‌وام دژایه‌تی ئه‌تاتوركیان ده‌كرد,ئه‌گه‌رچی به‌پێی ئه‌و باسكردنه بێت ئه‌تاتورك كه‌سێكی مێ باز بوو كه به‌رده‌وام حه‌زی له ڕابواردن و خواردنه‌وه بووه كه هه‌رچه‌نده ڕۆژێكیان به سه‌رخۆشی ده‌یه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خوشكی خێزانه‌كه‌ی به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت له كاره ئاژهڵیهكهی.
سه‌باره‌ت به پرسی كورد و ئه‌تاتورك , پرسێكی ڕه‌ش و تاریكه بۆ گه‌لی كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد هه‌لێكی زێرینی بۆ هاتبووه پێش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تێك به‌ڵام مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بووه ڕه‌شه‌بایه‌كی ڕه‌ش بۆ كورد كه ته‌واوی مافه‌كانی كوردی زه‌وت كرد و به‌رده‌وام بوو له دژایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌تاتورك ناوی كورده‌كانی نابوو(توركی چیایی)
به‌ڵام بۆ دواجار له ساڵی 1938 ئه‌تاتورك به نه‌خۆشیه‌كی كووشنده كۆچی دوایی كرد وه به‌یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا داده‌نرا له مێژووی توركیای كۆماری.