ڤایرۆسی كۆرۆنا و جیاوازی ئێمه و ئه‌وروپا ! … ئاری زێندینی
مه‌به‌ستم له ( ئێمه ) هه‌رێمی كوردستانه واته ( حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ) كه له ئێستادا له نۆیه‌مین (9 ) كابینه‌دایه كه‌چی ناتوانێت مووچه دابین بكات ! به‌ڵام له په‌تایی ( ڤایرۆسی كۆرۆنا ) خۆی وا پیشان ده‌دات و خه‌ڵكی چه‌واشه كردووه له ده‌زگا راگه‌یاندن و ئه‌و راگه‌یاندنه سێبهروپاشكۆی حیزب و حكومه‌تن هاوڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه وا چه‌واشه ده‌كه‌ن كه باشترین سیسته‌می ته‌ندروستی و دڵسۆزترین ده‌سه‌ڵاتدارین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ( ڤایرۆسی كۆرۆنا ) و چاره‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان ! نازانم چۆن دڵسۆزیه‌ك چۆن سیسته‌می ته‌ندروستی چۆن حوكمڕانیه‌ك له ئێستادا هه‌موو ده‌یبینن خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه چه‌ند ناڕازیه و بێزاره ناتوانرێت ( به‌رمیلێك نه‌وت) ئاماده بكات له یه‌ك ساڵدا ! .
كه‌سانێكی دیاریكراو له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و ده‌ست له پشتدانی حیزب و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه وا تێده‌گه‌ینن و باس ده‌كه‌ن ئه‌زموونی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ( ڤایرۆسی كۆرۆنا ) له ئه‌وروپ سهركهوتووتربووه وا داده‌نێن پێش ئه‌وان خۆمان ئاماده كردوو باری نائاسایمان راگهیاندو ده‌وامی قوتابخانه‌كانمان ڕاگرت , ئه‌وه ئازایه‌تی نیه به‌ڵام بۆ هه‌رێمێكی قوڕبه‌سه‌ری وه‌كو ئێمه ئاقڵی بوو زۆر ! چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه باش خۆیان ده‌ناسن ژێرخانی ئابووری سفره و چ بێ سه‌روبه‌ریه‌ك ده‌گوزه‌رێ له كاتی كاره‌ساتێكی واش ده‌زانن چ ماڵویرنیهك تووشیان دێت هه‌روه‌ك ئه‌زموونی مرۆڤێكی نهدارونهخۆش كه‌م ده‌رامه‌ت هه‌ر زوو ئاگاداری خۆی ده‌بێت له ترسان نه‌وه‌ك له بیركردنه‌وه‌ی ئاقڵانهوهوستراتیجیانه ئه‌و هه‌رێمه و ئه‌و حكومه‌ته‌ی هه‌رێمه‌ش هه‌ر وایه هه‌روه‌ك جاره‌ك رۆژنامه‌نووسێكی بیانی ده‌یگۆت خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه له كاتی كاره‌سات و شه‌ڕ بیر له هه‌ڵاتن ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و چیاكان و سنووره‌كان هه‌روه‌ك بینیمان له دوایی ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی داعش به‌ڵام له په‌تایی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌جبووری له ماڵه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه هیچ وڵات و شوێنێكیان شك نه‌برد, ئه‌وه‌ش گوناح و خه‌تایی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه نییه به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه لێی به‌رپرسیاره ناتوانن خۆشه‌ویستی دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا منێكی هاوڵاتی ئه‌و هه‌رێمه چۆن حه‌زناكه‌م باشترین سیسته‌می ته‌ندروستی و خه‌مخۆرترین حكومه‌تمان هه‌بێت , ئه‌دی وا نابینن خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه بۆ به‌سیترین و سووكترین نه‌خۆشی روو له وڵاتی ئێران و توركیا وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن كوا باشترین وپێشكه‌وتووترین سیسته‌می ته‌ندروستی و بیركردنه‌وه‌ی عاقڵانه‌ی ( 29) ساڵ حوكمڕانی كوردی ! هاوڵاتی ئه‌وروپی له وڵاتی خۆی چاره‌سه‌رده‌كرێ به پاره‌كی كه‌م و یان سیسته‌می ته‌ندروستی بێ به‌رامبه‌ر كه‌چی هاوڵاتی ئه‌و هه‌رێمه له‌به‌ر بێ پاره‌یی و كه‌م ده‌رامه‌تی و نه‌بوونی پاڵپشتی ته‌ندروستی ده‌وڵه‌تی و حكومی وازیان له هه‌ستیارترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌هێنن كه ( دڵ )ه ناتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن چونكه پاره‌كی زۆری ده‌وێ له نه‌خۆشخانه تایبه‌تی وئه‌هلی و ناحكومیه‌كان !
جا لێره‌دا گه‌ر ئه‌وروپا دره‌نگتر بڕیاڕیدا رووبه‌روی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت چ حكومه‌ته‌كان چ هاوڵاتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وان له ژیانێكی ئاسایی و یاسایی و به‌سیسته‌م و دوور له گه‌نده‌ڵی و بیركردنه‌وه‌ی ئاقڵانهوستراتیجی و دووربینی چونكه وڵاتانی ئه‌وروپا ژیانی خه‌ڵكه‌كه به سیسته‌م و دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت و كارگهوپیشهسازی و كۆمپانیاكان و داهات و به‌رهه‌م به‌سیسته‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر تاك به تاكی هاوڵاتیانی وه‌كو ئه‌و بێ سه‌رووبه‌ری و بێ سیسته‌می لای خۆمان نییه بۆیه هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له ئه‌وروپا زیاتر ئه‌وه‌یه سروشتی ئه‌م ڤایرۆسه خۆی وایه له قه‌ره‌باڵغی ی تێكه‌ڵاوی و به‌ریه‌ك كه‌وتن بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش روونه ئه‌وروپا به‌هۆی خۆشگوزه‌رانی و سیسته‌م و گه‌شتیاری خه‌ڵك رووی تێده‌كات مه‌سه‌له ئه‌وه‌نیه ئێمه زوو بیرمانكردۆتهوه ئه‌وان دره‌نگ چونكه جیاوازی ئێمه‌وئه‌وان ئاسمان و ڕیِسمان , ڕه‌ش و سپی , مردوو زیندوو , مریشك و كه‌ڵه‌شێر ! به‌ڵام لای خۆمان كه‌س نازانێت پاره‌ی مووچه له كوێ دێت و كۆمپانیا و شوێنه حیزبی و تایبه‌تیه‌كان كه‌س باج و پاره‌ی كاره‌با نادات , جا بۆیه ئه‌و هه‌رێمه حكومه‌ت هه‌بی نه‌بی خه‌ڵك ده‌وام بكات نه‌كات هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی هه‌رێمێكی بهكاربهرومشهخۆروگهندهڵه نه‌وه‌كو به‌سیسته‌م و به‌رهه‌مهێن ! له ئه‌وروپا گرنگترین شت متمانه به خۆبوونی هاوڵاتیان و حكومه‌ته چونكه له ژیانێكی ره‌فاهیه‌ت و خۆشیگوزهرانی و یه‌كسانی ده‌ژین دوور له ترس و نایه‌كسانی بیریان بۆ شتی خراپ ناچێت وه‌كو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نین هه‌رده‌م ماَڵهكان و خانووه‌كانیان پڕی دۆلار‌و بووه‌ته كۆگایی خۆراكی ( برنج و گه‌نم و جۆو ئارد وساوار) ئاماده‌ی كاره‌سات و ماڵوێرانی ئه‌مه‌ش بێ متمانه‌یی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه‌یه تا سه‌ر ئێسقان و سه‌د له سه‌د له حوكمڕانی (30) ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دوایی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری (1991) ! .