 
	ده‌سته‌چیله‌یێك شیعری ئه‌رمه‌نی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
كه‌وانه‌ی مانگ
 ئا : ئاسڵان
بێ هه‌ست و خوست پێك گه‌یشتین ..
 ده‌رگای سێبووریمان لێ به‌سترا
 كزه‌ڕۆشنایی سه‌فه‌ر
 كه‌وانه‌ی مانگی گۆشه‌ی خه‌ڵوه‌ت ،
 له ئاسمانا ..
 تینوو بوو ، یادگاره‌كانی ده‌نووسییه‌وه ..
 دووچاوی گه‌وره
 ڕووبه‌ڕووی چاوه‌كانم ،
 بۆچی كزبوون و له‌ناكاو
 پێكه‌نین و گڕژینه‌وه ؟
 دوو پیاڵه‌ی سپی له سه‌رخۆ شكان
 ئه‌ستێره‌ی سه‌حه‌ر
 جوانه‌ئه‌سپی سپی خۆی تاودا ..
 كه گوڵی لێوه‌كانی پشكووت
 له ئاسمانه‌وه 
 ئه‌ستیره‌یێ
 به‌سه‌رسامییه‌وه داڕژا ..
———————————————————
ده‌نگی خوێن
 ئا: ئاسڵان
 نه ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان بوو 
 نه مانگ
 چاوی تۆ بوون
 به چاوه‌كانم پێكه‌نین ..
نه شایی بوو ، نه ئاهه‌نگ
ده‌نگ و ئاوازی خوێنی من بوو
له‌ژێر پێی تۆدا 
ئاوزنگی ده‌دا ..
نه باڵدارێ بوو 
 نه خه‌ون 
 سێبه‌ری تۆ بوو ڕۆیی
 تا جارێكی دی دڵم 
 هه‌لا هه‌لاكا .
——————————————–
مۆته‌كه
 زۆرایر میرزاییان
ئاسمان مووه‌كانم ڕاده‌كێشێ
 زه‌مین خۆی به له‌شم هه‌ڵواسیوه 
 منیش په‌نا ده‌به‌مه به‌ر دڵی شه‌و ، له هانام بێ
 هاواری من ،
 كه وه‌ك گڕی ئاگر كڵپه ده‌كا
 یه‌كه‌م قرچه‌ی سووتان
 له هه‌نییه‌ی سڕم ده‌چه‌قێ و
 زمانی مه‌شخه‌ڵداری شه‌و
 ڕێڕه‌وه ڕۆشنه‌كان ده‌لێسێته‌وه .. 
 به‌ڵام من خلۆر ده‌بمه‌وه
 له ناو پێچی گه‌رده‌لوولدا خلۆر ده‌بمه‌وه 
 ده‌سته قوڕاویه‌كانیشم به ده‌م و چاومه‌وه گرتووه .
—————————————-
پاسه‌وان
 ئارشاویر مه‌گردیچ
دێرزه‌مانێكه هه‌تاو
به چه‌كووشی په‌لكه‌زێڕینه‌ی ڕه‌نگینی
ئه‌شكه‌وتێكی بۆ هه‌ڵناوم
هه‌موو ماڵ وده‌وڵه‌تی من ، به دیواری ئه‌شكه‌وته‌وه
 چوار وێنه‌یه
  چوار وێنه‌ی پارچه پارچه ..
 خاك : برسی و گۆشه‌گیر
 ئاو : به لێوی وشكهه‌ڵاتوو
 ئاگر : به چاوی بێ ڕووناهی
 (با)ی بریندار
 له‌سه‌ر پێخه‌فدا كه‌وتوون ..
 له ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌م 
 گوڵبه‌ڕۆژێ پاسه‌وانه و 
 له به‌رابه‌ر
 هێرشی خۆر وه‌ستاوه .
- له ژماره 11 ی ئۆردیبه‌هه‌شتی 1349 ی 
 ئێرانی گۆڤاری ( سخن ) كراون به كوردی

 
			 
			 
			