
تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین … محمد احمد محمد
تاقیكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیفه‌ت و تواناكان له بوارێكی دیاریكراودا، گرنگی تاقیكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وه‌دایه كه له پرۆسه‌ی پێوانه به‌كاردێت، پێوانه به واتای گۆڕینی سیفه‌ته‌كان بۆ ژماره، به گۆڕینی ئه‌و سیفه‌تانه‌ش ئاسانتر ده‌توانرێت مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تاكه‌كان، له روویه‌كی تریشه‌وه تاقیكردنه‌وه سیفه‌تێكی فه‌رمی به فێربوون ده‌به‌خشێت، واتا فێربوون هیچ به‌هایه‌كی فه‌رمی نابێت گه‌ر تاقیكردنه‌وه نه‌بێت كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌خشینی بڕوانامه به ده‌رچووان.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێندن ئۆنلاین پێویست بوو تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاینیش به‌كاربهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكرێت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه به‌م سیسته‌مه ده‌خوێنن.
ئێستا له جیهاندا تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێت له بواری راهێنان و په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنی باڵا،ساڵانه هه‌زارن داواكار له هه‌موو وڵاتانی ئه‌م جیهانه به‌رینه تاقیكردنه‌وه‌كانی زمانی ئینگلیزی، تۆیفل و ئایڵتز و پێرسن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی نێوده‌وڵه‌تی باوه‌ڕپێكراو،ئه‌م تاقیكردنه‌وانه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو به ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام له ژێر كۆنتڕۆڵی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه رێی و شوێنی توند تیایدا به‌كارده‌هێنرێت و چاودێری تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت.
ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین كارێكی ئاسان نییه، پێویستی به ئاماده‌كاری ورد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ببرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت، گه‌ورترین به‌ربه‌ستی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه له وڵاتی خۆمان بریتییه له كێشه‌ی بڕینی كاره‌با و نه‌بوون یان لاوازی هێڵی ئینته‌رنێت لای به‌شێك له خوێندكاران و لاوازی توانای به‌شێك له خوێندكاران له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و ترس و رانه‌هاتنی به‌شێكی تریان له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوازه‌ی كه به‌لایانه‌وه نوێیه و ئه‌زموونیان لێی نییه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له ئاڵنگارییه‌كانی ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه گزی (غش) كردنه، به‌داخه‌وه به‌شێك له خوێندكاران هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر ته‌نها بۆ ده‌رچوون ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و رێگایه نائه‌خلاقیش بێت، وه‌كو گزی كردن، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه رۆژ به رۆژ سه‌ختتر ده‌بێت و له ئێستادا له ئاڵۆزترین ئاستدایه به هۆی به‌كارهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان.
ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی خوێندكاران گرفتێكی سه‌ره‌كی بێت له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له ناو هۆڵی خوێندن ئه‌وا گرفته‌كه زۆر ئاڵۆزتر و سه‌ختتر ده‌بێت له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلایندا، ئه‌و خوێندكاره‌ی له هۆڵی خوێندن له ژێر چاودێری توندی چاودێران گزی بكات، بێگومان ئه‌گه‌ر چاودێری نه‌كرێت ده‌رفه‌تی گزی كردنی ده‌یان هێنده زیاتر ده‌بێت، له كاتێكدا كه ئاسته‌مه تێبینی لایه‌نی هه‌ڵچوونی خوێندكار بكرێت له لایه‌ن چاودێرانه‌وه.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێك له خوێندكاران چه‌ند گرووپێكیان داناوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا له رێی كۆپی كردنه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسكران گرفتی گه‌وره‌ن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین جگه له كێشه هونه‌رییه‌كانی تر كه به هۆی ناڕوونی پرسیاره‌كان و كاتی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ر پرسیارێك و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و گرانی گوێگرتن له خوێندار خۆی ده‌بێنێته‌وه.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ده‌نگی ناڕه‌زایی خوێندكاران به‌رزبوه‌ته‌وه له دژی بڕیاری تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین، ئێستا چه‌ند گرووپێك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دانراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و خۆپیشاندان رێكخراوه و ته‌نانه‌ت له رێی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی گه‌یاندراوه‌ته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌زبنه‌وه له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان و له بری ئه‌وه په‌ڕاندنه‌وه‌ی خوێندكاران جێبه‌جێبكرێت.
به پێی تێبینییه‌كان له‌وه ده‌چێت یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌رپرسانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئه‌وه بێت كه به‌وردی پلان بۆ كاره‌كانیان داناڕێژن و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ راوێژی كه‌سانی تر بڕیاره ده‌ده‌ن، بۆیه به‌شێكی به‌رچاو له بڕیاره‌كانی ده‌بێته مایه‌ی ناڕه‌زایی خوێندكاران و هه‌ندێ جار مامۆستایانیش.
له لایه‌كی تره‌وه گوێنه‌گرتن له كه‌سانی تر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانی خوارتر و مامۆستاكان بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌بێ بیركردنه‌وه له دروستی بڕیاره‌كان و شێوازی جێبه‌جێكردنیان.
له ئێستا ترسی ئه‌وه هه‌یه كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆنلاین هه‌روه‌كو خوێندنی ئۆنلاین شكست بهێنێت به‌هۆی كوێرانه بڕیاردان و گوێنه‌گرتنی به‌رپرسان، له‌وانه‌شه ئه‌مجاره‌یان باجه‌كه‌ی قورس‌تر بێت بۆ خوێندكاران چونكه په‌یوه‌ندی به نمره‌ی خوێندكارانه‌وه هه‌یه.
محمد احمد محمد
1/6/2020