Skip to Content

چاکسازێکانی حکومەتەکەی مەسرور و هاو مافیاکانی، تەنها کات کوشتنە… تاهیر عیسا

چاکسازێکانی حکومەتەکەی مەسرور و هاو مافیاکانی، تەنها کات کوشتنە… تاهیر عیسا

Closed
by ته‌مموز 9, 2020 General

چاکسازیەکانی حکوومەتۆکەی مەسرووربارزانیی و شەریکە مافیاکانیی، تەنیا کاتکووژیی و خافڵاندن ولەچاوەڕوانیدا هێشتنەوەی خەڵکی هەژارو برسیی و بێمووچەی کوردستانە!


چاکسازیی ڕاستەقینە، بەئاڵ وگۆڕیی ڕیشەیی لەسیستەمیی سیاسیی وئابووریی ئەم دەسەڵات و حکوومەتە تاڵانچیی و دزو مافیاچێتیەدا نەبێت، بەدیی نایەت!
ئەوان بەمەسرورو باوک وباپیرو ئەژدادو شەریک وهاوبەشەکانیانەوە(بنەماڵەی تاڵەبانی) کە لەمێژوویی بازرگانیی کردنیان بەخوێن و ئێسک وپرێسکیی مردوو وزیندووی خەڵکی نەدارای کوردستانەوە، ناوە ناوە لەسەر پێش بڕکێی ئەم بازرگانییە هەندێ جار دوژمنی باوک کووشتەی یەکترو هەندێک جاریش برای لەدایک وباوکییان بوون و دەست لەناو دەست دزیی تاڵان وبڕۆیان لەخەڵکی هەژارو برسیی و خێرلەخۆنەدیووی کوردستان کردووە!
ئەم دەستەو تاقمە مافیاییە، ناتوانێت داریی ژێر پێی خۆیان ببڕنەوە، چونکە چاکسازیی لەم ئەزموونۆکەی کوردستاندا، لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتن وقەیدو بەندانەدا دەکرێت، کە ئەم دەسەڵاتە خێڵکەکییە خۆپەرستە بۆ مانەوەی خۆیان و دەوریی خێڵەکیانەی خۆیان، لەژێر ناوی سەربەخۆیی ئابووریدا، دەستیان بۆبردوو، کوردستانیان بەژێر زەمین وسەرزەمینەکەیەوە، ڕادەستی فاشیزمیی ئیسلامیی ئیخوانیی و ڕابەرە قێزەون ودزێوەکەی” ئەردۆغان “ی فاشیست کردوو، ئەمڕۆکەش هەموومان ئاکامە ترسناکەکەی کە خۆی لەداگیرکردنیی کوردستان و بەدیهێنانی خەونە دێرینەکەی کە خۆی لە جێبەجێکردنیی میساق وپەیمانە دزێوەکەی کەمالیستەکاندا دەبینێتەوە کە دوای داڕووخانی خەلافەتی عوسمانی و لەدەستدانی هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوخەلافەتەکەیان بە کوردستانیشەوە، دەبینێتەوە!
ئەم بنەماڵە تاڵانچییەو هاوبەشەکانیان کە خۆی لەهەموو ئەو پارتۆکە و ڕێکخراوە قەومیی و ئیسلامیانەی تریشدا دەبینێتەوە بە چەپ وکۆنەپەرستیانەوە کە لە سیناریۆ گاڵتەجاڕیەکانی سیی ساڵەی ئەزموونیی هەرێمدا، لە سەرجەم هەڵبژاردنە ناوە بەناوەکانیاندا بەمەبەستی لەوەڕان و بوودجەخۆریی لەپاڵ ئەم مافیایانەدا شەرعیەت وڕەوایەتییان بەم ئەزموونە قێزەون وناشیرینە داوە!
ڕووداوەکانی ئەمڕۆ، زۆر ڕۆشنتر لەڕابردوو ئەو ڕاستیەمان بۆ دەپات دەکاتەوە، کە ئەوان تەنانەت دەستبردن بۆ ڕیفڕاندۆم وسەربەخۆییش پلانێکی داڕێژراویی نێوان خۆیان وئەردۆغان بوو، هەتا لەلایەک خۆیان لەپاڵ پرسیی ڕیفڕاندۆمدا وەک خەمخۆریی پرسیی نەتەوەیی بەخەڵکی کوردستان بزانن و ڕیشسپێتی خۆیان بەسەر لایەنەسیاسیەکانی تردا بسەپێنن ولەلایەکی دیکەش وەک پەردەیەک بۆ شاردنەوەی پیلانە ژێر بەژێرەکانیان لەگەڵ ئەردۆغان وئاکەپەدا پێ بشارنەوە ! ئاکامەکەیشی بەوجۆرەبێت کە بینیمان و ئەمڕۆکەش دەیبینین، چۆن وەک مێژووی ڕابردوویان پەلکێشیی داگیرکاریی بۆ سەر خەڵکی کوردستان لەڕێگای داباراندنیی بارووت وئاگردا دەکەن و ڕۆژ نییە پۆلێک لەخەڵکی ناوچە سنووریەکان نەکەونە ژێر ڕەحمەتی تۆپ وکاتیۆشاو فڕۆکە جەنگیەکانی فاشیزمی تورکیاو تێدانەچن وماڵ وحاڵ وژیانیان وێران وخاپوور نەبێت!
ڕووداوەکانی ئەمڕۆ پیشانمان دەدەن، کە ئەوەی ئەم خودایانەی کوردستان بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا هێناوە، لەژێر ناویی ئابووریی سەربەخۆدا، سەرباریی ئەو هەموو دزیی وتاڵانیەی لەسروەتی کۆمەڵایەتی کوردستان وداهات و قووتی خەڵکی نەداریان کردووەو سەرباریی ئەو هەموو قەرزو قۆڵەی لەڕێگای گرێ بەستەکانیانەوە لەگەڵ کۆمپانیا تاڵانچییە تورکیی و جیهانیەکاندا بەمل خەڵکی کوردستانیاندا هێناوە کە بەملیاران دۆلاریی مووچە خۆرانیشیان بەناوی پاشەکەوتەوە لە سفرەی مووچەخۆرەکانەوە تێدابرد، دەستبردنیان بۆ چاکسازیی و ئەو لایەنانەش کە دەهۆڵیی ئەو چاکسازیەیان لەگەڵدا دەکوتن”گۆڕان” جگە لە فریودانێکی ڕاشکاوانەو بێچەندوو چوونیی خەڵکی کوردستان چیتر نییەو هەرکەسێک کەمێک بیر لە باکگڕاوەندیی ئەم دزو تاڵانچیانەی کوردستان بکاتەوە نابێت بەدرۆو دەلەسەکانیان فریو بخوات ودەبێت بۆ ڕزگار بوون لەم هەل ومەرجەو بۆکۆتایی هێنان بەم دۆخە سەخت و ناسەقامگیرە، دەست بۆ ڕێگا چارەی تر بەرێت و من وەک خۆم پشتگیریی لەناو سەرجەم ئەو بەدیل وڕێگاچارانەی کە لەناو سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا خراوەتە ڕوو، ڕێگاچارەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ، ئەم سیستەم وحکومەتە دەبێ بڕۆن ئیتر نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماورییە “http://www.hkkurdistan.org/ئەم-سیستەم-و-حکومەتە-دەبێ-بڕۆن-ئیتر-نۆ/…” بە ڕادیکاڵترین و شۆڕشگێڕانەتریین ڕێگاچارەی دەربازبوون لەم هەل ومەرجەی ئەمڕۆی کوردستانی دەزانم، ئەگەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشیی کوردستان بێتە پشتیی و لەدەوریدا خۆیان سازمان و ڕێکخراو بکەن، دەتوانێت بەئیرادەی سەربەخۆیانەی خۆیان ئاسۆیەکی ڕۆشن بخاتە بەردەمی خۆی و تەواویی چین وتوێژە مەحڕوومەکان کۆمەڵگاو کوردستان لەدەستی ئەم دەستەو تاقمە دزو تاڵانچیانەی بۆرژوازیی ڕزگار بکات و ئازادیی یەکسانیی لەکۆمەڵگادا دەستەبەربکات!

تاهیر عیسا.
7.07.2020

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish