
له‌گه‌ڵ كۆچ پێكراوێكدا … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌م خاكه ، به گوێره‌ی تۆ ته‌نیا بسته‌وارێكه كوڕی سه‌گ !
بۆ من نیشتمانه..
ده‌با به هه‌ناسه‌ی بتۆلاو زه‌یزه‌فوونه‌وه توڕت بدا
وه‌ك سه‌رخۆشێك ده‌ڕشێته‌وه ..
نان و ئومێد ،
خۆشیی و ناخۆشیم له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ش كرد
كه‌چی تۆ نه‌تهێشتم
به‌شه دواییه‌كانی كتێبی چاره‌نووسم بخوێنمه‌وه ..
به‌ڵام من گه‌وره ده‌بم و پێ ده‌گه‌م
داوای قه‌رزه‌كه‌یشم ناكه‌م
تۆش له‌گه‌ڵ ژاری كوشنده له خوێنتدا بمێنه‌وه ..
پێشینان ده‌ڵێن :
گورگ چه‌ندی تێری بكه‌ی ، چاوی هه‌ر له دارستانه ..
به‌ڕاست ، گورگیش دڕنده‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ییه ،
داكۆكی له ئازادیی خۆی ده‌كا ..
ئه‌من تێت ده‌گه‌م ،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ڕێزێكی زۆرت ده‌گرم وه‌ختێ ده‌ڵێم :
جه‌زای ڕق ، هه‌ر ڕقه..
ماده‌م ناتوانی وه‌ڵامی خۆشه‌ویستی به خۆشه‌ویستی بده‌یه‌وه .
بڕۆ بگوێزه‌ره‌وه !
وه‌ك سێبه‌رێك تا هه‌تایه ده‌سوڕێته‌وه ..
وێنه‌ی شه‌یتانێك
كه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ساتێ كورت
تینوویه‌تیی ڕقاویی خۆی
ده‌شكێنێ و ون ده‌بێ ..
بڕۆ بگوێزه‌ره‌وه ..!
- له ( المختارات من الشعر السوفیتی)یه‌وه – بڵاوكردنه‌وه‌ی
ده‌زگای ( ڕادۆغا ) له مۆسكۆ – كراوه به كوردی .