
سه‌رابی شه‌واره‌كان … ستار ئه‌حمه‌د
سروه‌ی ئارامی هێلانه‌ی شه‌وانی
كه داده‌بڕێی له رۆژانی پڕ كه‌سه‌رم
له نێو دڵما كوختی خه‌مێكی كاڵ دروست ده‌كه‌یت
دێوانه بۆ وته‌ی به چێژی رابردووت
له گۆشه‌ی هه‌ستێكی هه‌تیوا ده‌سره‌وم
بۆ سبه‌ی هه‌روه‌كو سۆفی خه‌ڵوه‌تكێش
به دوای تۆ زادی توێشووی عه‌شق هه‌ڵده‌گرم
تۆ بڵێی ئه‌م خه‌مه‌ی وه‌كو با ده‌مژه‌نێ
له ئاستی لاپه‌ڕه‌ی بێگه‌ردی ده‌روونما راگرم
ده‌زانم تۆش وه‌كو ئه‌م دڵه‌م بێكه‌سی
به‌بێ من ژیانت سه‌رابی ئاگره
كه‌واته گوێ بۆ به‌سته‌ی شه‌واره‌ی نه‌گبه‌تی‌و
هاواری ته‌نهاییم راگره
من خه‌مم له سزاش عه‌شقێكم شه‌و ئاسا
خه‌ڵوه‌تگای خواناس‌و دڵپاكی بێچاره‌م
پێمخۆشه زوڵفانت
بۆ ملی ئاره‌زووم بكه‌مه سێداره‌م
كه‌ی وتم له‌م كاته به ته‌نها بمهێڵه
ئافه‌رین كه لانه‌ی ئارامت شێواندم
لاپه‌ڕه‌ی كه‌ساسیت به عومرم ناسان
چاوێكت به هه‌ڵه‌ی رۆژانتا نه‌گێڕا
ستار ئه‌حمه‌د