
شیوعییه‌كان جه‌وامیر بوون چۆن لێیان بده‌م !؟ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له چاوپێكه‌وتنێكی ره‌نج سه‌نگاوی سه‌ته‌لایتی رووداو بۆ داپۆشینی عه‌یب و عاره‌كانی حكومه‌ت له پاش هاتنی مسته‌فا كازمی له گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار هه‌ندێ ته‌وه‌ریان ورووژاندو مه‌لا به‌ختیار چه‌ند كه‌ره‌ت وشه‌ی بازاری به‌كارهێنا بۆ نموونه وتی شیوعییه‌كان جوامێر بوون چۆن لێیان بده‌م ( خه‌یره مه‌لا له منداڵ ئه‌ده‌ی ) و له پاشان زمانی گۆری و وتی چۆن من شه‌ری ئه‌وان بكه‌م و دیاره جیاوازی زۆره له نێوان لێدان و شهر، نامه‌وێت باسی بكه‌م.
له مانگی شوباتی 1983 له دێی قوله‌گیسكانی شارباژێر نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ینك) له گه‌ل نوێنه‌رانی به‌ره‌ی (جود) پارتی دیموكراتی كوردستان (پدك) و حزبی سۆشیالیستی كوردستان (حسك) وپاسۆك به مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌و وازهێنان له شه‌ری یه‌كتری رێكه‌وتنێكیان واژوو كرد‌و شایانی باسه دوو ئه‌ندامی حزبی شیوعی عێراق هاورێیان { عه‌بدوڵلا قه‌ره‌داغی ــ مه‌لا عه‌لی و شیخ سعید} وه‌ك شایدحاڵ ئاماده‌بوون هه‌رچه‌نده حزب له به‌ره‌ی جود بوو به‌ڵام دژی شه‌ربوو، له پاش ماوه‌یه‌كی كورت له مانگی ئازار‌و نیسان (ینك) له ده‌وروبه‌ری دێی چاڵه خه‌زێنه به‌بێ گوێدان به‌و رێكه‌وتنه شه‌ری دژ به (پدك وحسك وپاسۆك) هه‌ڵگیرساندو مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ینك له رێی جێهازهو هاوری ئه‌كردو هانی چه‌كداره‌كانی ئه‌داو ئه‌یوت ئه‌م خایینانه بكوژن و ده‌ریان په‌رێنن و، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و زه‌ره‌روزیانێكی زۆر به‌ر هێزه‌كانی جود كه‌وت.
هاورێیانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك له مانگی نیسان ئاگادر كرابوون كه ساردی و گرژی له نێوان حزب و ینك هه‌یه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی حزب تووشی شهر نه‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر له هاورێیان به تایبه‌ت عه‌ره‌به‌كان نێردران بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب له پشتاشان و ، هاورێ برایمی سۆفی { بابی تارا} له گه‌ڵ مه‌فرزه‌یه‌ك له دێی حاجی مامه‌ند ره‌وانه‌ی ئه‌حمه‌دئاوای هه‌ورامان كرا‌و له به‌ره‌به‌یانی 1 ی ئایار هاوری به‌هاءالدین نوری و مه‌فره‌زه‌یه‌كی گه‌وره به رهو قه‌ره‌داغ كه‌وتنه‌رێ.
له پشتاشان شهر بوو، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ینك چۆڵ بوو هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانیان ره‌وانه‌ی پشتاشان كرابوون بۆ به‌شداری له كوشتنی شیوعییه‌كان و، مه‌لا به‌ختیار توانی شه‌ری نه‌بوو، له هه‌مووی سه‌یرتر به بۆنه‌ی چه‌ژنی كرێكارانی جیهان شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ینك پێكهاتبوو له كاك سالار عهزیزو یه‌كێكی تر هاتن بۆ پێشكه‌شكردنی چه‌ژنه پیرۆزه‌و و من هاورێ مه‌حمود دیكتاریۆف پێشوازیمان لێ‌كردن و، له 2 ی ئایار هه‌رچی هێزامان هه‌بوو به فه‌رمانده‌یی هاورێ مه‌لا عه‌لی به‌ره‌و قه‌ره‌داغ كه‌وتینه‌رێ ، واته مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك له حاجی مامه‌ند نه‌ماو چۆڵكرا.
له دێی كه‌ماڵان بووین رادیۆكه‌ی ینك موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی قه‌سابخانه‌كه‌ی پشتاشانی بڵاو ئه‌كرده‌وه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌یقیژاندو ئه‌یوت “” ته‌حریفییه‌كانمان”” مه‌به‌ستی شیوعییه‌كان بوو كوشت و كه‌میان ماوه په‌روباڵیان ئه‌كه‌ێن و له‌ناویان ئهبهێن، حزب زۆر جار تووشی وشه‌ی له ناویان ئهبهێن بووه‌ته‌وه‌و درندهتریان شاڵاوه‌كه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بۆۆ، هیرشه چه‌په‌ڵه‌كه‌ی پشتاشان و، له هه‌موو ئه‌و جۆره‌شاڵاوانه شیوعییه‌كان سه‌ربه‌رزو روو سووربوون و دوژمنان سه‌رنه‌ویی وسه‌رشۆرو دۆراوو روو زه‌رد بوون.
له رێگادا به‌ره‌و قه‌ره‌داغ له 2/5/1983 چه‌كدارێكی ( ینك) مان به‌ناوی ره‌حیم گرت و له پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌و كادیره‌مان به‌ره‌ڵا كرد‌و، نه‌مانزانی چهكدارهكهكانی مه‌لا به‌ختیار له دێی مه‌سۆیی قه‌ره‌داغ ترسنۆكانه بۆسه‌یان بۆ هاورێیانمان داناوه ، به‌ڵێ ، له 2/5/1983 له دێی مه‌سۆیی قه‌ره‌داغ چه‌كداره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی (سه‌ردار ناوتاقی) كه‌مینێكی بۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كی 7 كه‌سی له هاورێیانمان دانا‌و ئه‌م دوو قاره‌مانه : كادیری پێشكه‌وتوو نه‌جیب شیخ محه‌مه‌د قادر { گۆران} و كامیل ئه‌حمه‌د سه‌مینی كانی ساردی شه‌هید بوون و، ئه‌م تێكۆشه‌رانه : كامه‌ران عه‌لی عه‌بدولقادرو ساڵه‌حی مینهی گه‌وهه‌رو ره‌ووف حاجی محه‌مه‌د كاكه‌وڵا گوڵانی بریندار كران و هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی ئازا حه‌مه سهعیدو ئیسماعیل به‌دیل گیران.
هێزه‌كانی حزب له قه‌ره‌داغ بڵاوه‌یان پێكرا له دێهاتی : ئه‌ستێڵ و كۆشك و ته‌كییه‌و سێوسێنان و، من له گه‌ڵ هاورێی چاونه‌ترس و ئازا ته‌وفیق فه‌تحوڵلاو ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دلێر له ئه‌ستێڵ ماینه‌وه‌و، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری مه‌لا به‌ختیار ویستیان ده‌ست بوه‌شێنن و له یه‌كه‌مێن هاواری هاورێ ته‌وفیق رایانكردو تا نزیك دێی چه‌می سمۆر به‌دوایان بۆۆ راونران و به زۆر وبه هاواركردن هاورێ ته‌وفیق گه‌رایه‌وه.
هێژهكانمان له گه‌ڵ هێزی حزب له قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان یه‌كیان گرته‌وه‌و ،به‌سه‌ر دێهاتی دێوانه‌و باوه‌خۆشێن وئیمام قادر بڵاوبوونه‌وه‌و، رێكخراوه‌كانی حزب له ده‌ربه‌ندیخان و دیهاتی ده‌ورو پشت خواردن و پێداویستییه‌كانیان گه‌یانده پێشمه‌رگه‌كان و بۆ ئێواره‌كه‌ی له سه‌ر شاخ له نزیك ئیمام قادر چه‌كداره‌كانی مه‌لا به‌ختیار كه‌وتنه ته‌قه‌كردن له هاورێیانمان كه له سه‌ر شاخ بوون و له پاش چه‌ند سه‌عاتێك چه‌كداره‌كانی ینك هه‌ڵهاتن.
كه چووینه عازه‌بان و ئه‌حمه‌دبرنه‌و ئالان و حاسڵ و قه‌ڵوه‌زه‌و كانی به‌ردینه‌و دیهاتی شاره‌زور چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی به نیازی ده‌ستوه‌شاند چه‌ندین جار ههوڵیانداو زه‌ره‌ریانكردو و ژماره‌یه‌ك به‌دیل گیران و یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه له دێی سواری به برینداری گیراو بردمانه دێی ته‌په‌كه‌ل و به رێزه‌وه تیماركراو رۆژیك دواتر به‌خه‌ڵكی دێ ره‌وانه‌ی لای براده‌ره‌كانی كرا.
پیاو ئه‌و پیاوه‌یه درۆ نه‌كات چونكه په‌تی درۆ زۆر كورته.
15/9/2020