 
	کتێبخانە …. عەلی حەمەڕەشید
Closed							
	
						
						
					کتێبخــانە شــــیرینە
رازاوەیـــە و  ڕەنگـــینە
بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ
بووە بە خـــۆشترین ماڵ
شوێنێکە تــــەواو  دڵگیر
بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر
وەکو پێشەنگە دیـــــارە
پڕ کتێب و گۆڤـــــــارە
ھی چیرۆکی جــۆراوجــۆر
ھۆنـــراوەی تایبەت و زۆر
یان زانیاری  ھەمـــەڕەنگ
لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ
بۆیە ھـــەر کتێبخــــانە
خۆشترین جێی ھەمـــووانە
١٢/٧/٢٠١٨


 
			 
			 
			