یاخی بوونی ژن لە نەریت لە رۆمانی گرەوی بەختی ھەلالە … زەیتون ڕزگار
ژن وەک مێ نییە یان تەنها مێ نییە، بەڵکو ژن بوونێکی مێژووی هەیە.
بە درێژای مێژوو پیاو هەوڵی داوە تا بکرێت تەنها بوونێکی سروشتی بداتە ژن، بەڵام ژن لەناو مێژوو دایە وەک پیاو کە زمانی هەیە چالاکە و سیاسەت دەکات و کۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. بەهەمان شێوەش ژن هەمان ئەو مافەی هەیە کە بە ژدار بێت لەسەرجەم کایە و بوارەکانی ژیان. ئەگەر سەیری ڕۆمانی گرەوی بەختی هەڵالە بکەین بە نموونەیەک و لەسەری بدوێم ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە (هەڵاڵە) ئەوەی سەلماند هیچ جیاوازیەک لەنێوان نێر و مێ نییە هاوشانی پیاو جەنگی و خەباتی کرد بۆ بەدیهێانی مافەکانی خۆی بوونی خۆی سەلماند، کە مێینە و مافی مێینەی هەیە ،لە کەلتورێک کە پیاوسالاری تێیدا باڵا دەستترینە و ژن مافی ژن بوونی هەیە، چونکە ئەوەی دەیبینین لەکۆمەلگەی کوردی وبەرێوەبردنی كۆمەڵگە لەلایەن کۆمەلێک عەشیرەت و پیاوانی بەناو ئاغاو دەرەبەگ، بەشێوەیەکی زەق پێوەی دیارە مافی مێینە زەوتكراوە. ئەگەر بێتو لە ناوەرۆکی رۆمانەکەوردبینەوە دەبینین
کە(ھەلالە)کچێکی ئازا و چاونەترس بوو. کچی ئاغایەک بوو کە کاری لەگەل کۆمەلێک شۆرشگێر دەکرد لەشاخ .
ھەلالە دوای ئەوەی بینی باوکی زیاتر گرنگی بە نێرینە ئەدات و ژنی پێ لاوازە، بۆیە ھەلالە ئەمەی قەبولنەکرد و دەستی دایە (چەک)لەگەل باوکی بەرەو شاخ بەرێکەوت، ئەنجامی ئەمەش پالپشتی کردنیەوەبوو لەلایەن باوکیەوە، بوەھاندانێک بۆ ھەلالە بۆئەوەی زیاتر داکۆکی لە مافی خۆی بکاو لە ژێرئەوستەم وزولمە رزگاری بێت. بە کورتی دوای ئەوەی هەڵاڵە خۆی لە شێوەی پیاو دەرخست باوکی نەیتوانی کۆنتڕۆڵی هەڵاڵە بکات، چونکە لەژێر ئەو نەریتە سەقەتە ڕزگاری بوو، هۆکاری ئەو بەهێزیەی هەڵاڵە دەگەڕێتەوە بۆئەو خوێندنەوە و بەژداری کردنی وەک بێژەری ڕادیۆ دواتر بوونی بە مامۆستا، وای کرد ترس بخاتە دڵی باوکی بڕیاری دورخسنەوەی بدات بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمەش وای لە هەڵاڵە کرد زیاتر چاوی بە دونیای دیکەی خۆی بکەوێت، پەرە بە ژن بوونی خۆی بدات جیاوازی دوو کەلتوری و دوو چینی وایلێکرد هەڵاڵە بەتەواوی دەست بەرداری نەریتە کۆنەکەی بێت، لەوڵاتی سوید هەڵاڵە بەژداری چەندین کۆڕوکۆبونەوە دەبێت، وەک چالاکوانێکی مافی ژنان کار لە داکۆکی لە مافی ژنان دەکات درێژە بەخوێندنی خۆی دەدات لە وڵاتی سوید بەڵام ،لەکۆتاییەکانی ئەم ئازادیە ئەم فەراهەمکردنی باوکی ئەو مافەی لێ زەوت ئەکات و پیاوێک لە کوردستان هەمان ئەولیەت وکەلتوور و خێڵی لە باوەشە، دەیکات بە هاوسەری کچەکەی مەبەستی باوکی هەڵاڵە بڕیار لە چارەنووسی کچەکەی بدات و ئەوەی بۆ سەلماند کە هیچ ئازادیەک بۆتۆ بوونی نییە.
سەرەنجام کۆتای بە ژیانی هەڵاڵە دەهێنرێت لە لایەن هاوسەرەکەی، ئەوەمان بۆ بەدیار ئەکەوێ کە ژن بوونی نییە لەلایەن پیاوان وەک ژن، بەڵکو وەکو نۆکەریەک سەیری ئەکرێت و سەرەنجامی ئازادبوونی هەر ژنێک کوشتنیەتی لەلایەن کەلتوور و خێڵ، چونکە ھەلگری ئەو کەلتورە کۆنەیە و باوەنایەوێ دەست بەرداری بێت ئەمەش کۆتای هێنانی مێینەیە، لەلایەن پیاوانی خێڵ لە ئێستای کوردستانیش بەتایبەت، لە گوندەکان ئەگەر سەیری بکەین، ژن و کچانی ئەو کۆمەڵگایە قوربانی دەستی خێڵە بن چارەنوسیان هەمان چارەنووسی هەڵاڵەیە، لەکۆتای ئەمەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ڕۆمانێک گوزارشت لە ناخی كۆمەڵگای کوردی ئەکات ئەوەمان پێ دەڵێ چارەنووسی ژن بەم شێوەیە، ئەنجام دەبێت ژن لەرێگەی خوێندن وزانست وزانیاری خۆی تێر بکا،تاوەکولەژێردەستی ئەو کۆمەلگایە ،بەتایبەتی کەلتووری خێل تێیدا بالا دەست ترینە.
حوکم دەکا لەسەر مافی ژن وکچ ،بۆیەژنان دەبێ لەرێگەی خوێندنەوە پەرە بەخۆیان بدەن ، بەتایبەتی کچ وژنانی گوندە دورەدەستەکانی کوردستان ،ھەروەھادەبێ ژنانی ئازادیخواز گوشار بخەنە سەر حوکمەت بۆدانانی قانونێک وبریارێکی کردەی، کەمافی ژنان فەراھەم بکا . لەلایەنی دەستدرێژیکردنەسەری، مافی ئازاد بوونی،جیاوازی نکرێ لەنێوان نێرینەو مێینە ،ھتد… ژن وکچانی کوردستان بەتایبەتی ئەوانەی لەم دۆخە نەخوازراوە دەژین ،پەنابەرنە بەر خوێندنەوەی رۆمانەکان کەگوزارشت لەناخی ئەم کۆمەلگایە دەکا ،لەرێگەیخوێندەوەی ئەم جۆرانەوە دەتوانن بەرچاو رونیتان ھەبێ وداوای مافی خۆتان بکەین . چونکە ھاوشێوەی ھەریەکە لەم رۆمانانە چارەنووسی ھەریەکە لەژنان و کچانی دەستی خێلەکی مان نیشان دەدات .
بۆئەمەش دەبێ حوکمەت پاپشتان بکا ،ئاورێک بەتایبەتی لەگوندەکان بداتەوە ،کەتاکو ئێستا حوکمی عەشیرەت عەشایری تیایاندا بالادەستە . لەرێگەی پالپشی حوکمەت ودەرکردنی بریارێکی کردەی وفەراھەمکردنی مافی ژنان ،دلنیام ئەنجامی ئەرێنی دەبێت.
زەیتون ڕزگار
قوتابی قۆناغی سێیەم
زانکۆی سۆران
بەش ئاداب کوردی