
كتێبی گه‌یشتن به ڕووبه‌ری شیعر وچه‌ند سه‌رنجێك … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ئایا شیعر ڕووبه‌ڕێكی دیاریكراوی هه‌یه؟مه‌به‌ست له ڕووبه‌ری شیعر چییه؟ تۆپۆگرافییا و پانتایی ده‌قی شیعرییه، یان فه‌زاسازیی؟ئه‌گه‌ر شیعر گه‌یشته ڕووبه‌رێكی دیاریكراو، ئایا مانا و گوتاری شیعری ده‌گه‌نه خاڵی كۆتا؟. شیعر سنووری هه‌یه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن، كه ده‌شێ له په‌یوه‌ندی به شیعره‌وه، زۆر به وردی شڕۆڤه بكرێن. چونكه ڕووبه‌ری شیعر هیچ په‌یوه‌ندی به داهێنانی شیعرییه‌وه نییه. ڕووبه‌ری شیعر، به‌شێكی بچووكه له ستراكتۆرێكی گه‌وره‌تر كه چه‌ندین ڕه‌گه‌زی هونه‌ری تێدایه و هه‌مووشیان دواجار بینای هونه‌ری ده‌قی شیعری پێكدێنن. ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به ڕووبه‌ری شیعر، وه‌ك داهێنان ته‌ماشا بكه‌ین، ئه‌وا گه‌یشتن به‌و ڕووبه‌ره، وه‌ك خاڵی كۆتایی گوتار‌و مانای شیعرییه. داهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی شیعر، هه‌ر ته‌نها له ڕووبه‌ری ده‌قه‌وه نییه،به‌ڵكو فۆڕم و ناوه‌ڕۆك و تۆپۆگرافیای شیعریشه. گۆران كاتێ ناوبڕێك له نێوان خۆی و شیعری كلاسیك دروست ده‌كات، هه‌ر ته‌نها نه‌هێشتنی كێش و برگه نییه، به‌ڵكو نوێكارییه له تۆپۆگرافیای ده‌قی شیعری، كه ده‌بێته شیعری ئازاد و نوێكردنه‌وه‌یه له زمان و گوتار‌و فۆڕمیشدا.
شیعری كلاسیكی، تۆپۆگرافیایه‌كی ئاسۆیی جێگیری هه‌یه، به‌ڵام له شیعری گۆران‌دا، ئه‌و تۆپۆگرافیایه ده‌بێته ستوونی و به پێی بونیادی ده‌قه‌كه ده‌گۆڕدرێت له وشه و كۆپڵه و ده‌ربڕینی شیعریدا. بۆیه به‌بڕوای من، هه‌ر كاتێك شیعری شاعیرێك گه‌یشته ڕووبه‌رێكی دیاریكراو، ئیدی سنوور له به‌رده‌م ئه‌م ده‌قه‌دا، بۆ خوێندنه‌وه‌ی جیاواز‌و دیدگای جیاواز كۆتایی دێت. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌و ڕووبه‌ره، به مانای شیعریش ده‌گه‌ین و هه‌ر كاتێكیش مانا له شیعردا ته‌واو بوو، بونیادی شیعره‌كه‌ش له ئاستی خوێندنه‌وه و بینی جیاوازدا كۆتایی دێت.(كتێبی گه‌یشتن به ڕووبه‌ری شیعر)، كتێبێكه له باره‌ی ئه‌زموونی شیعری(فه‌ریدزامدار).ئه‌م كتێبه، له چه‌ند وتارێك پێكهاتووه، له باره‌ی ئه‌زموونی شیعری كوردی و شیعری ئه‌م شاعیره‌ش به تایبه‌تی.به‌شێك له بۆچوونه‌كانی نووسه‌ر له باره‌ی شیعره‌وه،بۆچوونی ساده و ڕاگوزه‌رن ، نه‌ك دید و تێڕوانینی بابه‌تی و مێژوویی و مه‌عریفی بۆ شیعر.له دوو توێی ئه‌و بۆچوونانه‌دا، نووسه‌ر ئه‌زموونی چه‌ند شاعیرێك، ده‌خاته نێو یه‌ك بزاوتی شیعرییه‌وه، كه نه‌ك له ڕووی ئه‌زموونی شیعرییه‌وه دوورن له یه‌كتری،به‌ڵكو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشیان به یه‌كترییه‌وه نییه وه‌ك(شێركۆ بێكه‌س، كه‌ریم ده‌شتی، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر).
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ند بۆچوونێك ده‌رده‌بڕێت،كه بوارێك بۆ بیروڕاو لێكدانه‌وه‌ی جیاواز ناهێڵنه‌وه. واتا ئه‌وه‌نده به ڕه‌های لێكدانه‌وه‌ی بۆ كردوون.بۆنموونه ده‌نووسێت:(شێركۆ بێكه‌س هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ،له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌وه، به هێزێكی شیعری پته‌و ده‌ستی پێكردووه و له‌وێنده‌رێش له داهێنانه شیعرییه‌كانی به‌رده‌وام بووه). له ڕاستیدا، هیچ ئه‌زموونێكی شیعری نییه به داهێنانه‌وه ده‌ست پێ بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه.كه ئه‌مه‌ش ده‌شێ له ئه‌زموونی سه‌ره‌تای هه‌موو شاعیرێك ڕوونه‌دات. ئه‌گه‌ر به وردی شیعره‌كانی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست، به‌راورد بكه‌ین له گه‌ڵ شیعری ساڵانی دواتری ئه‌م شاعیره و دوایین شیعری كه كورسیییه، هه‌ست به گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و به‌رده‌وامی شیعری له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆك و گوتار‌و دنیابینی ئه‌م شاعیره ده‌كه‌ین. له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ستدا، شێركۆ هه‌مان ئه‌و شاعیره نییه، كه دواجار ده‌بێته شوناسێكی دیار له دنیای شیعری ئێمه‌دا. شیعره‌كانی سه‌ره‌تای له ڕووی زمان و وێنه و بابه‌ته‌وه، شیعری ساده و هاوشێوه‌ی ئه‌زموونی شاعیرانی هاوسه‌رده‌می خۆیه‌تی.
هیچ داهێنانێك به‌و شیعرانه نابینرێت. به‌ڵام كێشه‌ی نووسه‌ر له‌وه‌دایه چونكه پێی وایه داهێنانی شیعریی پرۆسه‌یه‌كی گشتییه، ئیدی هه‌موو شاعیرێك داهێنه‌ره. شیعره‌كانی جه‌مال شارباژێریی و جه‌لالی میرزا كه‌ریم له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له ڕووی ئه‌زموونی شیعرییه‌وه،له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست و شیعره سه‌ره‌تاییه‌كانی شێركر بێكه‌س هونه‌ریترن. ئه‌مه‌ش نه‌نگییه‌ك نییه. چونكه دواجار شێركۆ ده‌بێته ناوێكی نه‌مرو گه‌وره، به‌ڵام ئه‌و نه‌مرییه، له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌وه ده‌ست پێ ناكات، به‌ڵكو له داستانی هه‌ڵۆی سوور‌و دوو سروودی كێویی و كۆچ و ده‌ربه‌ندی په‌پووله و خاچ و مارو ئه‌زموونی دواتری ده‌ست پێ ده‌كات. بۆیه ناساندنی شێركۆ بێكه‌س، وه‌ك داهێنه‌رو نوێخوازێك له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ستدا، به بڕوای من بێ ئاگایه له مێژووی شیعری كوردی.ئه‌و به‌رده‌وامییه له شیعردا، واده‌كات ئه‌م شاعیره‌مان تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست و شیعره سیاسی و شۆڕشگێڕییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕێنێت.له خێراكه مردن خه‌ریكه بگا و ئێستا كچێك نیشتمانه و كورسی، به ته‌واوه‌تی دنیابینی ئه‌م شاعیره بۆ بوون و ژیان و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژییا و هه‌موو شتێك ده‌گۆڕدرێت.چونكه ئه‌زموونی شیعری له گۆڕاندایه. بۆیه شیعره سه‌ره‌تاییه‌كانی شێركۆ بێكه‌س، هاوشێوه‌ی دوایین شیعره‌كانی نییه. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رئه‌زموونێكی سه‌ره‌تایی ژیان له هه‌ر ڕووێكه‌وه بێت، به داهێنان ده‌ستی پێكرد، كه‌واتا مرۆڤایه‌تی ده‌گاته خاڵی كۆتایی. چونكه داهێنان ده‌ره‌نجامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنیه‌یه كه هه‌یه.
جیاواز كه‌وتنه‌وه و جێهێشتنی میرات و كه‌له پووری پێشووه. ئه‌گه‌ر شاعیران به داهێنان ده‌ست پێ بكه‌ن و هه‌موو كه‌سێك داهێنه‌ر بێت، ئێستا یه‌ك داهێنان له یه‌ك ڕووی ژیانه‌وه بوونی نه‌ده‌بوو.به پێچه‌وانه‌وه داهێنان پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاریی و فه‌رهه‌نگیه‌یه كه هه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی نوێتر. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ئه‌زموونی داهێنانه زانستی و ئه‌ده‌بی ومرۆڤایه‌تییه‌كان بده‌ین، هیچ داهێنانێك نابینینه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی كه‌سی بێت. چونكه داهێنان كرده‌یه‌كی كه‌سییه، نه‌ك گشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڵه حه‌سه‌ن هه‌موو شاعیرانی كوردی له‌و كتێبه‌دا كردۆته داهێنه‌رو نوێخوازو یاخی، كه هه‌ندێكییان په‌نجا ساڵه شیعر ده‌نووسن، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته داهێنه‌ر.بۆیه داهێنان كرده‌یه‌كی گشتی و هه‌مووه‌كی نییه، تا هه‌ر شاعیرێك مه‌به‌ستی بوو دایبهێنێت. له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا، چه‌ند(گۆران) هه‌ن؟. چه‌ند( شێخ ڕه‌زا)هه‌ن شیعری هه‌جوو بنووسن؟چه‌ند ئه‌حمه‌دی خانی هه‌ن، باسی سه‌ره‌تاكانی هزری ناسیۆنالیزم بكه‌ن؟بۆیه باسكردن له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی شاعیرانی كورد(وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی هێناون)داهێنه‌ر و یاخی و نوێخوازبوونه،تێزێكی نالۆژیكی و بێ بنه‌مایه.بێگومان به درێژایی نووسینه‌كانی ئه‌و كتێبه، نووسه‌ر هه‌میشه ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه، كه فه‌رید زامدار شاعیرێكی(داهێنه‌ر، نوێخواز, یاخی ، هوشیار، زمان‌زان، جیاواز له شاعیره هاوسه‌رده‌مه‌كانی و نوێخوازێكی به‌رده‌وامی و شیعربووه و شاعیرانی پێش و دوای خۆی جێهێشتووه) و چه‌ندین شوناسی تریشی ده‌داته پاڵ.
به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێكی ئاسایی شیعر، ئه‌م بۆچوونانه ستاییشكردنێكی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ریاییكردنێكی هاوڕێیانه‌یه، كه نووسه‌ری كتێبه‌كه، خۆشی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (خۆزگه له ژیان بمابایه و ئه‌و كتێبه‌ی ئه‌وی ده‌دیت)نه‌ك بۆچوونێك بن له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه و لۆژیكی شیعر ناسی بونیاد نرابن. چونكه كه شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره ده‌خوێنینه‌وه،هه‌ست به‌و هه‌موو داهێنانه ناكه‌ین كه ناڵه حه‌سه‌ن باسی ده‌كات. به پێچه‌وانه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئه‌م شاعیره، په‌راوێزترین و له بیركراوترین شاعیری كورد بووه، له ئاستی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و شیعریدا. ئیدی نازانم ئه‌م شاعیره، چۆن تا دوا چركه‌ساتی ژیانی به‌رده‌وام بووه له داهێنانی شیعری؟. ئه‌گه‌ر داهێنانی شیعریی و نوێخوازی به‌رده‌وامی ئه‌م شاعیره، تا كۆتایی ژیانی وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌یڵێت، به‌راورد بكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌و خاسییه‌ته شیعرییانه‌ی نووسه‌ر وه‌ك پێوه‌رێك بۆ داهێنان دیاری ده‌كات، ئه‌وا خۆی بۆچوونه‌كانی خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.بۆنموونه ده‌نووسێت:_ (شیعره‌كانی فه‌رید پڕن له وێنه و ده‌ربڕینی ڕۆمانسییانه‌ی جوان، كه زمانێكی ڕۆمانسییانه‌یان هه‌یه). هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نووسێت:(ئه‌و هه‌میشه شاعیرێكی یاخی و سه‌ركه‌ش بووه).
ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زی ڕۆمانسییه‌ت، وه‌ك داهێنانێكی شیعری بناسێنین، ئه‌وا ده‌بێ بڵێین ئه‌م شاعیره داهێنه‌ر نه‌بووه.چونكه ڕۆمانسییه‌ت جگه له‌وه‌ی ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی كۆنه، هاوكات شیعری كوردی له بیسته‌كان و په‌نجاكان و شه‌سته‌كانیش، پڕن له وێنه‌ی ڕۆمانسییانه.له ڕۆمانسییه‌تدا، خه‌یاڵ وسرووشت بنه‌مای سه‌ره‌كین. له ڕۆمانسییه‌تدا، سۆز بزوێنه‌ری شیعره‌و له ڕێگه‌ی وێنه و ده‌ربڕینی هونه‌رییه‌وه، چێژی شیعری بونیاد ده‌نێت. بۆیه وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌كرێ بپرسین داهێنان به‌ره‌نجامی هزره، یان سۆز‌و ڕۆمانسییه‌ت؟. ئه‌گه‌ر زمان و وێنه‌ی ڕۆمانسی به داهێنانی شیعری بزانین، ئه‌وا گۆران له هه‌موو شاعیرانی مێژووی كورد داهێنه‌رتره،چونكه شیعره‌كانی پڕن له وێنه‌ی جوانی ڕۆمانسییانه. به‌ڵام گۆران بۆیه داهێنه‌ر نییه چونكه شیعری ڕۆمانسی نووسیوه، به‌ڵكو بۆیه داهێنه‌ره چونكه كێش و بڕگه ناهێلێت و تۆپۆگرافیای ده‌قی شیعری ده‌گۆڕێت و فۆڕمی ئازاد داده‌هێنێت. داهێنانی شیعریی، په‌یوه‌ست نییه به ڕه‌گه‌زێكی هونه‌ری دیاریكراوه‌وه، به‌ڵكو گۆڕانكارییه له فۆڕم و زمان و دنیابینی و ناوه‌ڕۆك و په‌یامی شیعریشه‌وه.داهێنه‌ره‌كان، هه‌موو سات و سه‌رده‌مێك ده‌رناكه‌ون، به پێی واقیعی ئه‌ده‌بی و ژیاریی كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌كه‌ون. هاوكات ئایا یاخیبوون له شیعردا داهێنان و نوێخوازییه؟.
هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ژیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، یاخی و داهێنه‌ره وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌یڵێت؟. مه‌گه‌ر مرۆڤ به سرووشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی خۆیه‌وه،هه‌ستَێكی یاخییانه‌ی نییه؟دواجار به ته‌نها گوتنی(نا)چی ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاخییبوونه له دروشمه‌وه نه‌كه‌ینه كردار؟یاخیبوون له مێژووی شیعری كوردیدا، ڕه‌گه‌زێكی نوێ و داهێنه‌رانه‌ی فه‌رید زامدار نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی شاعیرانی كورد، له شیعره‌كانییاندا جۆرێك له بیر‌و ڕوانینی یاخییگه‌ریانه‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی و هاوسه‌رده‌مانه‌ش نه‌بێت. كاتێ نالی شاره‌زوو له سۆنگه‌ی ململانێی میرنشینه‌كانه‌وه جێدێڵێت، مه‌گه‌ر ئه‌مه جۆرێك له ڕه‌تكردنه‌وه و یاخییبوون نییه له هه‌مبه‌ر ژیان و بووندا؟. كاتێ شێخ ڕه‌زا، هه‌جووی پیاوانی ئایینی ده‌كات و بێكه‌س دژی ئه‌قڵی خورافی ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌مه مانای یاخییبوون و ڕه‌تكردنه‌وه نییه؟. شیعره‌كانی جه‌لالی میرزا كه‌ریم، كه پێش ئه‌و شاعیره‌ش شیعری نووسیوه، پڕن له یاخیبوونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی. ئیدی نازانم چۆن نووسه‌ر بوێری ئه‌وه ده‌كات، به زامدار بڵێت داهێنه‌ره چونكه یاخی بووه. یاخییبوون نه داهێنانه، نه نوێخوزای، نه جیاواز كه‌وتنه‌وه. به‌ڵكو ده‌شێ هه‌موو مرۆڤێك یاخی بێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی كامۆ باسی مرۆڤی یاخی ده‌كات، نه‌ك شاعیری یاخی.شیعری كوردی نیوه‌ی دووه‌می هه‌فتاكان، پڕه له یاخیبوون و كه‌سیش ئه‌و شاعیرانه به داهێنه‌ر نازانێت،ته‌نها له‌به‌ر یاخییبوونه‌كه‌یان. نووسه‌ر له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، وێرای ئه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی نووسیوه، كه هیچ په‌یوه‌ندییان به ئه‌زموونی شیعریی زامداره‌وه نییه(بۆنموونه وه‌ك قوتابخانه و ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان)به‌رده‌وامیش ده‌بێت له پێدا هه‌ڵگوتن و ستاییشنامه‌ی بێ بنه‌مای ئه‌م شاعیره‌وه ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت:(باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ شاعیر‌و بیرمه‌ندێكی كورد،به‌م شێوه‌یه‌ی فه‌رید زامدار باسی قه‌ڵه‌م بكات).
دیاره مه‌به‌ستی ئه‌و شیعره ساده و ساكاره‌یه، كه تیایدا باسی قه‌ڵه‌م ده‌كات. نازانم نووسه‌ر چۆن ده‌توانێت له ئاست شیعرێكی ئه‌وها ساده‌دا، بیرمه‌ندانی كورد و شاعیرانی كورد، له ئاست زامداردا بچووك بكاته‌وه؟. ئایا ته‌نها ئه‌و باسی قه‌ڵه‌م ده‌كات؟ ئایا نووسه‌ری كتێبه‌كه، شیعره‌كانی قانع و شێركۆ بێكه‌س و په‌شێوی خوێندۆته‌وه، كه چۆن باسی شیعر‌و وشه و قه‌ڵه‌م ده‌كه‌ن؟.ئایا شیعره‌كانی ئه‌حمه‌د موختار جاف و حاجی قادری خوێندۆته‌وه، كه چۆن باسی خوێنده‌واریی و زانست و فێربوون ده‌كه‌ن؟ئایا شیعره‌كانی زێوه‌ری بینیوه، كه پێشه‌نگی هزری خوێنده‌وارییه له‌شیعردا؟. باسكردنی قه‌ڵه‌م له وێنه‌یه‌كی شیعریدا، هیچ شاعیرێك ناكاته داهێنه‌ر، وه‌ك چۆن نووسینی ده‌یان كتێبی ستاییشنامه‌ش، كه‌س ناكاته داهێنه‌ر. له بنه‌ڕه‌تدا، شاعیری جیاوازنووس و داهێنه‌ر، پێویستی به په‌سن نییه،چونكه داهێنانی شیعری خۆی له ئه‌زموونه هاوسه‌رده‌م و سواوه‌كانی دیكه‌ی جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر شاعیرێك توانی داهێنان له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆك و دنیابینی و زمانی شیعری بكات، ئه‌وا پێویستی به ستاییشنامه‌ی هیچ كه‌سێك نییه. ئه‌زموونی فه‌رید زامدار ، ئه‌زموونێكه له ڕووی مێژوویی و قۆناغ به‌ندی شیعرییه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌زموونی هه‌ر شاعیرێكی دیكه‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی. جیاوازیه‌كی بچووك كه هه‌بووبێت ئه‌وه‌یه، كه زامدار گرنگی به وێنه وهێلكاریی و سكێچی شیعر داوه.
دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه و هه‌یه، كه خۆی هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاربوو، بۆیه سوودی له‌هێڵ و وێنه و فیگه‌ری هونه‌ری بینیوه. ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكه له به‌شێكی زۆری شیعری فه‌رهاد پیرباڵ بوونی هه‌یه.هاوكات وێنه داهێنان نییه له شیعر، بگره مرۆڤ سه‌ره‌تا كه هیچ زمانێكی نه‌زانیوه، وێنه‌ی جۆراوجۆری، له سرووشت هه‌ڵكۆڵیوه. واتا وێنه و هێلكاری به‌رله زمان و ده‌ربڕین بوونییان هه‌بووه. ئیدی نازانم ئه‌گه‌ر شاعیرێك هێلكاریی و شیعر‌و وێنه‌ی تێكه‌ڵاو كرد، داهێنانه‌كه‌ی له كوێدایه؟. نووسه‌ر هه‌رله درێژه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، خاسیه‌تێكی دیكه ده‌داته پاڵ داهێنه‌ریه‌تی فه‌رید زامدار به تێگه‌یشتنی خۆی، ئه‌ویش پارادۆكسی ناونیشانه له شیعره‌كانیدا. به‌ڵام شیعره‌كانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، پڕن له وێنه‌ی پارادۆكسی ناونیشان و كه به‌و په‌ڕی ئاگاییه‌وه، بۆ شیعره‌كانی دایناون. كه ته‌نانه‌ت زۆر له ناونیشانی شیعره‌كانی فه‌رید زامداریش، هونه‌ریترو پڕ ماناترن.بۆیه پارادۆكسی ناونیشانیش، داهێنه‌رایه‌تی نییه. به‌گشتی ئه‌و تابیتمه‌ندییانه‌ی نووسه‌ری كتێبه‌كه، ده‌یكاته پێوه‌رێك و تیایدا ده‌یه‌وێت زامدار وه‌ك پێشه‌نگی شیعری كوردی بناسێنێت، پێوه‌ری نالۆژیكی و نابابه‌تی و هیچ بنه‌مایه‌كی شیعر ناسیان تێدا نییه.چونكه ئه‌م خاسییه‌تانه له شیعری هه‌موو شاعیره‌كانی دیكه‌ی هاوته‌مه‌ن و هاو قۆناغی زامدار بوونییان هه‌یه. كه واتا ده‌بێ ئه‌وانیش هه‌موویان نوێخوازو یاخی و داهێنه‌ر بن، كه له‌ڕاستیدا وا نییه. دواجار ده‌ڵێم، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه، پتر له لاوانه‌وه و شینامه‌یه‌ك ده‌چێت، نه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و بابه‌تی، كه به ئه‌رگۆمێنت و له په‌راوێزی شڕۆڤه‌كردنی شیعره‌كانییه‌وه، داهێنانی ئه‌و شاعیره ده‌ربخات. هیوادارم واز له ستاییش و مه‌رایی یه‌كتری بێنین وشیعرو ئه‌زموونی شیعری شاعیران چۆن هه‌یه، به‌و شێوه‌یه بخوێنینه‌وه. چونكه كه‌س به پێدا هه‌ڵگوتن و نووسینی ستاییشنامه نابێته شاعیری داهێنه‌ر.
—————————————-
په‌راوێز:_ گه‌یشتن به ڕووبه‌ری شیعر، نووسینی: ناڵه حه‌سه‌ن، ساڵی چاپ_2020.
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی(كوردستانی نوێ) ژماره‌ی ڕۆژی 12/10/2020بڵاوكراوه‌ته‌وه…