شیعری ته‌زووی هاشم سه‌ڕاج له ڕوانگه‌ی بونیاتخوازیه‌وه … فاتیمه حسێن محه‌مه‌د
بونیاتخوازی بزوتنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی , زانستی, ئه‌ده‌بی, ڕه‌خنه‌ییه له شه‌سته‌كانی سه‌ته‌ی ڕابردوودا, له فه‌ڕه‌نسا دروست بووه, ئه‌م میتۆده به ڕوانگه‌كانی زانای سویسری(دی سۆسێر), كه لێكۆلینه‌وه‌ی له زمان كردووه به ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك دووانه‌یی به‌رانبه‌ری زمانی(دایكڕۆنیسایكڕۆنی, زمانگوتن, سیمانتیكپڕاگماتیك, دالمهدلوول, ئاخاوتن_نووسین) ده‌ست پێده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانه‌وانی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی لێك جیاكردۆته‌وه, كه پێوه‌ستن به حه‌قیقه‌ته زمانییه‌كانه‌وه, به‌ڵام زاراوه‌ی بونیاتخوازیی وه‌ك چه‌مك له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ته‌ی بیست به‌و میتۆده‌وه لكاوه, ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی سه‌رپێی له توێژینه‌وه‌ی فۆرمالیسته ڕووسه‌كاندا هاتبێت .
دی سۆسێر جیاوازی له‌نێوان زمان و ئاخاوتن ده‌كات و دژی میتۆدی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه, كه زمان له مێژوودا بخوێنێته‌وه یان كۆنتیكستی كۆمه‌ڵایه‌تی, به‌ڵكه ده‌بێت زمان له ئیستادا بخوێندرێته‌وه, واته زمان له ناو خۆیدایه نه‌ك له ڕابردوو و كۆنتێكستی ده‌وروبه‌ر . به‌رده‌وامیدان به‌و میتۆده بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆلان بارت بلێ نووسه‌ر ده‌مرێت, چونكه ئه‌وه خوێنه‌ره له ئێستادا ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه و مانای جیاوازی لێ دروست ده‌كات .
له ڕوانگه‌ی بونیاتخوازییهوه ده‌بێ ئه‌ده‌ب دابماڵرێت له هه‌موو ئایدیایه‌كی ده‌ره‌كی, به‌ڵكه ده‌بێ ئه‌ده‌ب وه‌ك خۆی ببینین و ته‌نها له‌پێناو خۆیدا بێت, وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی زمانه‌وانی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌ستێت, به لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كان له‌ڕێگه‌ی زمانی شیعریه‌وه(زمانی شیعریش تایبه‌ت نییه به‌س به شیعر به‌ڵكه هه‌موو ژانره‌كانی تریش ئه‌گرێته‌وه)وه‌ك رۆمان یاكۆبسن له دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی زماندا ده‌ڵێ: شیعرییه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ی كه زمان ده‌خه‌نه ئه‌ركی ئه‌ده‌بییه‌وه.
گه‌وهه‌ری ڕه‌خنه‌ی بونیاتخوازی شیكردنه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن, هه‌ر بۆیه‌ش له چه‌ند ئاستێكی زمانی شیكردنه‌وه بۆ ده‌ق ده‌كه‌ن, له‌وانه:(ده‌نگسازی, مۆرفۆلۆژی, سینتاكس, فه‌رهه‌نگی, گوتن, ڕه‌مز, سیمانتیك…) له‌ڕوانگه‌ی بونیاتخوازیه‌وه ئاسته‌كانی ده‌نگسازی, مۆرفۆلۆجی, ڕسته‌سازی, فه‌رهه‌نگسازی, كێش و سه‌رواوه ده‌ڕوانینه شیعری(ته‌زوو)ی هاشم سه‌ڕاج:
گه‌مانی به‌باڵات ده‌كرد با
ئاره‌قی بن هه‌نگڵت پێ وشك ده‌كرده‌وه
هه‌ر ئه‌وه‌تا ڕاپێچی نهدهكرووی
زنجیره كێوی ده‌وروبه‌ر
كشوماتییه‌كی سامناك دایگرتبوون
چیوا نه‌ماوه ئێواره تۆوی شومایهتی
به ده‌روونی كێڵگان وه‌ركا
ترووسكه‌ی گڵۆپه شیر ڕه‌نگه‌كان
ده‌بنه كفن و كاڵانی به‌لاشه بووه‌كان
پرچت ره‌ونه‌قی روومه‌تت ده‌شارێته‌وه
هێنده به‌شه‌ت و په‌تی وه‌ستاوی
هه‌ر وه‌خته له خۆشیان دین بم
گهربا بتڕوتێنێتهوه چ ده‌بێ
كه‌ڤری سپی
سه‌عاتی ئه‌م جاده ڕه‌شه بوه‌ستێنێ
ده‌ڵێم به‌ربه‌سته وه‌ره
په‌یكه‌ری ڕكابه‌رایه‌تی بڕوخینین
وه‌ك ده‌بینین ئه‌و شیعره‌ی هاشم سه‌راج به ئاسانی واتا به ده‌سته‌وه نادات, تێگه‌یشتن لێی زه‌حمه‌ته, چونكه وشه‌كان له واتای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه,پشتی به هاوده‌نگی قافیهكان نه‌به‌ستووه, كێشی شیعریشی كێشێكی تێكشاوه, واتای ڕسته‌كانی پچڕپچڕه. له ڕووی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه‌وه دوو فۆنیمه لێكچووه‌كان له‌ناو یه‌ك بڕگهدان له ڕسته‌ی شیعری یه‌كه‌م(ب_ا)(ب_ا) ن,به‌هه‌مان شێوه له ڕسته‌ی دووه‌میشدا (د_ه) (د_ه)ی دوبارهكردۆتهوه...له دووباهكردنهوهی تاك فۆنیمیشدا, فۆنیمه‌كانی(ت,ن,ب,گ,س,ن,ئ,ك,ه,ا,و,ی)ی له‌كۆی شیعره‌كه‌دا دووباره‌كردۆته‌وه, له دروستكردنی وشه‌ی نوێشدا به‌پێی یاساكانی مۆرفۆلۆجی وشه‌ی (ده‌روونی كێڵگان)ی دروستكردووه, به‌پێی یاسای هاوه‌ڵناو+ناو .
زمانی شیعری له ئاستی ڕسته‌دا دوو جۆر لادانی هه‌یه, ته‌وه‌ره‌ی هاونشینی و جێنشینی. ئه‌م لادانانه له دۆخی ئاسایی‌دا ڕسته‌ی نامۆن, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێ بكرێته گرفت, چونكه ڕسته شیعریه‌كان له دۆخی تایبه‌تی خۆیدا, كه دۆخی لادانه زمانیه‌كانه واتادار ده‌بن. ته‌وه‌ره‌ی هاونشینی: ئه‌م جۆره لادانه په‌یوه‌ندی به ڕوخساره‌وه هه‌یه و كار له ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كه ناكات, وه‌ك: (گه‌مانی به باڵات ده‌كرد با) لێره‌دا پێش و پاش به كار و ته‌واوكه‌ر كراوه. هه‌رچی ته‌وه‌ره‌ی جێنشینییه لادانه له واتادا, واته ڕسته له ڕووی ڕێزمانه‌وه ڕاست بێت, به‌ڵام له ڕووی لۆژیكه‌وه نه‌گونجاو بێت, وه‌ك: (زنجیره كێوی ده‌وروبه‌ر كشوماتیهكی سامناك دایگرتبوون, چیوا نه‌ماوه ئێواره تۆوی شومایهتی به ده‌روونی كێڵگان وه‌ركا, تروسكه‌ی گڵۆپه شیر ڕه‌نگه‌كان ده‌بنه كفن و كاڵان, سعاتی ئه‌م جاده ڕه‌شه بوه‌ستێنێ, ده‌ڵێم به‌ربه‌سته وه‌ره…بڕوخینین).
ئاستی فه‌رهه‌نگسازی ئه‌و ئاسته‌یه كه وشه‌كان ڕوون بن و خوازراو نه‌بن واته هه‌ر هێمایێك هێمابۆكراوێك ده‌نوێنێ, زۆربه‌ی وشه‌كانی ناو شیعره‌كه وشه‌ی فه‌رهه‌نگین وه‌ك: (باڵا, با, ئاره‌ق, وشك, ڕاپێچ, زنجیر, كێ‌و….).به‌ڵام له ناو شیعردا زۆرجار وشه ده‌خوازرێت و بۆ مه‌به‌ستی خۆی بهكارنایێت وه‌ك ڕه‌مز به‌كاردێ, وه‌ك: (كه‌ڤری سپی) كه به مه‌به‌ستی كه‌سێكی سپی به‌كارهاتووه.
ئه‌م ده‌قه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ده‌قێكی ستونی نییه, دوا ده‌نگی هه‌ر دێرێك به سه‌روا داده‌ندرێ, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می مۆسیقایی ده‌قه‌كه دروست ده‌كات, سیسته‌می سه‌روای ده‌قه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (A,B,C,D,E,C,A,E,E,B,C,C,F,G,C,G,B,E), له‌ڕووی كێشه‌وه كێشی خۆماڵی ئازادی تێكه‌ڵی به‌كارهێناوه, ژماره‌ی بڕگه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌یه: (14, 13, 10, 8, 11, 4, 12, 7, 13, 10, 14, 11, 14, 8, 10).
كه‌واته ڕه‌خنه‌گر ده‌بێ شاره‌زایه‌كی ته‌واوی سه‌باره‌ت به زمان و بونباتی ده‌ق هه‌بێت. هه‌ر له ڕێگه‌ی ڕێزمانی شیعر و لادانه‌كان و كێش و هێز و ئاوازه‌وه شاعیر ده‌بێته خاوه‌ن شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی, له ده‌ستكاری زمانی شیعریدا, بۆیه زمانی شاعیره داهێنه‌ره‌كان له یه‌كتری ناچن, هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێی كردووه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره سه‌روا و كێشه ئاوازێكی تایبه‌تتر و خوشتری بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه دروست كردووه, له‌ڕێگه‌ی میتۆدی بونیاتخوازییهوه د‌رك به‌شێوازی نوسینی شیعره‌كه و مه‌به‌سته شاراوه‌كانی ده‌كه‌ین.
———————————————–
فاتیمه حسێن محه‌مه‌د پۆلی سێی به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵتیی ئاداب م: هه‌ندرێن ڕه‌خنه‌ی تیۆری