
ئایا كیشه‌ی ده‌وله‌تی كوردی ته‌نیا نه‌بونی بشتیوانیه? … ئانیا احمدبور
بریاری حزبه‌كان بۆ كه‌رانه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ سالی 2017, وه دوباره دانانه‌وه‌ی به‌رله‌مان هه‌نكاویكی نزیك بو له به‌دیهاتن, به‌لام ریكر له‌به‌رده‌می ئه‌م بریاره ویستیكی تاك لایه‌نه‌بو بۆ دروست بونی ده‌وله‌تی كوردی.
وه‌ك خۆیان ده‌لین كه‌یشتن به ئامانج جاكتره وه‌ك له تیر بون و زیانكردن,ئه‌م بیداكری تاك لایه‌نه له‌كاتیكدایه كه دروست بونی ده‌وله‌ت دوای كه‌یشتن به ئامانج به‌رده‌وامه له روبه‌روبونه‌وه‌ی شكست, جونكه كوردلهسهرهتای دروست بونیه‌وه خاوه‌ن بناغه‌یه‌ك نیه, له‌م باره‌دا وه‌كو قۆناغه‌كانی بیش‌تر كۆمه‌لیك ئازاوه و ریك نه‌كه‌وتن و تیاجونی خه‌لكی تیادهكهویتهوه.
میزو و له لایه‌ك و له‌لایه‌كی تر نه‌بونی بناغه ده‌ریانخستوه كه هه‌ریمی كوردستان ههریمیكه هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی لهناوجونی له‌سه‌ره,جیكای برسیاره كه بناغه ج رۆلیكی ده‌بی له بیشكه‌وتن?! بناغه‌ی بته‌وی هه‌مو ده‌وله‌تیك له‌سه‌ر بنجینه‌ی جینایه‌تی كۆمه‌لكه بنیاد ده‌نری, ئه‌مه له‌كاتیكدایه له‌هه‌ریم هیج جینیك به‌شیوه‌یه‌كی ریكخراو بونی نیه. سالانه ملیۆنه‌ها خویندكاری ده‌رجوی قۆناغه‌كانی خویندن بونی هه‌یه كه زۆربه‌یان له كۆلیزهكان وهرناكیرین له‌به‌رامبه‌ردا خویندنكا ئه‌هلیه‌كان ریكایه‌كی بۆ كیشهسهندنی خویندن نه‌هیشتوه,برۆسه‌ی خویندن بۆته برۆسه‌یه‌كی بازركانی.ئه‌مه و نه‌بونی توانای خویندكار,زۆربه‌ی خویندكاران له‌زیر هیلی توانای
خویندنن,به‌لام خویندنكای ئه‌هلی ئه‌م توانایانه جاوبۆش ده‌كات و ده‌یشاریته‌وه,كه‌واته لهخویندنكاكان توانادار و بی توانا هه‌مان بله‌یان هه‌یه,جكه له‌مانه له‌ماوه‌ی رابردودا ریزه‌ی ده‌رجوانی مامۆستایان سال له‌دوای سال رو له‌زیادبونن و دانه‌مه‌زراندن و نه‌بونی توانای دارایی بۆیان به‌شیكی كه‌وره‌ی دامه‌زراوان ده‌كریته‌وه.به‌لام له‌كه‌ل ئه‌مه‌شدا خویندنكا ئه‌هلیه‌كان دهركایان كراوه‌یه به‌ره‌و رووی مامۆستایانی دانه‌مه‌زراو ئه‌مه‌ش ریزه‌ی توانای خویندنی بیشكهوتو لهخویندنكا حكومیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه جینهجیاوازهكان بونه‌ته كاركردنیك تایبه‌ت به غه‌یره كورد له‌بواره‌كاندا زیاتر هاونیشتمانیانی عه‌ره‌ب به‌دیار ده‌كه‌ون ,كه به‌شیكی ئیكجار كه‌وره‌ی داكیركردوه و هه‌لی كاری بۆ تاكی.كورد نه‌هیشتوه.
له زۆربه‌ی ولاته بیشكهوتنخوازهكان كه‌رتی كشت‌وكال و زینی لادی كرنكیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و بایه‌خیكی ئه‌وتۆی بیدهدری, خه‌لك له‌بری زیان كردن له‌شار و به‌كارهینانی ئۆتۆمبیل و بیس بونی زینكه روده‌كه‌نه زیانی لادییهكان,و زۆربه‌یان بواری كشتوكالی ههلدهبزیرن له‌به‌ر بونی ئاوه‌دانیه‌كی تایبه‌ت.به‌لام له هه‌ریم هاوكیشه‌كه بیجه‌وانه ده‌بیته‌وه,ریزه‌ی شارنشین به‌جۆریك روو له‌زیادبوندایه كه لادییهكان بهتیبهربونی كات ببن به شاری كه‌وره و كاری كشتوكالی ببیته یادكارییهكی مردو,هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆی زیادبونی هینانه به‌رهه‌مه كشتوكالیهكانه له‌ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌ریم.
له‌كاتی نه‌بونی كۆمه‌لیك جینی كۆمه‌لایه‌تی بهشیویهك ده‌كه‌ویته كۆمه‌لكه كه ده‌رئه‌نجامی ریك نه‌كه‌وتن و دیارنه‌مانی جه‌ندین داهاتی هاونیشتمانیانی لیده‌كه‌ویته‌وه,بیداكری ده‌سه‌لات له‌سه‌ر دانبیدانهنانی ئه‌م بهشیویه هیج ده‌ستكه‌وتیكی بۆ خه‌لكی كوردستان تیدا نیه,جونكه سیستمی ئه‌مرۆ ویستیكی ده‌سه‌لاتیه و دوره له ده‌ستكه‌وتی نیشتمان,لایه‌نی ئابوری بهلكهی ترن له‌سه‌ر هه‌له دروست بونی یاخود نه‌بونی خاوه‌نداریتی بناغه‌یه‌كی بته‌و,كوردستان له‌لایه‌نی دارایی دابه‌شبوه به‌سه‌ر دوو ئاستی دیاریكراو,ئاستیكی هه‌زار كه خه‌لكی ئاسایی ده‌كریته‌وه,ئاستیكی ده‌وله‌مه‌ند كه ده‌سه‌لاتداران و سیاسی ده‌كریته‌وه.له‌م نیوه‌نده‌دا ئاستی مامناوه‌ند كه مه‌رجه بالاده‌ست بی بۆ بناغه بونی نیه,دورنیه كوردستان وه‌ك یه‌كیك له‌ناوجه هه‌زاره‌كانی جیهان ناوبنریت, بهكخستنی جاكسازیهكان له‌م باره‌یه‌وه هه‌م زیان به برۆسه‌ی سیاسی دهكهیهنی,هه‌م خه‌لكی متمانه‌ی كه‌م ده‌بیته‌وه,له‌م باره‌دا ده‌سه‌لاتداران وه‌ك دكتاتۆرانی جیهان ده‌رده‌كه‌ون.
لالیكردنهوهی یه‌كجاره‌كی بۆ ئه‌م بابه‌تانه هه‌مان ده‌رئه‌نجام بۆ بتهوبونی كورد دینیته ئاراوه,له‌كه‌ل ئه‌مه‌ش بارجه‌كانی تری كوردستان به‌ندن له‌سه‌ر ئه‌م لالیكردنهویهدا,كۆرینی سیستمی سیاسی ولات له دو ئاستی نه‌فام دهكۆری بۆ ئاستیكی مامناوه‌ندی تیكهیشتو,له‌كه‌ل هه‌ر هه‌نكاویكی جاكسازی كوردستانی باشور هه‌ل بۆ بارجه‌كانی تر ده‌ره‌خسی له‌لایه‌نی
رۆشنبیری كه بارجه‌كانی تر ببن به خاوه‌ن بناغه‌ی بته‌و,به‌لام له‌كاتی فه‌رامۆشكردنی جاكسازیهكان له رهكهوه كوردستان وه‌كو هیلیكی ناكۆتا ده‌بی,كه ناونیشانی بۆته ئازادی به خوینی شه‌هیدان,به‌لام راستیه تالهكه له‌م كۆرهبانهدا ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی مانه‌وه‌ی كوردستان به‌م خالانه‌ی كه باسكران ئه‌وا خوینی شه‌هیدان ته‌نیا به‌فیرۆ جونه و هیج ریكایهك ناكاته‌وه,وه كه‌ر سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بی ئه‌وا دوباره كوردستان ده‌كه‌ویته ئه‌م خاله ناكۆتایه كه ره‌نكه دوای سه‌دان سال كورد بونی نه‌مینی,یاخود ببیته‌وه زیرده‌سته و بكه‌ریته‌وه هه‌مان خالی دهستبیك,بۆیه كوردستان هه‌میشه له‌زیر مه‌ترسیدایه ته‌نانه‌ت به‌ر له ئازاوه و شه‌ری داعش و ته‌نانه‌ت دوای ئیمانه‌ش كوردستان له باری ئارامیدا له‌كه‌ل نه‌بونی بناغه له مه‌ترسیدایه.
له‌كاتی كه‌راندنه‌وه‌ی جینایه‌تی بۆ كۆمه‌لكه راده‌ی مه‌ترسی كه‌م ده‌بیته‌وه,یه‌كیكی تر له سیماكانی كیشه‌ی دارایی دابه‌شنه‌كردنی كار‌و باری كۆمه‌لكه‌یه به‌سه‌ر هاونیشتمانیان,ریزه‌ی بیكاران سال له‌دوای سال روو له زیادبونن,ئه‌مه هاوكات له‌كه‌ل بونی فره‌كار له‌لایه‌ن تاكیكهوه,فه‌رمانبه‌ران كاری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی كه بیبه‌شن له بروانامه‌كان كاریان به‌ده‌ست ناكه‌وی,له‌هه‌لومه‌رجی دانانی یاساییكی دیاریكراو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌كار له‌لایه‌ن تاكیكهوه و دابه‌شكردنی كاره‌كان به‌سه‌ر هاولاتیان به‌جۆریك هه‌ر هاولاتیه‌ك بتوانی بهریكهیهكهوه بزیوی زیانی دابین بكات
ئه‌وا باری دارایی هاوسنهكیهك به‌دی دینی و ئاستی مامناوه‌ند به‌رز ده‌بیته‌وه,وه هه‌ر دو ئاستی ده‌وله‌مه‌ند و هه‌زار به‌بیجه‌وانه‌وه داده‌به‌زن.
له‌باری ئه‌م كه‌مته‌رخه‌میانه هیج یاسایه‌ك و هیج حكومه‌تیك باریزكاری كردن له كورد ناجهسبینی ,وه‌هه‌ر ده‌وله‌تیك بنیادبنری ئه‌وا ده‌وله‌تیك ده‌بی كه ره‌ك و ریشه‌ی كه‌نده‌لی و نارونی و ناته‌واوی له خۆ ده‌كری.