دلاوه‌ر ره‌حیمی راست ده‌کات … گوڵاڵه ماجید
له‌مڕۆژانه‌دا له وته‌یه‌کی نووسیارو هزرمه‌ند (دلاوه‌ر ره‌حیمی) راده‌مام که بنی گۆمێکی بۆگه‌نی شڵه‌قاند، که ئازاره‌کانمی توێ توێ ده‌کرد، له لایه‌کی تریش که خه‌نی ده‌کردم به حه‌قبێژیه‌که‌ی، ئه‌و ده‌ڵێت:
” خوێنەرانی باشوور نە دەزانن ڕۆمان بخوێننەوە و بناسن و هەر دوای ناو دەکەون، نە دەزانن سەیری فیلم بکەن و فیلم بناسن…..
کە وا دەڵێم مانای نەخوێندەواری نییە. بەڵام دڵنیام نازانن ڕۆمان چییە. بە سەلیقەتاندا دیارە.. ئینجا کەسێک و دە کەس بزانن ئەوە ئیستسنایە..”
ئه‌م گوته‌یه ره‌نگه ته‌رمۆمه‌تری غیره‌ی هه‌ندێك که‌سانی که‌لـله بۆش بڵند بکات، وه‌کو گای ئیسپانی که خۆی بۆ زۆران ئاماده ده‌کات هه‌ڵم له کونه لوته‌کانیانه‌وه بێته ده‌ر، به‌ڵام ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه‌و پێویسته له‌گه‌ڵ تاڵیه‌که‌یدا دانی پێدا بنێین، گه‌وره‌یی مرۆڤ له‌وه‌دایه دان به ڕاستیدا بنێت ئه‌گه‌ر دژی خۆشی بێت، ئه‌وه یه‌که‌م خاڵی گۆڕانکاری راسته‌قینه ده‌بێت له شۆڕشی هزرو مه‌عریفه که نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگایه‌کی ژیر و داددپه‌روه‌رو هوشیاری لێ به ئاکام ده‌گات.
چونکه ئه‌لفوبێی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌یان ساڵه له شوێنی خۆیدا نه‌ماوه‌و شێوێنراوه، ئه‌وانه‌ی که له شاخ هاوه‌ڵه دڵسۆز‌و شۆڕشگێڕه‌کانیان ده‌نارده‌وه شار بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی و له‌ولاشه‌وه ڕژێمی داگیرکاریان له شوێن و کاتی چالاکوانه‌که ئاگادار ده‌کرده‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ به 3 مانگ چاره‌که موچه‌یه‌ك ده‌ده‌ن به هاوڵاتیانی ژێر ڕکێفیان و هه‌روه‌ها له شه‌ووڕۆژێکدا 3 سه‌عات ئه‌لیکتریکیان پێ ده‌ده‌ن و له‌ولاشه‌وه وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی رۆژئاوایی که مافه‌کانی مرۆڤی تیادا به‌رقه‌راره و منداڵی ناو لانکه‌ش موچه‌ی هه‌یه، ده‌یانه‌وێت چاو له‌وان بکه‌ن و پاره‌ی ڕشتنی خۆڵ و خاشاکیش له خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و بێ موچه بسێنن. ئه‌مه‌یه لۆژیکی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ، مرۆڤه‌کان به جڕوجانه‌وه‌ر ته‌ماشا ده‌که‌ن و خۆشیان به گیڤاراو ماوتسی تونگ.
ئه‌وانه‌ی له ژێر سێبه‌ری حوکمڕانی ئه‌و فیرعه‌ونانه‌دا کتێب ده‌خوێننه‌وه ده‌بێ چی لێ تێبگه‌ن و چۆن هه‌ڵیبژێرن؟! فیرعه‌ونانێك کۆشکه‌کانیان له‌سه‌ر شێوه‌ی (زه‌که‌ر) دروست ده‌که‌ن و قاتی سه‌ره‌وه‌ش ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌مه‌یه سفرکردنه‌وه‌ی به‌های شارنشینانی ده‌وری که‌شکه‌ڵانه‌کانی فه‌رخه فیرعه‌ونه‌کان! ئه‌مه‌یه مۆدی عه‌قڵی هاوچه‌رخی کورد له کوردستانی باشوور، دلاوه‌ر ره‌حیمی راست ده‌کات و گه‌له کۆمه‌ی لێ مه‌که‌ن، به‌سه ئیتر ئه‌و غیره هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه تووڕ بده‌ن و به نه‌فره‌تی بکه‌ن، با وه‌کو باڵۆنه‌که‌تان لێ نه‌کات که به ده‌رزیه‌ك له ئاسمانه‌وه که‌وته بن پێی جوتیارێکی گوند نشینی به ویژدان و پاك.
ئه‌وه‌ی چاپ ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێته‌وه‌و ریکلامی بۆ ده‌کرێت له‌م فوتێکراوانه‌ن، ئه‌وه‌ش ره‌سه‌ن و جیاواز‌و ئه‌فرێنه‌ر بێت له کونجی زیندانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه وێژه‌ییه‌کاندا له گیانه‌ڵای مه‌رگدا سیس و زه‌ردو بێ هه‌ناسه ده‌خنکێنرێن، ئه‌وانه‌ش خاوه‌ندارێتی و سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه وێژه‌یی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌که‌ن هه‌ر عه‌قڵیه‌ته شۆڤینی و حیزبیه‌که‌ی شه‌ڕی ناوخۆیه‌و خه‌ریکن به شان و باڵای یه‌کتردا هه‌ڵده‌ده‌ن و خۆیان به سارته‌رو کافکا‌و کامۆ ناده‌گۆڕنه‌وه، تا مردن هه‌ر موراهیقن و باشترین ده‌ق لایان ئه‌وه‌یه باسی دڵداری و پۆرن بکات، هه‌موو شتێکیش هه‌ر له سۆنگه‌ی ره‌نگی خوێنی ده‌ماره‌کانی حیزب و مه‌نسوله‌کانه‌وه ده‌بینن، هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره وه‌همیانه‌ش خه‌ڵات ده‌که‌ن که وه‌کو هه‌موو مۆده‌کانی تر زۆرترین تیشکیان ده‌خرێته سه‌ر، له کاتێکدا بۆ هه‌ڵبژاردنی نووسه‌رانی شایسته‌ی جیهانی بۆ هه‌ر خه‌ڵاتێك ، ئه‌وا پێوه‌ره ئه‌کادیمیه‌کان وایه که خه‌ڵات ده‌درێت به‌و داهێنه‌رانه‌ی ته‌نانه‌ت زۆر خوێنه‌ران نایانناسن و له گۆشه‌یه‌کی لا‌ته‌ریکی کوخه‌کانیاندا به‌رهه‌می ره‌سه‌ن پێشکه‌شی شارستانی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن.
منیش له‌گه‌ڵ دلاوه‌ردا ده‌ڵێم ئێستاش نه‌چووه بچێت با خۆمان خۆمان بین ، با خۆمان فۆرمات بکه‌ینه‌وه،ئێمه خه‌ڵه‌تێنراوین و خۆشمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، ئیتر به‌سه کۆیلایه‌تی، با ببینه هه‌ڵگری هزرێکی پێشکه‌وتوو و بابه‌تییانه، نه‌ك چاولێکه‌ری چه‌قبه‌ستوو، خۆ ئێمه به‌رد نین.. شه‌رمه ئیتر به‌سه، هه‌رچی شتێك ده‌مامکدار بکرێت ئه‌وا ناتوانرێت ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کۆت و ده‌مامک و لغاو بکرێت، با بزانین خوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی جیهانی و شه‌یدایانی په‌ڕتووك و داهێنان و شاکاری ره‌سه‌ن له جیهانداو له ناو کۆمه‌ڵگاکانی تردا کێن و چۆنن، با چاو له‌وان بکه‌ین و ئه‌مه شه‌رم نییه، ئه‌و چاولێکه‌ریه شه‌رمه له پۆشاك و رووکه‌ش و شێوازی ژیاندا له مه‌سئوله‌کان ده‌کرێت و قه‌دیش ناتوانن بگه‌ن به‌وان، چونکه ئه‌وان تاکه ئاره‌زوویان کۆکردنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلاره‌و قومارکردنی پێشبڕکێی ئوتومبێله‌کانی پێشبڕکێ جیهانیه‌کانه.