Skip to Content

جەنگی پیرۆز .. ن: هیو هاژ.. و: دادیار ئازاد

جەنگی پیرۆز .. ن: هیو هاژ.. و: دادیار ئازاد

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 18, 2020 General, Poems

ئەمە کوڕەکەیە،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە دایکەکەیە،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە باوکەکەیە،
ئەوەی دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە گولـلەکەیە،
ئەوەی باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە پەلەپیتکەکەیە،
ئەوەی گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە عەریفەکەیە،
ئەوەی پەلەپیتکەکەی داگرت.
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە مولـازمەکەیە،
ئەوەی عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە عەقیدەکەیە،
ئەوەی مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە فەرماندەکەیە،
ئەوەی عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە لەشکرەکەیە،
ئەوەی فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە پارەکەیە،
ئەوەی لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمانە باجەکانن،
ئەوانەی پارەکەیان پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە میللەتە،
ئەوەی باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە تەنیا یاسادانانە،
ئەوەی بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە دەوڵەتە،
ئەوەی تەنیا یاسای داناوە،
یاسایێک کە بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە سەرۆکـکۆمارە،
ئەوەی پێشەوای دەوڵەتە،
دەوڵەتێک کە تەنیا یاسای داناوە،
یاسایێک کە بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە سیاسەتە ژیرانەکەیە،
ئەوەی سەرۆک لە پەنایەوە بڕیاری دەدا،
سەرۆکێک کە پێشەوای دەوڵەتە،
دەوڵەتێک کە تەنیا یاسای داناوە،
یاسایێک کە بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە جەنگە پیرۆزەکەیە،
ئەوەی سیاسەتی ژیرانەی گڕدا،
سیاسەتێک کە سەرۆک لە پەنایەوە بڕیاری دەدا،
سەرۆکێک کە پێشەوای دەوڵەتە،
دەوڵەتێک کە تەنیا یاسای داناوە،
یاسایێک کە بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە ئیمانە دامەزراوەکەیە،
ئەوەی کوانووی جەنگی پیرۆزی جۆشدا،
جەنگێک کە سیاسەتی ژیرانەی گڕدا،
سیاسەتێک کە سەرۆک لە پەنایەوە بڕیاری دەدا،
سەرۆکێک کە پێشەوای دەوڵەتە،
دەوڵەتێک کە یاسای داناوە،
یاسایێک کە بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە ئایینەکەیە،
ئەوەی ئیمانی دامەزراوی ختوکەدا،
ئیمانێک کە کوانووی جەنگی پیرۆزی جۆشدا،
جەنگێک کە سیاسەتی ژیرانەی گڕدا،
سیاسەتێک کە سەرۆک لە پەنایەوە بڕیاری دەدا،
سەرۆکێک کە پێشەوای دەوڵەتە،
دەوڵەتێک کە یاسای داناوە،
یاسایێک کە بەرژەوەندیی میللەتە،
میللەتێک کە باجەکانی داوە،
باجێک کە پارەکەی پێ دابینکراوە،
پارەیێک کە لەشکرەکەی لەسەر دامەزراوە،
لەشکرێک کە فەرماندەکە سەرکردایەتیی کرد،
فەرماندەیێک کە عەقیدەکەی دەستواڵـاکرد،
عەقیدێک کە مولـازمەکەی مەشقدا،
مولـازمێک کە عەریفەکەی دەستوردا،
عەریفێک کە پەلەپیتکەکەی داگرت،
پەلەپیتکەیێک کە گولـلەکەی تێگرت،
گولـلەیێک کە باوکەکەی کوشت،
باوکێک کە دایکەکەی خۆشویست،
ئەوەی کوڕەکەی بوو،
بەهێز و باڵـابەرز.

ئەمە خودایە،
ئەوەی دڵپڕە و گریا.

ن: هیو هاژ
و: دادیار ئازاد

سەرنجێک: ئەم دەقە پڕ وردەکارییە.
بنیاد و ناوەڕۆک و تەکنیکەکەی گەلێک بەرزە و داهێنەرانەیە.
من زۆر پێیەوە ماندووبووم، دڵنیاشم تەواو دەستەمۆ نەبوو.
جا شیعر لە قۆزاخەی زمانی بن (Original)ی خۆیدا بێتەدەر، دەستەمۆی کێ دەبێت!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish