Skip to Content

باخە سەرابیەکان.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

باخە سەرابیەکان.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

Closed
by كانونی دووه‌م 15, 2021 General, Poems


(1)
بەفری رەشی بیرەوەری
دایپۆشی
قرپاڵی گەڵاو لقی
داری ساڵەکان
پێڵوی هەورە
لێزمە ووشە
لەسەر هەردی نیگا
دائەکا

(٢)
لە بیرەوەری با
بەلەمە شینەکانی نێو خەیاڵ
زوو تێئەپەڕێ
دەریاوانێکە دڵ
لە هەموو زەریایەکت وون
هێندەی دووری
ئەستێرەیەکیش
بۆ مانگێکی مەست
چاوەڕوانە
عیشق
بۆ مەرگ

(٣)
زەریا
بۆ گەڕیدەیەک
دەروازەیەکی
بێسنورە
شەپۆل
دوای شەپۆل
شیعری سەرگەردان
لەسەر دڵی ئە نوسێ
(٤)

نۆتای هاتنت
نۆتای ووونبوونت
وەک فڕینی مەلێ
وەک تنۆکە ئاورینگێ
زوو بیرئەچێ
(٥)
یادێک
ژێی
گیتاری ڕۆحە
بە نامۆیی
دێیتەوە شارێک
ئاوێنەی لێڵ
قەڵای ڕوخاو
پەیکەری شکاو
بە نامۆیی
تێئەڕوانیتە
شەپۆلبردنی
گوڵە سەرابیەکان

………………………………………………………………..
وێنەکە تابلۆیەکی نیگارکێشی فەڕەنسی
Claude Oscar Monet – MEADOW WITH POPLARS

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish