
مه‌رجی زیندوویی بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر.. هەندرێن خۆشناو
له‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته بوونیان هه‌بێت له كاریكاتێردا مه‌رجی زیندووییه، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێك ده‌بێت كه بڵاوه و ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كرێت له نێو خه‌ڵكیدا، و جێگای بایه‌خی خوێنه‌رانه، نه‌ك ئه‌و بابه‌ته‌ی كه به‌سه‌رچووه و بایه‌خدار و گرنگ نه‌ماوه، بۆ نمونه باسكردنی بابه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان، ده‌بێت راسته‌وخۆ له ماوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان باس بكرێت، نه‌ك دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی درێژدا، چونكه خه‌ڵكی كارلێك له‌گه‌ڵ كاریكاتێره‌كه‌دا ده‌كه‌ن و لێی تێده‌گه‌ن، چونكه هێشتا له قۆناغی خورپه‌دایه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی درێژی به‌سه‌رداچوو، ئه‌وا كاریكاتێره‌كه له كاروانه‌كه به‌جێده‌مێنێت، چونكه كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی دامركاوه‌ته‌وه، و نرخه تازه‌كان گۆڕاون بۆ نرخی ئاسایی له‌لای خه‌ڵكه‌وه، بۆیه كاریكاتێره‌كه‌ش ئاكامی خوازراوی ده‌ستناكه‌وێت.
زیندوویی بۆ كاریكاتێری سیاسی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له به‌جێگه‌یاندنی كار و ئه‌ركه‌كانیدا، چونكه كاریكاتێری سیاسی ده‌بێت بابه‌تی سه‌رده‌م چاره‌سه‌ربكات، ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ری ده‌كات، واباوه كه سیفه‌تی به‌رده‌وامبوونی درێژتری هه‌یه له كاریكاتێری سیاسی، كه زۆرجار رووداوێكه ته‌مه‌نی دیاركراو و كورته، یان ته‌مه‌نی كارلێكردنی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵیدا چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕناكات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كاریكاتێریست كه له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا، و به‌رده‌وام ئاگاداری رووداوه‌كان بێت كه له جیهانی سیاسی‌دا رووده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵبژێرێت كه جێگای بایه‌خی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریكاتێریست رووی له رووداوێكی سیاسی نازیندوو یان پله‌دوو كرد، ئه‌وا كاریكاتێره‌كه‌ی ئه‌و وهرامدانهوه و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێویست به‌ده‌ست ناهێنێت، كه ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه باسی بابه‌تێكی تازه، یان چه‌ند رۆژێك پێشتر یان بابه‌تێكی پله یه‌كی جێی بایه‌خی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست كاتێك كه كاریكاتێرێك ده‌كێشێت، بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و په‌نده پێشینانه‌ی كه ده‌ڵێت (ده‌چێته حه‌جكردن، كاتێك كه خه‌ڵكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه) به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرێت، واته نابێت له بابه‌تی سه‌رده‌م دوابكه‌وێت، و بابه‌تی كۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵبژێرێت، كه خه‌ڵكی به‌پێی پێویست چاره‌سه‌ر و باسیان لێوه‌كردووه.
زینده‌گیش له كاریكاتێری پۆرترێتدا له هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌بێت كه‌سایه‌تیه‌ك هه‌ڵبژێرێت كه هێشتا به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، كاریكاتێریست بۆ نمونه نابێت وه‌زیرێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بژارده‌بكات، و پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر بیانوو و هۆی خۆی هه‌بێت، یان هه‌ڵبژاردنی هونه‌رمه‌ندێك كه رۆڵی زۆر لاوه‌كی ده‌گێڕێت له شانۆ یان سینه‌مادا، یان وه‌رزشوانێك كه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی نیه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كانی بواره‌كانی تری ژیاندا، هۆی ئه‌وه‌ش له خۆبه‌زلزانین و نكۆڵی‌كردن نیه له گرنگی ئه‌و كه‌سانه‌دا، به‌ڵكو سه‌روسیمای ئه‌و كه‌سانه ناسراو نیه لای خوێنه‌ردا، كه‌چی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشه‌نگن له بواری چالاكی خۆیاندا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا، سه‌روسیمایان ناسراوه لای خوێنه‌رانه‌وه، كاریكاتێری پۆرترێتیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به به‌راوردكردنی خوێنه‌ر ده‌به‌ستێت، له نێوان وێنه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه و ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه بۆی كێشراوه، ئه‌گه‌ر وێنه راسته‌قینه‌كه له خه‌یاڵی خوێنه‌ردا بوونی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و به‌راوردكردنه‌ش بوونی نابێت، و كه‌وابێت كاریكاتێره‌كه‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی وون ده‌كات، بۆیه كاریكاتێریست كاتێك كه كاریكاتێره‌كه‌ی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌كات، ده‌بێت ناسراويی ئه‌و كه‌سایه‌تیه لای جه‌ماوه‌ر ره‌چاوبكات، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لای ناوه‌ندێكی دیاركراودا، واته ده‌بێت ئه‌و به‌راوردكردنه‌ی كه ده‌بێته هۆی كاریگه‌ری كاریكاتێره‌كه فه‌راهه‌م بێت، ئه‌و به‌راوردكردنه‌ش زیاتر فه‌راهه‌م ده‌بێت، به‌قه‌د په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌وه به بابه‌تی سه‌رده‌مه‌وه.
به‌ڵام له كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه، مه‌رجی زینده‌گی له‌و ئاسته‌ی گرنگی و بایه‌خدانه نابێت، چونكه كاریكاتێری گاڵته ئامانجی به پێكه‌نین هێنان و كات به‌سه‌ربردنه به پله‌ی یه‌ك، بۆیه لێره‌دا گرنگ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ده‌بێته هۆی به پێكه‌نین هێنان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هاته‌دی، واته هونه‌رمه‌نده‌كه گه‌یشته مه‌به‌ستی خۆی، له‌لای جه‌ماوه‌ریشه‌وه گرنگ نیه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه زیندوو بێت یان نا.