بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات .. عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی.. و: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات (1)
ده‌سته‌كانت بخه‌ره ناو گیرفانی هه‌ژاران
له پاشماوه‌كان خاڵی بكه‌و
تۆ به‌یاسای كه‌رتی تایبه‌تی پارێزراویت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
پاروو له ده‌می برسییه‌كان بدزه‌و
تۆ به یاسای هۆشمه‌ندی پارێزراویت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
بروانامه‌ی قه‌ڵبی (2) خوێندن
یان مێزه‌ری درۆ‌و سا‌خته
یان فوتێكردنێكی درۆزنانه بكه‌و
تاڵان بكه ، برفێنه ، بانقێك بدزه
نه‌وت به قاچاغ به‌ره !
تۆ به سيستێمی ” په‌له‌وه‌ره‌كان به سه‌ر شێوه‌كانيان ده‌كه‌ون (3) ” پارێزاویت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات و
به‌شدارێكی نیشتمانپه‌روه‌ر
میلیشیايه‌كی تایفه‌گه‌ری دروست بكه
يان تیمێكی سه‌له‌فی
یان به‌رگرییه‌كی ئازایه‌تی
یان باندێكی مافیایی
یان تاقمێكی سیاسی شه‌لاتی
” تۆ سه‌ركه‌وتوویت له ” گه‌ره‌كی هه‌ركه‌س بۆ خؤی “
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
په‌رداخێكی بیكاری شاراوه (4) بخۆره‌وه‌و
بێ شاراوه
تا بن په‌رداخه‌كه‌و
قایل به ! و
قایل بوون گه‌نجینه‌یه‌كه له‌ناو ناچێت
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته دیموكرات
ببه به خوراك بێفه‌رو تێكشكاو ! و
به‌وه‌ش قایل به كه گه‌وره‌كه‌یان وتی
ئازادی دیموكراسی دادپه‌روه‌ری به‌بێ قایل‌بوون
ته‌نها به ئاژاوه یان به‌لێدان یان به‌هێرشێك رووبدات
یان به گه‌مارۆی دزه‌كان سوودبه‌خش بێت
یان به سه‌رۆكێكی دارین بڵند بكرێت
ئه‌وان په‌یكه‌ریان كێشا دایاننا جوانیان كرد
فوویانتێكرد گه‌وره‌یان كرده‌وه
درێژیان كرد پانیان كرده‌وه‌و
وه‌ك پۆلیس و پاسه‌وان دایاننا
پاشان فرۆشتیان و كردنيان به نه‌عل و گسك
كردیان به مشكێك له كونێكدا خوێ بشارێته‌وه
یان له پشتی دیواره روخاوه‌كان
وازیان له خه‌ڵك هێنا بۆ شه‌رو ئاژاوه‌و
بۆ دانه‌كانی درنده‌و هارین و
بۆ تێرورو كه‌ڵه‌په‌كانی خواردن و
بۆ ئه‌وه‌ی به دیموكرات بمێنیته‌وه‌و
شارستیانه لێت رازی بن بۆ ماف و دادپه‌روه‌ری
به سویاسه‌وه بۆ خاوه‌نی پاپۆره جه‌نگییه‌كان كرنوش ببه
به كاردانه‌وه‌ی پێڵاوه‌كان
دبیته خاوه‌نی گؤرانی وكورسی و دانیشتنه‌كان
شاعیری گه‌وره : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی**
وه‌رگێر : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
——————————————————–
(1) بۆ ئه‌وه‌ی ببیتبه كه‌سێكی دیموكراتی.
(2) ته‌زویر
(3) Birds of feather flock together
(4) بێكاری شاراوه به روسی : скрытая безработица
7/8/2021
** شاعیری گه‌وره‌و لێهاتوو به‌توانا له برایانی كوردی فه‌یلییه، مامۆستایه‌كی دیاری بواری په‌روه‌رده‌و نووسه‌رێكی دره‌وشاوه‌و رۆژنامه‌نووسیكی سه‌ركه‌وتوو خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو.خاوه‌نی چه‌ندین كتیبه.
.
.