Skip to Content

چەند کۆپلە شیعرێک.. نەوزاد بەندی

چەند کۆپلە شیعرێک.. نەوزاد بەندی

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 16, 2021 General, Poems

سێبەرێک بەدوای هەتاوەوە..

به دوورکەوتنەوە ، مەمترسێنە ..
خۆم یەکێکم
لە داهێنەرانی دووریی ..
گۆشەی نیمچە تاریک و
ڕوناکی
زەردەخەنەیەکتە ، منی
لە چواردەورت هێشتۆتەوە ..
ئەگینا هەرچی گەڵایە ،
بۆ تاوێ سەوز ئەبێ لام و
لە دوای تاوێ ، لێبۆتەوە ..


بەفر..

بەفر دراوسێمە و ..
تەنانەت بە زستانیش ،
نە خۆی ..
نە جۆگەلەیەکی دێتە بەردەرگام ..
منیش ناچمە بەردەرگای ..

باران..

چوارساڵ لە زانکۆ و ..
چوار ساڵ لە عەسکەریی ، هاوڕێم بوو ..
ئێستا نە خۆی ،
نە تاوێکی دێتە بەردەرگام ..
منیش ناچمە بەردەرگای …

ئەمە براکوژیی پێ ئەڵێن ..
یان عینادیی ..
یان بێ منەتیی ..
یان جیاوازی چینایەتیی ؟
نازانم …

Previous
Next
Kurdish