
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانی ئه‌لف/یای ڕه‌زا عەلی‌پوور.. سۆران محه‌مه‌ده‌سووره
ڕەزا عەلی‌پوورم وەک دەنگێکی جیاوازی شیعریی، لەتەک هەردووک شاعیری تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵح سووزەنی و یوونس ڕەزایی ناسی و بۆ من جێگەی سرنجڕاکێشان و خوێندنەوە بووە.
یەکەم بەرهەمە شیعریی ناوبراوم ساڵی 2014 خوێندەوە بەناونیشانی “قاڵییەک دەناسم لە هەرچی گوڵیەتی ماندووە”. دووەم بەرهەمە شیعرییشم ساڵی 2016 خوێندەوە بەناونیشانی “کڕاکە”.
خوێندنه‌وه‌ی ئەو دوو بەرهەمه وایكرد وەک تێنووی شیعر چاوەڕێی بەرهەمی شیعریی دیکەی ناوبراو ببم. تا ئەوەی دوا بەرهەمی (ئەلف/یا)م بەدەستەوە گرت. بەڵام ئەمجارە شیعر نا، بەڵکوو ڕۆمان. ڕۆمانێک کە نووسەرەکەی هەر وەک شاعیرێک کە نەدیتراو دیتراو دەکات، خوویایە.
نووسەری ڕاستەقینە، ئەوەیە کە دوای خوێنەر ناکەوێت، به‌ڵكوو به‌شداریی به خوێنه‌ر ده‌كات، ئه‌م دوانه‌كه‌وتن و به‌شداریپێكردنی خوێنه‌ره دوو شتی لێكجیاوازن. به‌هه‌مه حاڵ، لێره‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت نووسینه‌كه‌مان له دوو خاڵدا بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
زمانی ڕۆمانی ئەلف/یا زمانێکی سەرشێتە، زمانێکە وەک ڕووبارێکی بەخووڕ، لەگەڵ خۆیدا دەتبات و پێشینەیەکیشت لێی نییە، تا بە دوورگەکانی خۆیت نەگەیه‌نێت، نازانیت بە کوێ دەگەیت، لە کام کەنار گیرساویتەوە. ڕاستیی نووسینی بەرهەمی باشیش ئا ئەمەیە، کە چارەنووسی خوێنەر دەداتەوە دەست کەناری دەریای خۆی.
له ده‌قی ئه‌ده‌بیی وه‌ك شیعر، چیرۆك و ڕۆماندا، هاوکێشەکی پێچەوانە له ئارادایه، واته خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م و به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر. هاوكێشه‌ی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م، هاوكێشه‌یه‌كی باوه، واته ئەو ڕۆمان/ده‌قه‌ی كه نووسەر لەگەڵیدا خۆشخوانە، ئەو ڕۆمانەیە کە نووسەر ناژێنێت بۆ زەمەنێکی نادیار، بەڵکوو دەیژێنێت بۆ شاگەشکەبوون و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رده‌نگ، كه لەگەڵ مردنی نووسه‌ری ده‌قه‌كه‌شدا، ئەوه ده‌قه‌كه خۆی، دەفەوتێن. چونکە نووسەر لەگەڵیدا لەدایکنەبووە.
هاوكێشه‌ی پێچه‌وانه‌ی دووه‌م هاوكێشه‌ی ده‌قه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر، له‌م هاوكێشه‌یه‌دا ئەو ده‌قه‌ی كه نووسەر لەگەڵیدا ده‌ژیێت، هه‌ردووكیان منداڵی یه‌ك پزدانن و له یه‌ك پزداندا به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵیانكردووه، ژیاون و هاتوونه‌ته دنیاوه، به‌ڵام به مردنی نووسه‌ره‌كه‌ی، ده‌قه‌كه ناكه‌وێت، نه‌كه‌وتنی ده‌قیش نه‌كه‌وتن و هێشتنه‌وه‌ی ڕووحی نووسه‌ره. ئەو ده‌قه‌یە کە دواجار دەفریای نووسەر دێت و له كاتگه‌شتی خوێندنه‌وه‌دا به‌شداریی به مانه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌كات. بێگومان ڕۆمانی ئەلف/یاش ده‌كه‌وێته هاوكێشه‌ی دووه‌م. له هاوكێشه‌ی دووه‌مدا، ده‌ق هەڵگری ڕووحی نووسەرە بۆ ئایندەیەکی دوور و هه‌رده‌م له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر، هه‌ر بۆیه‌شه به ناوی هاوكێشه‌ی ده‌ق له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ده‌ناسرێت، ئه‌و جۆره ده‌قانه‌ی سه‌ر به‌م هاوكێشه‌یه‌ن خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌یاندا تووشی هەراسانیی، جاڕسبوون، به‌ڵام ملنه‌دان ده‌كه‌ن. ده‌قی سه‌ر به‌م هاوكێشه‌یه ده‌قێكی سرکە و به‌رده‌وام لە خوێندنه‌وه‌ی نوێدایه.
خاڵی دووه‌م كه پێویسته له‌م ڕۆمانه‌دا ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه بێماڵیییه¬*.
له ڕۆمانی ئه‌لف/یادا ڕووبه‌ڕووی دوو هاوكێشه‌ی بێماڵیی ده‌بینه‌وه. ماڵ ته‌نی وه‌ك شوێنی نیشته‌جێبوون نا، ماڵ وه‌ك شوێنی ئارامیی. بێماڵییش وه‌ك له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئارامییه‌ی كه هه‌مانه؛ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ها و پیرۆزیییه‌كان، هۆگربوون به نه‌ریتی جێگیر و نه‌بزواوی سیاسیی، فه‌رهه‌نگیی و ڕۆتین و… تاد. جا ڕۆمانی ئه‌لف/یا له ڕوویه‌كی تری نووسینه‌وه، بێماڵیییه، واته تێكشكاندنی سووننه‌ت و باویی نووسینه پلۆت، دیالۆگ و زمان، گۆشه‌نیگا و كاره‌كته‌ر، ڕێزمان و…
له ڕۆمانی ئه‌لف/یادا هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به یووسف و هاوكێشه‌ی دووه‌م به داود ئامێدیییه‌وه په‌یوه‌سته. هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به كاره‌كته‌ر یووسف. یووسف كه‌سێكی ڕاڕا، شپرزه، نامۆیه و له‌نێوان ده‌یان كێشه‌دایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ندێكجار له ڕۆمانه‌كه‌دا په‌نا ببردرێته به‌ر خۆدوواندن و كاره‌كته‌ر له‌گه‌ڵ خۆی بدوێت. ئه‌م خۆدواندنه‌ش زیاتر ئه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه خوویا ده‌كا، كه باری ده‌روونیی كاره‌كته‌ره‌كه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیی و خێزانییه‌وه ڕاڕا و گوماناویی، په‌شۆكایی و سه‌رگه‌ردانه، ترس و چاودێریی، له‌ده‌ستدانی ماڵ كه تاكه شوێنێك كه یووسف پێیه‌وه په‌یوه‌ست بێت، له به‌رانبه‌ر هه‌موو شتێك كه هه‌یه‌تی و ئه‌وه‌یش كه نییه‌تی ماڵه، به‌ڵام له‌وێدا به‌ده‌ر له ترس و چاودێریی سیاسیی، ژیانی دڵ‌سارد و ڕووحكوژی ڕۆژگار و بێبه‌زه‌ییه‌كه‌ی، ماڵێك/خانوویه‌كه كه هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دواجار تێیدا بمرێت:
“ئه‌ی ئه‌گه‌ر بیفرۆشم له كوێ بژیم؟
له‌كوێ بمرم؟ نه‌م گوتبوو.
ئه‌وه‌ی هێشتا به‌م شاره‌وه توندتوند گرێیداوم ئه‌م ماڵه‌یه.” (عەلی‌پوور، 2020: 16)
لێره‌دا ده‌بینین، ماڵ گوزارشته به ژیان و مانه‌وه. ژیان و مانه‌وه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به خاك و نیشتمان. خاك و نیشتیمانیش په‌یوه‌سته به دووانه‌ی ئازادیی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه. مرۆڤ به‌بێ ناسنامه و ئازادیی كۆیله و كۆڵه‌واره. كه‌واته له‌لای یووسف بێماڵیی واتا‌ی كۆچ و به‌ڕێگه‌وه‌بوون ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌نده‌ی مانای زیندووبوون و مكوڕبوون ده‌گه‌یه‌نێت له نیشتیمان‌دا، هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه دیوێكی جیاوازی یووسف له بێماڵییدا له دیوی ئامێدیی جوودا بكاته‌وه. بۆیه وتمان نیشتیمانیش، چونكه ماڵ له ئه‌لف/یادا فره‌ڕه‌هه‌نده.
له هاوكێشه‌ی دووه‌مدا جیاوازییه‌كی پێچه‌وانه و دژ ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م، له‌ڕووی ماڵ و بێماڵییه‌وه. هاوكێشه‌ی دووه‌م په‌یوه‌سته به داوود ئامێدییه‌وه. داود ئامێدیی هه‌ڵگری ڕووحێكی بزۆز، جێگیرنه‌بوو، نه‌گونجا و ناته‌با له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و ته‌واوی كایه‌كانی تری ژیان، بۆیه ده‌بینین هه‌رگیز به ته‌واوه‌تی جێگیر نییه، هه‌ر جاره و له شوێنێكه؛ ژێر ئاسمانی ئه‌و هه‌مان ئه‌و گه‌زه ئاسمانه‌ی یووسف نییه جا هه‌ر له زیندانه‌وه بگره تا بگره‌وبێره‌ی له‌گه‌ڵ له‌یلا، حافز و ساخكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی ئامێدیی. هه‌ڵبه‌ته له زۆر شت‌دا ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره ده‌بنه‌وه به یه‌ك، به‌ڵام بابه‌تی نووسینی ئێمه ده‌رخستن و پێشاندانی ئه‌مه‌یان نییه.
ئامێدیی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه یان ئاگاییه‌وه بووبێت، هه‌ڵگری ڕووحێكه كه ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ست ببڕێت، یانیش به‌ره‌و ڕووی هه‌ڵبشاخێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یووسف تێدامانه له‌نێو نۆرمی ژیان و دواجار ناچاریییه‌كه ملی پێده‌دات. ئامێدیی خۆی نه‌بان ده‌كات و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م نه‌بانییه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕاستییه‌ی كه له نه‌كران به‌ده‌ره بینووسێت، ئه‌وه بنووسێت كه خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، ئه‌مه‌ش تێكشكاندن و هه‌ڵته‌كاندنی نۆڕمێكی فره‌سه‌خته. نه‌نووسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت، ڕووه‌رچه‌رخاندنه له ماڵ، ماڵ لێره‌دا وه‌ك وابه‌سته‌بوون به ژیانێكی یه‌كڕه‌نگ، یه‌كده‌نگ، نه‌ریتیی و باو، هه‌ڵاتن له‌و ماڵه شوێنهه‌ڵگرتنی بێماڵیییه، ڕووه‌رگه‌ڕاندنه له ماڵی باوك بۆ ماڵی بێماڵیی و به‌های نوێ. ڕه‌تكردنه‌وه واته ڕازیینه‌بوون و ده‌ستوپێوه‌ندنه‌بوونیه‌تی بۆ ئه‌ماره‌ت، میرمونشی و ئه‌وانی دیكه، ئه‌نجامه‌كه‌شی لێڕوونه، ناچاره و مل نادات، پێویستیی ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و خۆی لێ خه‌مسارد ده‌كات. كه‌چی له‌لای كاره‌كته‌ره‌كه‌ی تر كه یووسفه، ڕه‌تكردنه‌وه نییه و زۆرجار ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیڵێت نایڵێت. بۆیه ملده‌دات، ڕازییبوونی یووسف ناچارییی و پێویستییه‌كه بۆ پاره و ڕووه‌رچه‌رخاندنی نییه.
ئامێدیی له گه‌ڕیده‌ییدا بێماڵیی هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌ربه‌ده‌ریی. بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێك كه دواجار دوا شوێنه، كه نازانێت كوێیه تێیدا بمرێت، نه‌ك وه‌ك یووسف، كه ماڵ یه‌كه‌م شوێنه و ده‌شیه‌وێت دواجار جه‌سته‌یه‌كی سار به مۆته‌كه و ملدانه ناچاریییه‌كه‌ی، تێدا بسپێرێت.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم، نووسین له‌مه‌ڕ ئه‌لف/یا فره‌سه‌خت و تاقه‌تپڕووكێنه. كه‌شی ڕۆمانه‌كه، ترس و چاودێریی، گرژیی و په‌رۆشیی، سه‌رگه‌ردانیی و خه‌م، ڕاڕایی و گرفته‌كانی، باڵ به‌سه‌ر خوێنه‌ردا ده‌كێشێت. هه‌بوونی دوو چیرۆك، دوو كاره‌كته‌ر و دوو زه‌مه‌ن؛ كه له‌یه‌كچوون و جیاوازیان هه‌یه، ئاڵۆزییه‌كی زۆری دروستكردووه ئه‌مه بێجگه له گفتوگۆیه‌كان، كه هه‌ندێك جار سه‌خت ده‌بێت كه بزانی كامه كاره‌كته‌ره‌یه كه ده‌په‌یڤێت. سه‌رباری ئه‌مه چیرۆكی یووسف، گه‌شه‌پێده‌ر و به‌رده‌وامیی چیرۆكی ئامێدییه، له دوو زه‌مه‌نی جیاوازدا، كه بۆ نووسه‌ر و هه‌م بۆ خوێنه‌ریش بیركردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م دوو چیرۆكه له كوێدا به‌ر یه‌ك بكه‌ون و كۆببنه‌وه، فره سه‌خته.
سۆران محه‌مه‌ده‌سووره
سنە