
دوو شیعر له (سێلیڤیا پلاس)ـه‌وه(*).. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
• هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده
به ماچێك هه‌ڵمبخه‌ڵه‌تێنی
هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده به ماچێك هه‌ڵمبخه‌ڵه‌تێنی
وا پێشان بده‌ی
باڵدار هاتوون لێره بمێننه‌وه
ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگ ئه‌دا
به گاڵته و ڕقه‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا .
ئه‌و به‌رده‌ی دڵی نییه
ده‌توانێ خۆی بگۆڕێ
پاكیزه له‌و شوێنه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن
(ڤینۆس)ی هه‌وه‌سباز لێی ڕاده‌كشێ :
هه‌وڵ مه‌ده به ماچێك بمخه‌ڵه‌تێنی .
پزیشكی ڕه‌ندمان پێی وایه
ئێش ئیشی ئه‌وه
نه‌خۆشه سه‌رگه‌ردانه‌كانیش
قسه له قسه‌ی ناكه‌نه‌وه :
ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگیش ئه‌دا
به ڕق و گاڵته‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا .
هه‌ر تۆلازێكی سینگڵی به‌كه‌ڵ
له ترسی ئیفلیج بوون هه‌ڵده‌له‌رزێ
پیره‌مێردی ڕه‌به‌نیش له هه‌وره‌بانه‌كه‌دا
به درێژایی ڕۆژێ ده‌گری :
هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده به ماچێك بمخه‌ڵه‌تێنی .
ماره نه‌رم و نیانه نه‌مره‌كان
هه‌رێی به‌هه‌شت
به‌و مناڵه لێبڕاوانه‌ی شێتی شادین ئه‌دا
ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگیش ئه‌دا
به گاڵته‌و ڕقه‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا .
زوو یا دره‌نگ
شتێك ڕوو ئه‌دا میزاج تێك بدا
باڵداره خۆشخوانه‌كان
كه‌ل و په‌لیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و
دوور ده‌فڕن
بۆیه هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده
به ماچێك بمخه‌ڵه‌تێنی
چوون ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگ ئه‌دا
به گاڵته و ڕقه‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا .
• گۆرانییه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ كچێكی شێت
چاو ئه‌ترووكێنم
دونیا هه‌مووی ده‌مرێ
پێڵووم بڵیند ده‌كه‌مه‌وه
جارێكی دی هه‌موو شتێك له‌دایك ده‌بێته‌وه
( له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم به خه‌یاڵم دروست كردووه )
ئه‌ستێره‌كان سه‌مای ڤاڵس
به ڕه‌نگی سوور و شین ده‌كه‌ن
ڕه‌شی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌غار دێته ناوی
چاو ده‌نووقێنم و دونیا هه‌مووی ده‌مرێ .
خه‌ونم دی فریوت دام
له‌گه‌ڵت بێمه سه‌رجێ
تا عه‌قڵیشم له‌ده‌ست دا
گۆرانیت بۆ چڕیم
ئیتر تا شێت بووم ماچت كردم
( له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم به خه‌یاڵم دروست كردووه )
خواوه‌ند له ئاسماندا هه‌ڵده‌دێررێ
ئاگری دۆزه‌خ لێ ده‌چنه‌وه :
پیاوه‌كانی شه‌یتان فریشته باڵداره‌كان ده‌ڕۆن
چاو ده‌نووقێنم و دونیا هه‌مووی ده‌مرێ .
وام به خه‌یاڵ داهات
به‌و ڕێیه‌ی وتم ده‌گه‌ڕێیه‌وه
به‌ڵام من پیر ده‌بم و ناوی تۆم له‌بیر ده‌چێته‌وه
( له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم له خه‌یاڵمدا دروست كردووه )
بۆ من باشتر بوو
عاشقی یه‌كێ له باڵداره‌كانی برووسكه بم
هه‌ر چی نه‌بێ لانی كه‌م
كه به‌هار جارێكی دی دێته‌وه
ئه‌ویش به ژاوه‌ژاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه
( له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم له خه‌یاڵمدا دروست كردووه )
چاو ده‌نووقێنم ، هه‌موو دونیا ده‌مرێ .
() ژنه شاعیرێكی ئه‌مه‌ریكاییه له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا خۆی كوشتووه ساڵی 1982 دوای مردنی خه‌ڵاتی -پۆلیتزه‌ر- ی پێ دراوه . (*) له ماڵپه‌ڕی ( القصيدة كوم )ـه‌وه كراوه به كوردی .
بڕوانه :
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=3751
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=3745