چیرۆك شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان-7-… ره‌سوڵ به‌ختیار
بەشی حەوتەم…
هەموو هەنگاوێکی نێو شەقامە بازنەییەکان چیرۆکێکی نوێ و دێرینی هەیە، چیرۆکە نوێیەکان لەنێوه‌ندى هەموو ئەو خۆشی و ناخۆشییەکانەوەیە، ئەگەر کەسێکی راستگۆ بیت ئەوا بەئاشکرا ناخۆشییەکان دەبینی، لەنێوەندی شەقامە بازنەییەکاندا هەموو رەچەڵەکه بیانییه‌كان دەبینی کارێکیان هەیە، تا وایلێهاتووە بەشێک لەو رەچەڵەکە بیانیانە کاریان بەدەستە و لەرۆرێک لەبەرپرسان زیاتر دەستی دەڕوا، به‌لالووته‌وه سه‌یرت ده‌كا وه‌ك ئه‌وه‌ى تۆ بارگرانى بیت له‌سه‌ر ئه‌و، كاتێكیش تووشى گرفت ده‌بێ هه‌زار پاڕانه‌وه و تكا ده‌كات، نه‌وه‌ك پاسه‌پۆرته‌كه‌ى لێ وه‌ربگرن و یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى بكه‌ن، ئه‌و كاته سه‌ر و لموزى ئه‌وانه ده‌بینى کاتێک دەتەوێ بچیتە کۆمپانیایەک ئەو بیانییە سەیری سیڤییەکەت دەکات و بەزمانی خۆی دەدوێ بۆ زمانی تۆش کەسێکیان داناوە، ئه‌و بیانییه وا تێده‌گات ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌وێ نه‌بێ كاره‌كان ناڕوات، هه‌قى خۆیه‌تى چونكه پاره‌یه‌كى زۆر وه‌رده‌گرێ، خۆشییه‌كان لێره وه‌ك هه‌موو شوێنێك رێژه‌ییه، خۆشییه‌كان له‌وه‌دایه زۆرێك له‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان بینیووه و تیایدا ژیاون هه‌رده‌م باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌هیچ شوێنێكى دونیادا نییه هه‌رده‌م بتوانى له‌ته‌ك هاوڕێ و خزم و كه‌سى خۆت بیت، به‌شێكیش له‌خه‌ڵكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان له‌هه‌موو شتێك‌دا ده‌ستیان ده‌ڕوا و ته‌خشان و په‌خشان به‌پاره و سه‌رمایه ده‌كه‌ن و هیچ كات ده‌وروبه‌رى خۆیانیان له‌بیر نییه، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌چه‌ڵه‌ك بیانیانه ده‌ستیان تێكه‌ڵكردووه، ئه‌و ده‌ست تێكه‌ڵكردنه زۆرجار ده‌بێته مایه‌ى ناخۆشى بۆ به‌شێك له‌خه‌ڵكى شه‌قامه بازنه‌یییه‌كان.
پێى له‌سه‌ر پێدا داناوه و خۆى لێ گۆڕاوه و ده‌ڵێت: تۆ پسپۆڕیه‌كه‌ت به‌كه‌ڵك ئه‌م كۆمپانیایه نایه‌ت، ئێوه بڕۆن كارى دیكه بكه‌ن، دوورمان بخه‌نه‌وه له‌شه‌ڕ و شۆڕتان.
-باشه دیاره تۆ پسپۆڕیه‌كه‌ت باڵایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى نه‌بێ تۆش وه‌ك من ئێستا به‌دواى كاردا ده‌گه‌ڕاى، خۆت له‌بیر مه‌كه به‌ڕێز هه‌مووان یه‌كتر ده‌ناسین و كه‌س له‌نێوه‌ندى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كاندا ون نابێ، تۆش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پشت و په‌نات نه‌بێ، ده‌بوایه وه‌ك پێشتر له‌شه‌قامه‌كان بخولێیته‌وه، تۆ ده‌زانى چى ده‌ڵێم، كه‌سى عاقڵ ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كى به‌سه، ئێستا تۆ تێگه‌یشتى به‌ڵام خۆت لێگۆڕاوه و واده‌زانى رۆژێك به‌هۆش خۆت نایه‌وه و خۆت له‌نێوه‌ندى رۆژێكى ره‌شدا ده‌بینى (به‌پێكه‌نینه‌وه) ئه‌و كات با ئه‌و بیانیانه بگه‌نه فریات.
-ئه‌وه باسى چى ده‌كه‌ى، من خه‌ڵكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان نیم، به‌رێككه‌وت بار و بارگه‌مان لێره دانا، دوایش كارمان كرد و بووین به‌خاوه‌ن ئه‌و سامانه، له‌تۆمان نه‌دزیووه.
سەرچاوە مێژووییەکان زیاتر باس لەبازنەی یەکەم دەکەن، لەو کاتەی ئیمپراتۆرە گەورەکان ویستوویانە بەسووپا مەزنەکانییەوە، بازنەی یەکەم داگیر بکەن، تەقەی بن پێی سەربازەکان بەهەمان شێوەی بەربەرییەکان بڕە بڕی دەهات، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى خه‌ڵكى بازنه‌ى شاره‌كانى خۆیان بوون، ترسیان له‌هه‌موو هه‌نگاوێك بوو، چونكه ده‌زانن بازنه‌كان چ به‌رگرییه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌رده‌م دوژمن به‌سه‌ر شۆڕى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چەندینجار بازنەی یەکەم داگیر کراوە بۆ چەندین سەدە لەژێر رکێفی داگیرکاری‌دا بووە، تا ئه‌و كاته له‌ژێر داگیركاریدا بوو، كه خودی ئیمپراتۆر لەنێو خانەوادەکەی خۆیدا کودەتایان بەسەردا کردووە، تا هەواڵ گەیشتۆتە بازنەی یەکەم سووپا و دەستە و تاقمی ئیمپراتۆر رایانکردووە، بەشێک لەو دەستەوتاقمە دواتر وه‌ك کەسێکی خەڵکی بازنەكان لەوێدا ماوەتەوە، بۆتە بەشێک لە دار و بەرد و کەرپووج و کۆڵەگەی بازنەی یەکەم، لەسەردەمی دواتردا ئەو خانەوادانە بوونەتە خەڵکی رەسەنی ئەم ناوچەیە، بەلام لەدوای نەمانی نەوەی یەکەم، نەوەی دووەم هاتوونەتە خوارەوە، بەدوای ژیانی خۆیان کەوتوون، به‌شێك له‌نه‌وه‌ى دووه‌م جێ په‌نجه‌یان دیار بووه، له‌پێشخستنى بازنه‌كان، هه‌روه‌ها له‌شۆڕش و یاخیبووه‌كاندا رۆڵیان هه‌بووه و گیانیان فیدا كردووه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ندێكیان بەشێک لەبازاڕ و دووکانەکانی خوارەوەی بازنەی یەکەم موڵکی ئەوانە.
-ئێستا تۆ مێژوو دەگەڕێتەوە، یان ئەمە چیرۆکە؟
-نامەوێ خوێنەر پەرتەوازە بکەم، سەرەتا دەمەوێ مێژووی بازنەکان شارەزا بن و کون و کەلەبەری مێژوو و جوکرافیای ئه‌و شەقامە بازنەییانە بزانن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا خانەوادە ئاشوورییەکان لەزۆرێک لەسەرچاوەکانیان دەڵێن: ئەم خاکە موڵکی ئێمەیە بەهەموو بازنەکانیەوە.
-ئێمە بازنەی یەکەممان بنیاتناوە، بۆ چەندین سەدە ئێمپراتوریمان لێرەدا چەقاندووە و کردوومانەتە پایتەختی هەموو زەوی.
-هەر چوار خواوەندەکەی بازنەی یەکەم شایەدن، ئێوە تەنیا لەکاتی شکستدا راتان کردووە، هاتوون لێرەدا نیشتەجێ بوونە، ئێستاش ئێوە، ئێمە بەنامۆ دەزانن.
کامران تەمەنی شەست و پێنج ساڵ چەند ساڵێکە خانەنشین بووە، ئەو كریستیانییه و هەموو کات دەڵێت: لەو ماوەی مامۆستا بووم، تا ئەو کاتەی خانەنشین بووم، زۆرێک لەنەوەکانی ئەم بازانەم پێگەیاند، هیچ کاتێک داوای پاداشتم نەکردووە، من تەنیا ئەرکی خۆم بەجێگەیاندووە، به‌ڵام زۆر توڕە دەبم، کاتێک یه‌كێك دەبینم لەرۆژنامە و گۆڤارەکاندا باس لەهاوسەردەمی من دەکا، دەبینی زۆربەی باسەکەی درۆیە، خۆشی دەکاتە پاڵەوان، وەک ئەوەی تەنیا ئەو لەشەقامە بازنەییەکان بێ.
-ئەو قسانەم پێ ناخۆشە، کاتێک بەئارەزووی خۆی باس لە کەسایەتی و خانەوادەکان دەکات.
-واتە خۆی لەو سەردەمەدا تەنیا خۆی وەک شەقاوە نیشانداوە، کەچی لەکاتە ترسناکەکان ترسنۆکترین کەس بووە.
-ناشکرێ ئێمه بێن قسەکانی ئەم و ئەو راست بکەینەوە. -بەو واتایەی بەشێک لەوانەی خۆیان بەئەسڵ زادە و نەجیبزادەی ئەم بازنانە دەزانن، لەبنەڕەتدا درۆ دەکەن.
-درۆ کردنێک، به‌ڵام جوانیان رازندۆتەوە، ئەوان خەڵکی دەکەن بەچاوی ئەو بازنانە، کەچی لەبنەڕەتدا مەبەستایان لەخۆیانە، کە چاوی بازنەی یەکەم و بازنەکانی دیکەن لەنزیکەوە هەندێک لە خانەوادە تێکۆشەرەکان دەناسن، بەشێوەیەک خۆیان لکاندووە بەوانەوە، وەک ئەوەی بێ ئەوان هیچیان پێ نەکراوە.
-ئەوەشیان لەبیرچووە، کە خانەوادە تێکۆشەرەکان، لەترسی ئەو بێ چاو و رووانە، جێیان پێ جێ نەبوو، چونکە ئەوان دەستەو تاقمی رژێمە یەک لەدوای یەکەکان بوون. لەو قسانە دابووین، لەنێو بازنەی یەکەم بوو بەهەرا، هەر یەک لەلای خۆیەوە هۆی های دەکرد، ئەم هۆی هایە لەهەموو بازنەکان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیه.
دواتر زانیمان یه‌كێك له‌قۆڵبڕه‌كانى شار دراوێكى ساخته‌ى داوه‌ته یه‌كێك، دواى زانینى بۆى گه‌ڕاندۆته‌وه، ئه‌ویش هه‌رچى سوێند هه‌یه ده‌یخوا و ده‌ڵێ تۆ ئه‌و دراوه‌ت له‌لاى من نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه.
له‌نێوه‌ندى بازاڕى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان رۆژانه ده‌یان كێشه و گرفت و مقۆ مقۆى سه‌یر و سه‌مه‌ره دێته‌ئاراوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و كه‌سان تاوانبار ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تاقمه‌كاندا به‌ستووه و جێگه‌ى خۆیان قایمكردووه و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌نتدین كه‌سانى گه‌نده‌ڵ و گه‌نده تێكه‌ڵكردووه.
-ئه‌وه باسى چى ده‌كه‌ى، من چیرۆكێكى سه‌یرم له‌لایه.
-سه‌یر وه‌ك چى، خۆ نوكته ناگێڕیته‌وه.
-با وه‌ك نوكته وایه، یه‌كێك له‌ده‌زگه و كۆمپانیاكان به‌ڕێوه‌به‌رێك ماوه‌یه‌كى زۆره چه‌ند كه‌سێكى له‌نێو ده‌زگاكه‌یدا كردۆته براده‌ر یان راستر بڵێم، ده‌ستى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ژمێریارى و دارایى تێكه‌ڵكردبوو، له‌و رۆژانه كاره‌كانى دارایى راده‌په‌ڕاند، كه ده‌وامى فه‌رمى نه‌بووه، رۆژى شه‌مووان هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌پاره و داراییه‌وه هه‌بووه، له‌و رۆژه‌دا رایپه‌ڕاندووه، رێژه‌یه‌كى كه‌مى بۆ ده‌زگاكه داناوه ئه‌وى دیكه‌ى هه‌مووى بۆ خۆى گلداوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كه‌س هه‌ست بكات، ته‌نیاش به‌رپرسى دارایى زانیوویه‌تى، دیاره رێژه‌یه‌كیش بۆ به‌رپرسى دارایى بووه، له‌و رۆژانه كاتێك چووینه ده‌زگاكه‌مان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌مان نامه‌یه‌كى جێهێشتووه، دواى سڵاو كردن، داواى گه‌رده‌ن ئازایى له‌هه‌مووان كردووه، له‌درێژه‌ى نامه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى ئێستا له‌ئه‌ڵمانیام و چه‌ند رۆژێكى دیكه له‌كه‌ندام، به‌هه‌مان شێوه به‌رپرسى ژمێریاریش دیار نییه و تا ئێستا ئه‌و هیچ ناونیشانێكى نییه.
-واته چه‌ند پاره‌ى بردووه.
-زیاتر له دوو ملیۆن دۆلار.
-ئێستا زۆربه‌ى كارمه‌ندان هه‌ر یه‌ك له‌لاى خۆیه‌وه ده‌ترسێ، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى زۆر له‌به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسى دارایى نزیك بوون..
سەرەڕایی ئەوەی هەندێک لەوانە بوونەتە بارگرانی بەسەر کۆمەڵگاوە، لەلایەی دیکەوە زۆربەی تاکەکانی شەقامە بازنەییەکان، لەرابردوودا تووشی کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چەکداری بوونەتەوە، بەشێک لەوانە بێ ئەوەی سەر بەهیچ لایەنێکی سیاسی بێ لەساڵڵنی هەشتاکانی سەدەی بیستەم، دەسگیرکران و چەند تۆمەتێکیان خستنە پاڵ.
هەندێک لەوانەی کەوتنە زیندان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا، ماڵ و منداڵەکانیش ئاوارەی شاران بوون، ئێستا ئەوان گەورە بوونە، کاتێک بەشەقامە بازنەییەکان تێدەپەڕن یادی باوکیان ده‌کەنەوە، هەردە فرمێسک لەچاونیان دێتە خوارەوە، کاتێک گوێیان لەوە دەبێ کەسانێک موڵک و ماڵی ئەو بازنانە لەختوخۆڕایی دەخوا، ئاهێک هەڵدەکێشن لەوەی باوکی ئەوان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە، کەچی کەسانێک لاف و گەزاف بەئازادییەوە با دەدەن.
ئێستا ئێمه له‌نێوه‌ندێكدا ده‌ژین، ده‌توانین بڵێن له‌زۆر لاوه تاریكى باڵى به‌سه‌ر ژیانمان داوه، به‌ڵام هیچ كاتێك خۆمان له‌نێوه‌ندى بێ ئومێدى نابینینه‌وه، به‌رزى بڕوامان له‌وپه‌ڕى دایه، چونكه له‌شان و شه‌وكه‌وتى خه‌ڵكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان ناوه‌شتێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌كێشه و تاریكییه‌كان بچه‌مێته‌وه.
-راسته له‌نێو بازنه‌كان كار كه‌مه، به‌ڵام له‌دێر زه‌مانه‌وه خه‌ڵكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان راهاتوون، كه بێكار بن، ئێمه بڕوامان به‌خۆمان به‌هێزه، له‌كۆتایدا ئه‌و شه‌قامه بازنه‌ییانه موڵكى ئێمه‌ن، ئه‌مڕۆش كار نه‌بێ بۆ به‌یانى هه‌ر كار ده‌بێ.
-ده‌ڵێى ده‌ست به‌دورشم گوتنه‌وه كرد؟
-دروشمى چى ئه‌مه راستییه، ئه‌گه‌ر دڵمان به‌و قسانه‌ش خۆش نه‌كه‌ین، ئه‌ى چى بڵێین، خۆ ئێمه به‌شێك نین له‌ناخۆشى و كوله‌مه‌رگى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
-نا، به‌ڵام ناكرێ ئێمه دابنیشین و نزا بكه‌ین.
-كه‌س گوتویه‌تى ئێمه نزامان كردووه.
-ئێمه خۆمان كێشه‌كه‌ین، رێگه‌مان به‌خه‌ڵكى ئه‌ولاو ئه‌ولا داوه، ئه‌ئاره‌زووى خۆیان له‌نێو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كاندا ته‌ڕاتێن بكه‌ن.
هه‌موو كچ و كوڕانى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان به‌چاوێكى پڕ ئومێده‌وه ده‌ڕواننه داهاتوو، ئێواران له‌ژێر به‌رزى یه‌كه‌م بازنه‌دا بیان بینه هه‌موو به‌پێكه‌نین و قسه‌ى خۆش پێشوازى له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، دیاره هه‌رده‌م رێز له‌وانه‌ش ده‌گرن له‌ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان هاتووه، هه‌موو كات ئه‌و كوڕ و كچانه باس له‌و رۆژانه ده‌كه‌ن، كه ته‌نیا خولیایان ئه‌وه بووه بۆ چه‌ند ساتێك له‌ژێر سایه و سێبه‌رى یه‌كه‌م بازنه‌دا پیاسه بكه‌ن.
-ئه‌وه‌تا ئه‌و میوزیكژه‌نه دواى چه‌ندین ساڵ له‌ئاواره‌یى هاتۆته‌وه نێو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان، ببینه به‌چ جۆش و خرۆشێكه‌وه میوزیك لێ ده‌دا، هه‌رچى كلتوور و به‌ها و كه‌له‌پوورى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان هه‌یه له‌دووتۆیى میوزیكه‌كه‌ى ره‌نگ ده‌داته‌وه.
-ئه‌و شانۆیانه‌ى له‌م دوایه‌دا نمایش كران، باس له كووله‌مه‌رگى و ئازایه‌تى كه‌سانى پێشترى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.
-ئه‌و شێوه‌كاره و خۆشنووسه‌ى له‌لایه‌كى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان تابلۆكانى داناوه، هه‌موو هێماكان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌ها و گه‌وره‌یى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان.
ته‌نیا كتێبه زه‌رهه‌ڵگڕاوه‌كانى نێو كتێبخانه‌كانى سه‌ر شه‌قام شایه‌دى ئه‌وه‌ن ئه‌م شه‌قامه بازنه‌ییانه چه‌ند مه‌زنن و تا هه‌تاهه‌تایه هه‌ر به‌مه‌زنى ده‌مێننه‌وه.
شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان له‌پێشتردا له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌دار و درخته‌كان هه‌رده‌م سه‌وز بوون، ناوه‌ندى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان درخته‌كانى ئه‌وه‌نده چڕبوون ئه‌وبه‌ریت نه‌ده‌بینى، به‌ڵام رژێم له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى هه‌شتا به‌بیانووى هه‌بوونى كه‌سانى تێكده‌ر هه‌موو دار و درخته‌كانى بڕیه‌وه، نه‌وه‌ك تێكده‌ران خۆیان له‌نێو ئه‌و دار و درختانه بشارنه‌وه و هێرش بكه‌نه سه‌ر ده‌سته و تاقمى نابه‌له‌دى ئه‌و شه‌قامه بازنه‌ییانه، بۆ دووباره ره‌گى ئه‌و دار و دره‌ختانه چڕۆى كرده‌وه و سه‌وزى و رازاوه‌یى دا به شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا تا راده‌یه‌ك سیماى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان گۆڕاوه، به‌ڵام چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ى چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى پێشتر ده‌تخاته نێو دونیایه‌كى سیحراوى، ئه‌م دونیایه سیحراویه‌ش ته‌نیا له‌نێو كتێب و فیلم و سینه‌ماكاندا ده‌بیندرێ.
هه‌رچۆنێك بێ، دیاره كاره‌ساته‌كان مه‌رج نییه هۆیه‌ك بێ بۆ ماڵوێرانى زۆرجاران ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى تاكه‌كان داهێنان بهێننه‌كایه‌وه، ته‌نیا به‌یه‌كتر خوێندنه‌وه و گوێ له‌یه‌كتر را‌گرتن، ده‌توانین هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان ببڕٍین، رابردوو بكه‌ین به‌وانه‌یه‌ك تا له‌داهاتوودا سوودى لێ وه‌ربگرین.
ئێستا شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان كپه، به‌ره‌به‌یانه و جوانى دار و به‌رد و كه‌رپووچ و كۆڵه‌گه‌كان به‌جوانى به‌ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر بڕوانیته هه‌ر لایه‌ك، جوانى و هونه‌ر له‌هه‌نگاوه‌كانى به‌رپێت ده‌بینى، ده‌بینى بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵه ئه‌و كه‌رپووچ و كۆڵه‌گانه چۆن به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو ساردى و گه‌رمى و تۆز و با و باران و بروسكه‌كان بۆته‌وه.
ره‌سوڵ به‌ختیار