Skip to Content

بۆ شۆڕشگێرانی باکور و ڕۆژهەلات و شوێنی تریش؟… زانا رەزاق

بۆ شۆڕشگێرانی باکور و ڕۆژهەلات و شوێنی تریش؟… زانا رەزاق

Closed
by حوزه‌یران 25, 2022 General

یەکەم پێویستە ئێوە ئەگەر هەماهەنگیتانیش لەنێوانتان نەبوو، پێویستە ڕەخنەی بنیاتنەر لەیەکتری بگرن نەک شێوەی تر ،چونکە شێوەی تر زیان بۆ هەمووتانە خەلکێکیش لەنێو کوردستان بەهۆی ئەمەوە لێتان دووردەکەوێتەوە ،یانی ئێوە یەکتری ناشرین دەکەن ئەمەش خەلک ئەم شێوازە دەبینێت لەبەر ئەوەش بۆتان زیانە .

دووەم پێویستە ئێوە زۆر خۆتان مەکەنە دوژمنی کوردەکانی دژی ئێوە شەڕ دەکەن یانی ئەوانەی لەگەل دوژمن و داگیرکەر دێن ئاوا زۆر هەستیاربن لەگەلیان چونکە داگیرکەر ئەمە بە مەبەست و ئامانجی ئەوە دەیکات کە ئێوە و ئەوان بکاتە دژی یەکتر هەر بەیەکتریش خەریکبن.

سێیەم چەندی پێتان بکرێ ئەو کوردانەی ناو وولاتەکە کە ڕۆشنبیرن هەروەها خاوەن پێگەی کۆمەلایەتین لە خۆتان نزیک بکەنەوە دواتر پێویست ناکات بیکانکەنە دوژمنی خۆتان، پێویستیشە لە هۆکارەکانی ئەوانە بکۆلێتەوە دواتر بەهۆی هۆکارەکانیان لەخۆتان نزیکبکەنەوە هەم خاوەن پێگەکان هەمیش ئەوانەی ڕۆشنبیرن یانی سەرەڕمەکانی کورد و نەتەوەی تر لەنێو کوردستاندا.

چوارەم پێویستە هەموو حزبەکانی کوردستان لەهەر پارچەیەک (هەرچەندە لای من پارچە و شت نیە یەک کوردستان هەیە بەلام بۆ ئەوەی ڕوون بێت). لەو پارچە لەنێوان لایەنەکان ململانێی تەندروست هەبێت نەک هێزێک لە پارچەیەک هێزێکی تر لە پارچەیەک ململانێیان هەبێ ئاوا و ئەگەر ئێوە دەتوانێ کورد لە هەموو بەشەکانی سەرکەوتووبێت ئاوا باشنیە و پڕە لە زیان بۆ کورد داگیرکەرانیش هەر ئەوەیان دەوێت.

پێنجەم ئێوە پێویستە ڕۆشنبیرانێکتان هەبێ خەلکی حکومەتی داگیرکەرەکە هۆشیار بکاتەوە لەڕێگەی پێدانی زانیاری زیاتر کە ئێوە داوای مافی کورد و نەتەوەی تری کوردستان دەکەن وەکو ئەوان مرۆڤن خاوەن ماف و ژیانێکی باشن.

شەشەم هیچ کات بیر لە شەڕی یەکتری نەکەنەوە بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەمە پیلانی دوژمنانی کوردستانە و کاریگەری خراپیشی ماوەیەکی زۆر دەمێنێت ئەگەر سەیری مێژووی ڕابردووی دوور ڕابردووی سالانی پێشووی زۆر وولات بکەی ئاوا بۆتان ڕوون دەبێتەوە ئەمە هەمووی پیلانە خەلک و سیاسیەکانی ئەو وولاتانە پێوە خەریک دەکات.

حەوتەم وەکو نشتیمانیانە بیربکەنەوە هەرچەندە ئێوە ئاوان یانی هەموو نەتەوەکانی کۆمەلگای کوردستانی خۆتان بەخاوەنی ئەوانیش زیاتر بزانن هەلوێستتان هەبێ کە کرداری خراپ دژی ئەوانیش کرا.

هەشتەم باشبوونی کۆمەلگای کوردستان بەشی باشوری ئەوا ئەوەش کاریگەری زۆر باشی بۆ شۆڕش و خەباتەکەی ئێوەش هەیە خراپیشی کاریگەری خراپی هەیە کاتێکیش میدیای دەسەلاتدارانی ئەو وولاتانە خراپی باشور دەگوازنەوە بێ هۆ نیە؟!

نۆیەم پێویستە ئێوە شەهیدەکان وەک شەهیدی نشتیمان بێجیاوازی بەهی خۆتان بزانن لە ئێستاوە کۆمەلگای ئەوێ دابەشی ئایدۆلۆژیی و شتی تر نەکەن ئەمە زۆر خراپە بەلکو وابکەن خۆتان بە نوێنەری هەموویان بزانن بێ جیاوازی.

دەیەم هەر لە ئێستاوە حکومەتێکی بچوکتان هەبێ لە هەموو بوارەکانیش بە پسپۆڕی جیاوازییەکانەوە خۆتان لێڕابێهێنن.

دواتر هەم لەنێو خۆتان هەمیش بۆ حکومەتە بچووکەکە وابکەن کە پلەندی بۆ ئاست و تواناکان هەبێ بەپێی پلەبەندیش بچنە پێش.

Previous
Next
Kurdish