گه‌مه شاراوه‌كانی با (4) …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
” ئه‌م ده‌قانه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی نووسراون .
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر( نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د )
به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی .”
به‌شی چواره‌م
(1)
بێده‌نگی وای لێهات بچێته ڕیزی شته ده‌گمه‌نه‌كانه‌وه ..
ئازاری خۆَ لێك سوین ،
ڕۆژگاری دێرینمان دێنێته‌وه یاد
ڕۆژگاری ده‌سماڵ و نهێنی ماچی شه‌رمن ..
كه تێكڕای گه‌ردوونی گڕ ده‌دا
ئیتر سپێده فریامان ناكه‌وێ ..
له ڕۆژگارێكدا ،
گوڵه‌گه‌نمه‌كان له ترسا ده‌له‌رزن و
ئاسمان له عه‌شقدا ده‌گری ..
سیمای تۆ ،
له‌گه‌ڵ ڕووناییدا ده‌رده‌كه‌وێ
كه له شاره پێخواسهكاندا هاتووه ..
سرووته‌كان له‌و كه‌نارانه ده‌چن
ڕووبار جێده‌هێڵن ..
شادی به‌سه‌ر چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ك ڕاكشاوه
هه‌ناسه سواران ،
له زبڵدانی مێژوو و جوگرافیادا كۆیان كردووه‌ته‌وه .
من بۆی ده‌رده‌چم ..
باڵده‌گرم ..
با مۆم له‌سه‌ر تهپۆلكهكاندا پێبكه‌ین ..
زه‌وی شه‌وگار ده‌پۆشێ
مه‌مكی تۆش ، به ئاهه‌نگی ئاخ ده‌له‌نگێنه‌وه ..
پێخه‌فێكی خاڵی
خشه‌خشی گه‌ڵای تێدا گڕ ده‌گرێ ..
خامۆشیی شه‌وگار ،
فرمێسك چه‌ند هه‌نگاوێك دوورله ئێمه‌وه ده‌رژێن
ناكاو
هه‌ست به خۆمان ده‌كه‌ین كوژاوینهتهوه ..
10\4\2005
(2)
شه‌ڕێك له نێوان باڵی نه‌وره‌سه‌كاندا بوو
هاوڕێكه‌م وای ده‌گووت ..
له كاتێكدا وه‌سفی برژانگه ته‌ڕبووه‌كانی ده‌كرد
به فرمێسكی تیمساحانه ،
وه‌رزه‌كان مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خانمی پیرۆزتان پێ نییه ؟
پروشهیهك له بۆن
به‌سه‌ر هه‌وره كۆچه‌ریه‌كاندا پاڵی لێ داوه‌ته‌وه ..
بۆن ، ده‌بینرێ .. بۆن ناكرێ
وه‌ك ده‌زانی سه‌رده‌م ، سه‌رده‌می بینینه..
شتگه‌لێك ده‌بینین ، بۆن ده‌كران ..
هی دیكه‌ش بۆنیان ده‌كه‌ین ، ده‌بینران ..
ئێسته زانیم چی له شه‌وێكی ساردا نوقمی كردووی
نوقمی كردووی و
به دزیه‌وه ماچی ته‌نگه‌تاوت ده‌برد
ئێسته تێگه‌یشتم
بۆچی ماندووی؟
خۆت بۆ چه‌ند ……… داوێیه باوهشانهوه ،
كه‌چی هیچ له مانای ئامێز ناگه‌ی
چ زه‌مانێكی بێ ئه‌مه‌كه ، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێمه
له ئاسۆیه‌كدا په‌یكه‌رێكی هه‌ڵكۆڵدراو
له گه‌رد و
له ڕوونایی پێكه‌وه
ئای كه سه‌یره !
ئه‌م ڕۆژگاره بێ ئه‌مه‌كه‌ی ئێمه
له تێكشكانێكهوه بۆ تێكشكانێكی دی
ده‌مان هێنێ و
ده‌مان با..
پشیله‌ی دهسباز…!
15\5\2005
(3)
نه‌سیم هه‌ڵدایسێ و
نوور هه‌ڵده‌كا ..
ژیان بێ ڕوانگه ..
له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی سواڵكردنی پۆست مۆدێرێنێتهدا
سواڵكردن ، ته‌نانه‌ت له خۆشه‌ویستی و ڕقدا
ئه‌وه‌تا بازاڕه‌كانیان ته‌نیوه‌ته‌وه
ئازاریان ڕۆژگاری پێ داده‌پۆشرێ ..
نادیاران به دوای خۆیدا به جێبێڵێ ..
مه‌مكی وای تێدا ده‌له‌رێنه‌وه
ئێستاش مژده‌ی به‌هارێكی دییان پێیه ..
په‌نجه‌ره‌كان داخراون ..
هۆزگهلێكیش كه خه‌ریكی دروست كردنی تاریكین
له گۆشه‌یه‌كدا نیشته‌جێن
له هه‌موو شتێك داماڵدراوه ..
ڕۆژگارێكی نوێ بێگومان دێت
خه‌ریكه ئێمه به زۆری بچینه ناویه‌وه
كه‌چی خه‌ڵكی تر خه‌ریكن به‌جێی دێڵن ..
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی وههمیش
خاوه‌نی لێپرسراویه‌تی بێ سنوور ..
ئیدی له كوێوه نه‌سیم هه‌ڵده‌كا ؟
به چ ئاراسته‌یه‌ك ڕووناكی تیشك داوێ ؟
كه شه‌وق
به ڕق و فێڵ ده‌وره دراوه ؟!
ئای هاوڕێكه‌م !
ئه‌سه‌ف !
ئێشی ڕۆژگار هه‌ند زۆرن ، له ژماردن نایه‌ن …
6\6\2005
(4)
چاره‌نووسمان ڕوو له گوڵه زونبوقهكانه
به ئاسۆی سپێده‌ده‌مان خۆیان ده‌شۆن ..
شیعرهكانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن تیپ و وشه‌كانیان جێبهێڵن
تیشكی ڕاوه‌دوونراو
تاریكاییهكیش خۆی به‌سه‌ر سه‌رینی حه‌سانه‌وه‌دا داداوه .
چه‌ندی چیرۆك و هه‌قایه‌تان ده‌پشكنم
حیكمه‌تێك نابینم
یارمه‌تیم بدات
ده‌ستم به بازنه‌ی ترس ڕابگا ..
ڕووت له منه
ڕووبارێكی شێت
ڕێژنهگهلێك له سۆز ،
تێری ده‌كه‌ن ..
مهملهكهتیش
گوێ له خششهی گه‌ڵاو
ناڵه‌ی ڕێگا و
ئاخ و ئۆفی ڕووبار و دۆڵان ناگرێ ..
گۆشه‌كانی وه‌جد شووره ده‌وره‌ی داون .
ماچی ساخته له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كاندا
بێ تام و بۆ ..
ئا ئه‌وه‌یه به‌شێك له دهنگوباسی
زه‌مانی سپڵه و
سه‌رده‌می شادیی مردوو و
ئازادی ڕازاوه و
نیشتیمانی خه‌مبار ،
داماو له نێوان ئاو و كاره‌بادا ..
5\7\2005
(5)
داوای په‌نابه‌ریم
له مه‌مله‌كه‌تی مه‌مكه‌كانت كرد
منی كه نه ماڵ و نه نیشتیمانم هه‌یه ..
نیشتیمانی من جه‌سته‌ی تۆیه ..
ڕه‌وه گورگیان تێدا نیشته‌جێیه ..
ئه‌ی ئافره‌ته شینه… حه‌رباكه …!
بڕیارم دابوو چیتر مێرگی نیگاكانت جێنه‌هێڵم
كه پڕن له شتی نائاسایی ..
چرپه‌كان ..
لۆچی ڕۆژگاری سپڵه ده‌رمان ده‌كه‌ن ..
ڕۆژگاری گومڕایی و شه‌و
پۆشینی ژاكان
ڕۆژگارێك ، هه‌ر ڕۆژێ به‌شێك
له بێگوناهیت ده‌كرۆژێ ..
وشه‌كان ون بوون
نیشتیمانی جه‌سته‌یشت
ئه‌وه‌نده‌ی گازی لێ بدرێت شێوێندراوه ….
وه‌ك جاران نییه
سێوێكی ته‌ڕ ..
به‌م جۆره و
له كۆتاییدا بڕیارم دا ،
به لاتی بژیم ..
داوام له مه‌مله‌كه‌تی مه‌مكه‌كانت بكشێمه‌وه
كه ڕه‌وه گورگی دڕنده تێی به‌ربوون …
نۆشت بێ..!
كازیوه و
نیوه‌ڕۆی درۆزن و
شه‌وه ئهموستهچاوهكان
له نێو باوه‌شی ههوهسبازاندا ..
نۆشت بێ ئافره‌تی حه‌ربا !
ئافره‌ته ده‌ست بازه‌كه !
12\7\2005
(6)
بێباكی له بێنی بردین ..
خه‌مساردی كوشتمانی ..
په‌راوێزی كردین ..
وه‌ك ده‌بینی سه‌رده‌م سه‌رده‌می خه‌مساردییه
هه‌ناومان ده‌خوا و
یاریی به خه‌ونه دواخراوه‌كانمان ده‌كا ..
چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هێشتا له ئاسۆ ڕا دیاره
مانگ ڕه‌نگ زه‌رد ..
سه‌دای بهندهرانیش
به‌ناو دڕك و ئه‌ستری خه‌مساردیدا تێده‌په‌ڕێ ..
منداڵیی شتان ،
شه‌وقێك له چه‌قی ڕێگادا ،تیرۆركراوه . .
ئاڵای داگیركراو
بێهووده ده‌شه‌كێته‌وه ..
چه‌ند هه‌نگاوێك جێوبالنگانی ئه‌وسه‌ر
جووت بوون و
پێخه‌فی وا ،
بۆنی لێ دێ …
په‌نجه‌ره‌كان داخراون
نوور هێشتا له بێشكه دایه ..
ژیانیش بێ ڕوانگه ..
گهلهدهنگێك له لوتكه‌وه خلۆر ده‌بنه‌وه ..
هی تریش له‌گه‌ڵ هه‌وراندا لێ ده‌چنه‌وه ..
گهرداوێكیش خۆی به ته‌لانان هه‌ڵپه‌ساردووه ..
ڕه‌نگ هێمای خۆی هه‌یه ..
خه‌مساردی و گوێ پێنه‌دانیش …
چه‌ندان هێما ،
با ئه‌م ڕووباره جێ بێڵین و
جوانی ئه‌به‌دی بدۆزینه‌وه و
شكست به خه‌مساردی بێنین
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا
خۆرێك هه‌ر هه‌یه ڕۆژانه هه‌ڵدێت ..
2\8\2005
(7)
هه‌قایه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشانه‌دا درێژ ده‌بنه‌وه
بۆ پیاسه‌یه‌ك دابه‌شمان كردن ..
سۆزێكی ڕووت ..
هه‌ستی پێ ده‌كه‌م
به‌و شیعرانه ده‌گه‌ن
بروسكه‌ی عه‌شقێكی گه‌رم ڕفاندبوونی .
شه‌پۆلگه‌لێك له سپێده‌و ئێواره‌مان له بۆسه‌دان ..
گوڵه‌كانمان له ژمار نایه‌ن ..
گوڵه‌كان له ژمار نایه‌ن ..
په‌پووله له ژمار نایه‌ن ..
بێگومان خۆشه‌ویستیش نایه‌ته ژماردن ..
پۆشاكێك له ڕه‌نگی پیرییه‌تی
((خانه‌ی بكوژ)) تێم ناگا
من ،
كه سرووتی پیرۆز ،
به خوێندنه‌وه ده‌خوێنمه‌وه ..
نیشتیمانێك له نێوان هه‌نگوین و ژاڵه‌دا
نیشتیمانێك له نێوان بێده‌نگی و هاواردا
له نێوان درۆ و ڕاستیدا
به‌ره‌و كوێ ده‌چین ؟
دادپه‌روه‌ری بووه به كه‌مالیات
ئاره‌زووبازی له خۆشه‌ویستی به‌هێزتره .
ساتێكی شه‌رمنه
خه‌ونه‌كانمان به پێی په‌تی له شه‌قامه‌كاندا ڕاده‌كه‌ن ..
ساتێكی شه‌رمنه
كه هاوین ئه‌و مه‌مكانه ده‌شارێته‌وه
بۆنی یاسه‌مینیان لێ دێ ..
له‌م ڕۆژگاره‌دا
پیشه‌سازیه‌كی چه‌ند قورسه ،
پیشه‌سازی خۆشه‌ویستی ..
9\8\2005
(8)
هێشتا خه‌ون ،
گه‌مه له‌گه‌ڵ ئاوێنه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كاندا ده‌كا .
ئاسۆی وا عه‌كس ده‌كاته‌وه ،
شایانی ڕوانینه شینهكانی تۆیه ..
ڕۆژگار به هه‌ناسه‌بڕكێیه‌وه
وه‌ك فرمێسكی ،
ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی بهكهزیهكانت
شه‌خته به‌ستوو ، شۆڕبوونه‌ته‌وه ..
جه‌سته‌یه‌ك كه‌ڵبه‌ی وا كێڵاویانه
شتێك له زانستی ساو و لێكه‌وتن نازانن ….
هه‌ندێك جار گوێ ناده‌مێ
له برینه خوێن لێ چۆڕاوهكانم ده‌خۆمه‌وه و
زه‌نگت بۆ لێ ده‌ده‌م
كه‌چی له بێده‌نگی زیاتر نابیسمه‌وه ..
بۆ هه‌ركوێیه‌ك ده‌چم ته‌نیایی هاوڕێمه
شه‌و سارده.. سارد
منیش پڕم له نائاساییهتی
نه‌مده‌ویست سێبه‌ری مه‌مكه‌كانت جێ بێڵم
به‌ڵام تۆ هاتی ناخی ناخمت هه‌ڵكۆڵی
هه‌موو مۆمهكانت كوژانده‌وه
ناچارت كردم شانۆگه‌ریه‌كه كۆتایی پێ بهێنم و
په‌رده داده‌مه‌وه ..
بێ ده‌ستخۆشی.. بێ ئافه‌رین
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا
له ئاسۆدا ،
هه‌میشه خۆرێك هه‌یه
ئێواره‌م ڕۆشن ده‌كاته‌وه و
به كه‌زیه زێڕینه‌كانی دامده‌پۆشی ..
30\8\2005
(9)
هه‌ندێ جار له بێ ئاگایی بێده‌نگیدا ،
ده‌نگت به‌سه‌رم داده‌دا ..
ده‌مبینی پاڵی پێوه ده‌ده‌م
هه‌ورێكی دووگیان
ئازاره‌كانم ده‌گوشم
كه بۆ هه‌ر كوێ ده‌چم له‌گه‌ڵم دان ..
ئومێدیش له ڕێگه‌دایه ..
خۆزگه نه‌مدیبای
تا كاتێ ڕقم لێت ده‌بێته‌وه
به هێوری ڕقم لێت ببێته‌وه ..
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ڕۆژانه‌ی
به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه خۆشم ده‌ویستی..
كاتێك خۆشم ویستی به توندیه‌وه خۆشم ویستی ..
خه‌یاڵێك له بۆنی گوڵانه‌وه
بۆم دێ ..
له یه‌كه‌م ژوان دا مابووه‌وه ..
وێنه‌كه‌ت ئه‌وه‌تا له ته‌مومژه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ
ڕووه و برینه‌كان دێ
هه‌وڵ ده‌ده‌ین كات بگه‌ڕێنینه‌وه دواوه
غه‌ریبین و له تاریكی‌دا ڕادهكشێین …
نمه‌ی باران ته‌ڕمان ده‌كا ..
له ته‌نیاییه‌كی بێ سنووردا سه‌وڵ لێ ده‌ده‌ین..
پێخه‌فمان ،
كه به جێخه‌وی فریشتان ده‌چێ ..
سه‌وڵ لێ ده‌ده‌ین ..
منیش به گوێتدا ده‌چرپێنم .. خۆشم ده‌وێی
ده‌نگ دێته‌وه.. خۆشم ده‌وێی …..
ئای خۆشه‌ویستم !
به وههم ده‌ستمان پێكرد
به وههمیش وه‌همه‌كانمان به‌رده‌وام بوون
به وههمیش خواحافیزیمان له‌یه‌ك كرد
ته‌نها له‌و كاته‌دا زانیم ،
ڕه‌نگه ڕق هێرش بۆ
بازاڕ و كوچه‌و كۆڵانان بێنێ ..
ژیانیش بێ ڕوانگه خۆی ده‌نوێنێ ..
6\9\2005
(10)
ئه‌م ئافره‌ته ،
هه‌ر چه‌نده ماندووه ،
به‌ڵام وه‌كو گه‌رده‌لوول
به دوای سه‌رابدا ڕاده‌كا …
ئه‌م ئافره‌ته ،
وا پێده‌چێت واز له هه‌وای خۆی نه‌هێنێ
هه‌میشه تێیدا ده‌گه‌شێته‌وه ..
هه‌ندێ جار هه‌سته‌كانی ده‌یترسێنێ
جاریش هه‌یه سه‌ر ئێشه‌ی پاڵ كه‌وتن
شه‌رمه‌زاری ده‌كات ..
له شه‌ڕێكی گه‌رمدا ،
وه‌ك بڵێی به‌ره‌و ڕووی شكست بووبێته‌وه ..
ئه‌م ئافره‌ته ،
وه‌ك گه‌رده‌لوول به دوای سه‌رابدا ڕاده‌كا ..
له پێخهفێكهوه بۆ ئه‌وه‌ی دی …..
سه‌ر له دارستانی تاریكی ده‌دات ..
له شتێك ده‌گه‌ڕێت ،
با ناوی بنێین سه‌رمه‌ستیه‌كی كاتیی
وه‌ك كه‌سێ جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنێ
یا كاتێ له بانیژهكهیهوه
له هه‌ندێ شتی سه‌یر وورد بێته‌وه ..
زه‌مانی هه‌وه‌سبازی
بۆمبا چێندراوه‌كان و
ئۆتۆمبێله مینڕێژكراوه‌كان ..
به‌م جۆره.. ئه‌و ئافره‌ته ده‌خوێنێ..
له باراندا خۆی ده‌شوا
وه‌كو گه‌رده‌لوولیش به دوای سه‌رابدا ڕاده‌كا …..
14\9\2005
(11)
تاریكایی بێنه به‌رچاو
وه‌ك كه‌سێ ،
جووت له كێڵگه‌ی هه‌ناسه‌كانیدا بكا ..
خه‌یاڵی سیماكانی خۆت له‌به‌ر ئاوێنه‌دا بكه ..
سیمایه‌ك لۆچی دڵڕه‌قیی تێدا ده‌ركه‌وتووه
سیمای دیكه پروشه‌ی باران ده‌یشواته‌وه
ڕكابه‌ری به‌رده‌وامه ..
ژیانیش بێگومان به‌رده‌وام ده‌بێ…
ڕۆژێكیش دێ
ویژدانه نووستوه‌كان بێ‌دار ده‌بنه‌وه و
خۆیان به به‌ردی چاره‌نووسدا ده‌ده‌ن
كه جێی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌یه ..
دیاره هه‌موو شتێك بۆی هه‌یه مینڕێژ بكرێ
له ئۆتۆمبێله‌وه تا مرۆڤ
ته‌نها خۆشه‌ویستی نه‌بێ
ناكرێ مینڕێژ بكرێ
خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر هه‌بێ ،
ڕه‌نگه گوڵێك یا فرمێسكێك بیكاته ئامانجی خۆی
یاخود له‌وانه‌یه خه‌نده‌یه‌ك ..
به‌ڵام ناشێ
ببێته نیشانه‌ی گولله
یا به درۆیانه‌وه بخنكێ .
11\10\2005