
ئیتر دڵم وێرانه كه‌لاوه‌یه‌كی نیشتیمانه … چنوور نامق
بۆ له‌مه‌ولا خه‌ونه‌كانم ئه‌كه‌مه عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستی و
زه‌مه‌نیش وه‌رزێكی گه‌ڕۆك …
ده‌مه‌و رۆژێك له گه‌ڕه‌كی هه‌ژاره‌كان
ده‌نكه ئازار ئه‌فرۆشم و
سواڵی مشتێ شكۆ ئه‌كه‌م
ده‌مه‌و شه‌وێك له به‌رده‌م ماڵی به‌رپرسێك رایئه‌گرم و
داوای نه‌خشه‌ی به‌ر له ئازادی لێ ئه‌كه‌م….
ده‌مه‌و خه‌مێكی نازه‌نین ماڵی دڵ كلیل ئه‌كه‌م و
له پێش ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی ساویلكه له‌سیسته‌می
دكتاتۆره نه‌فامه‌كان رائه‌مێنم
حیوارێكی بێده‌نگ وه‌كو چاوه‌كانم
هاوارێكی كپ وه‌ك روحی هارم
له‌شوشه‌ی دڵ هه‌ڵئه‌گرم
قیژه‌ی كچه ترساوێكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌تاریكی هه‌ڵئه‌گۆزم و
له‌ناو ته‌می چاوه‌كانم هه‌ڵیئه‌گرم
دێمه‌وه رێ
ده‌نگێك له‌غه‌یبه‌وه ئه‌ڕژێ
سووك پێم یێژێ
مه‌ردی خواوه بێره رێوه
خۆم و عه‌ره‌بانه خه‌ونێكه‌م
قیژه‌ی كپ و حیواره بێده‌نگه‌كانمان،
روو ئه‌كه‌ینه
مۆزه‌خانه ساخته‌كانی وڵاته‌كه‌م
له قوژبنی مێژوویه‌كی له‌بیركراو چی هاوارمه
چی ئازارمه،
چ عه‌شقی ترسێنراومه
له‌پارچه‌یه‌ك خۆری زه‌ردی ئه‌پێچمه‌وه و هه‌ڵی ئه‌گرم
رۆژێك له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین
فۆتۆی پیاوه ده‌ستسوره‌كانی عه‌داله‌ت
له ئاوێنه ئه‌گرم ودێمه رێوه….
ئه‌مجاره‌یان له به‌ر ماڵی كچه سۆزانییه‌كی تێگه‌ییو له عورفی ماچ
زانا له شیكردنه‌وه‌ی سزای ماچ
بزان له شرۆڤه‌كردنی شه‌وه سووره‌كانی سیاسه‌ت
ساتێ و ساتێ رایئه‌گرم و
تیشكی گڵۆپی ره‌نگاوڕه‌نگ ئه‌خوێنمه‌وه
بۆ له‌مه‌ولا
روحم عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستییه و
ئه‌م وه‌رزه‌ش وه‌رزی دییه‌نی
چاو مه‌یلی دووركوژی ئه‌كا
ئێستا دڵم هه‌رمێیه‌كی شكێنراوه و
هه‌ر ده‌مێك و فوتبۆڵی پێی
مناڵێكی بێبه‌شی ئه‌م هه‌رێمه‌یه
ئێستاكه دڵ ده‌نكه زه‌یتونێكی مه‌سته
له خه‌یاڵی سۆفێكانا له‌خۆ ئه‌چێ
ئێستا روحم عه‌ره‌بانه‌یه‌كی شه‌قوشڕی رۆژه‌كانه
ساتێك له لای په‌رستگه‌یه‌كی وێرانه رایئه‌گرم و
خه‌ونه‌كانی دوێنێ شه‌وم ئه‌گێڕمه‌وه
خه‌ونێك له سه‌ر پرسی خاكه داگیركراوه‌كه‌م
خه‌ونێك له‌سه‌ر چه‌پاندن و
خه‌ونێك له‌سه‌ر دره‌نگ هاتنه‌وه‌م بۆ ماڵ
بۆ ماڵی دڵ
خه‌ونێك له‌سه‌ر رابواردنی كچه سه‌رخۆشه‌كانی مه‌یخانه‌و
خه‌ونێك له سه‌ر ماچه وه‌ریوه‌كانی لێو
كه نه‌مزانی شایسته‌ی كام ئاده‌مه‌یه،
ئه‌ی نیشتیمانه وێرانه‌كه‌م ده بێره ده‌نگ.
چاوم رێگه‌ی سه‌فه‌ر ئه‌گرێ و
هه‌ر ساتێك و پارچه‌یه‌كی ئه‌م وێرانه‌یه ئه‌پێوێ كه‌ناویان لێنا نیشتمان..
ئه‌مڕۆ نۆره‌ی گه‌ڕه‌كی سۆزانیه به‌هه‌ڵوێسته‌كانی خاكه
ئه‌وانه‌ی له‌م نیشتیمانه جێیان نه‌بوو
ئه‌وانه‌ی پاشماوه‌ی شه‌ڕن
ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان به‌نانه‌وه ئه‌دی
تاوێك له خه‌می پیرۆزی چاوی كچه سۆزانییه‌ك
تینوێتی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان ئه‌شكێنم
جارێك له هه‌ناسه‌ساردیی مناڵێكی برسی و
جارێكیشیان له‌لای نه‌فه‌ره ناكامه‌كانی ناو پاسه بێ بلیته‌كانی نیشتمان نیگام ئه‌ڕژێ،
ئێستا دڵم دڵی كچه ره‌دووكه‌وتوویه‌كی ناو پاسێكی نیشتیمانه كه له پشته‌كه‌ی نووسرابوو
كوێوه بڕۆم خۆشه‌ویستم..
عه‌ره‌بانه‌كه‌م ئه‌شه‌لێ و خه‌ونم شه‌واره‌ی كردووه
ئێستا روحم وه‌كو كۆتره تۆراوه‌كان هه‌رده‌مه‌و
په‌لكێشی گه‌نده‌ڵخانه‌یه‌كی ئه‌م نیشتیمانه گه‌ڕو لاڵه‌م ئه‌كا
و خۆی جێم دێڵێ
و
به‌شه‌كه‌تی دێته‌وه لام
روحی ماندووم عه‌ره‌بانه‌یه‌كی شه‌قوشڕی ده‌ست رۆژگاره و
ئه‌م وه‌رزه‌ش وه‌رزی دییه‌نی
هه‌ر ساتێك و له پێش وێرانه ماڵێكی دڵ رایئه‌گرم
كه‌چی له‌وێش گلۆپی سه‌وزم بۆ پێئه‌كه‌ن.
28-7-2017