مه‌لا وه‌ك به‌ڵا … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئیدی كۆمه‌كی سه‌له‌فیه‌كان بكه، كه‌ناڵی ئاسمانیان بۆ دابنێ و ڕێگه‌یان بده چالاكی بكه‌ن، گرنگ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن به‌ڵام ئامۆژگاری خه‌ڵك بكه‌ن كه توخنی كێشه‌ی سه‌رۆكی وڵات نه‌كه‌ون. ئیدی بۆ ڕیفراندۆم پێویستت به‌م جۆره مه‌لایانه هه‌یه، ئه‌ی بۆ كۆمه‌كی ده‌كه‌ی بۆ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ نه‌بێت؟ ئیدی بكه‌وه ناو مه‌لاكان و شه‌ڕی مه‌ده‌نیه‌ت و كرانه‌وه و ده‌نگه ئازاده‌كانیان پێ بكه، ئاساییه ئه‌گه‌ر له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه دژی تێكه‌ڵی كچ و كوڕ و دژ به هه‌ر هه‌وڵێكی كرانه‌وه بن، به‌ڵام خۆیان له مه‌دره‌سه ئیسلامیه‌كان خه‌ریكی عه‌شق و دڵداری بن و ژن له باوه‌شی پیاو ده‌ربێنن و له‌خۆیانی ماره بكه‌ن. په‌رت بكه و زاڵ به. ده‌نگه‌كان تێكه‌ڵ بكه كه مه‌لای نورانی و خواناس له‌گه‌ڵ مه‌لای ده‌ربار و واعیزی به‌رده‌م باره‌گاكانی حزب لێك جیا نه‌كرێنه‌وه. ئیدی مه‌لای بهخێوكهرت بۆ چیه بۆ ئێستا نه‌بێت، ئیدی ئه‌م هه‌موو كۆمه‌كه بۆ مه‌لا بۆ ئه‌مڕۆت نه‌بێ بۆچیته؟ ئیدی توله‌ماری عه‌مامه به‌سه‌ر نان بده و له عه‌سری بڕینی ناندا شه‌ڕی برسیه‌كانی پێ بكه.
……….
خۆت مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك بیهێنه سه‌ر شاشه كه میزی حوشتر ده‌خواته‌وه. خۆت بیكه‌ره به‌دیلی ته‌ندروستی و خه‌ڵك له نۆرینگه‌كه‌ی سه‌ره ده‌گرێ، خۆت وێنه‌كانی بڵاو بكه‌ره‌وه كه جن له له‌شی نه‌خۆش وه‌ده‌ر ده‌نێ، دواتر خۆت دادگایی بكه و به چه‌ند مانگێك حوكمی بده و نۆرینگه‌كه‌ی دابخه. ئیتر كه كردت به په‌ندی زه‌مانه ئینجا بیخه‌ره سه‌ر شاشه و با بڵێ: خوا پێی وتم ده‌نگ به به‌ڵی بده‌ن.