ڕزگاركردنی (فه‌زای گشتی) له ده‌ست فاشیزم …2… ڕزگار عه‌لی
به‌شی دووه‌م…..
له ئێستا فه‌زای گشتی فه‌زایه‌كی بێ ڕۆحه، هیچ به‌رهه‌مهێنانێكی عه‌قڵانی نییه، له‌ناو هیچ دۆخێكی به‌ره‌نگاریش نییه، نه شانۆ و نه سینه‌ماو نه گۆرانی و نه ئاین و نه نووسه‌ران و نه زانكۆ و نه گه‌نجان و نه ئافره‌تان توانای خوڵقاندنی كارگه‌لێكی نییه له خزمه‌تی موجته‌مه‌ع و ڕۆحیه‌تی زیندوو به‌ها مرۆییه‌كان بێت، نه‌ك ئه‌م فه‌زایه توانای خوڵقاندنی له ده‌ستداوه به‌ڵكو بووه‌ته جه‌لادی خۆشی، واته ئه‌و ڕه‌نگ و به‌هایانه‌ی كه فه‌زای گشتی هه‌ڵیگرتووه كه بریتییه له (به‌ها مرۆییه‌كان و ئازادی و عه‌داله‌ت) ئێستا له ڕیگه‌ی هه‌مان فه‌زاوه له‌و به‌هایانه ده‌درێت، مامۆستایانی ئاینی له جیاتی هه‌ڵگری شیعاری (عه‌داله‌ت، ئازادی و یه‌كسانی و به‌ره‌نگاری) به‌رانبه‌ر سته‌م و فاشیزم خۆیان دار‌و ده‌سته‌ی فاشیزمن و بوونه‌ته كۆشته‌ی ئازادی و عه‌داله‌ت، مامۆستایانی زانكۆ له جیاتی ئیبداعی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان و توێژینه‌وه له دواكه‌تنی كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی تازه بوونه‌ته مێگه‌ل و له چوارچێوه‌ی ڕێخراوه بچوك بچوك و حزبییه‌كاندا دابه‌شكراون و فۆڕمی حزبیبوون پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه له لایه‌كی تریش جه‌هاله‌ت له ڕێگه‌ی جامیعه و نه‌ك ته‌نیا بۆ خوێندكار به‌ڵكو بۆ سه‌رتاپای وڵات به‌خش ده‌كه‌ن، نووسه‌ران له‌سه‌ر پشت پاڵیانداوه‌ته‌وه و له چوارچێوه‌ی خورافیاتی (ڕزگاری خودی) ده‌یان كتێب و به‌رهه‌می بێ مانا كه هیچ ڕه‌بتی به دواكه‌وتووی موجته‌مه‌عه‌وه نییه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له لایه‌كی تریش ئاماژه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به حه‌ماقه‌تی سه‌قافه‌تی باڵاوه ده‌ڵێن ( ژیانی ئێمه باشه و به ئازادی ده‌ژیم )، یان شیعاری جه‌بانێتیان هه‌ڵگرتووه یان بوونه‌ته به‌شێكه له‌و ماشینه گه‌وره‌یه‌ی فاشیزم.
شانۆی ڕاسته‌قینه له ڕێگای شانۆی بازاڕی گاڵته‌جاڕییه‌وه سوككراوه، سینه‌ما له ڕێگه‌ی خوڕافیانی فیلمی خراپه‌وه له‌ناو براوه، گۆرانی له ڕێگه‌ی گۆرانی شه‌ڕه جنێوه‌وه دوعای ماڵئاوای ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆیه‌وه كه هه‌زاران ڕیخراوی فاشیزمی دۆستی حزبی دروستكراوه بێ ئه‌كت و بێ چالاكی كراوه، به‌ڵێ له ئێستا زۆربه‌ی زۆری ڕۆحه زیندوێته‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ناو دۆخێكی جه‌لادبوونی خۆدایه، له ڕێگه‌ی هه‌مان ناو و هه‌مان وه‌زیفه‌وه له‌ناوه ڕاسته‌قینه‌كه و وه‌زیفه ڕاسته‌قینه‌كه ده‌درێت، واته ئاین له ڕێگه‌ی ئاینه‌وه له جه‌وهه‌ری ئاین ده‌دات، مامۆستا خۆی مامۆستایه و له به‌هره‌ی مامۆستا ده‌دات، نووسه‌ر خۆی نووسه‌ره و له نووسه‌ر ده‌دات، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌دات، ژنان ژن كۆیله ده‌كه‌ن، فیلم فیلم ده‌كوژێت، سینه‌ما سینه‌ما له‌ناو ده‌بات..،واته ئێستا ئیبداعی فه‌زای گشتی ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ڕۆحییه‌تی فاشیزم له ڕۆحییه‌تی (خه‌یاڵی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی) ده‌درێت، به‌م جۆره نه فه‌زای گشتی ماوه و نه ڕۆحی زیندوێتی كۆمه‌ڵگه. كوشتنی ئه‌م فه‌زایی دیاره مێژوویه‌كی درێژتری هه‌یه، به‌ڵام به دیاریكراوی دوای ڕوخاندنی به‌عس ئه‌م فه‌زایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی كوردییه‌وه به ته‌كنیكی جیاواز و هۆشیارییه‌وه زه‌بری كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر فه‌زای گشتی له هه‌ر موجته‌مه‌عێك كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت هیچ هێزێكی سته‌مكار و فاشیزم ناتوانن خۆیان بسه‌پێنن، سه‌ركه‌وتنی فاشیزم له هه‌ر شوێنێك ئه‌وه‌یه كه پێشتر فه‌زای گشتی كۆنتڕۆڵ كردبێت، ئه‌م كۆنتڕۆڵه زۆر به هۆشیارییه‌وه له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی فاشیزمه‌وه ته‌نانه‌ت هاتۆته ناو خیزانه‌كانیش.
له ئێستادا ئه‌م سیسته‌مه‌ی پارتی یه‌كێتی هه‌یه جگه له كارئه‌كته‌ری بوده‌ڵه و كۆیله و گه‌وجێتی نه‌بێت هیچی تر ناخوڵقێنێت، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ فه‌زای گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌ماوه ده‌رفه‌تی خۆی بۆ به‌ره‌نگای دژی فاشیزم و به‌ره‌نگاری و خوڵقاندن بگرێته به‌ر. به كورتی ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری ئه‌م خاكه بكه‌ین بواری هه‌ناسه‌دانیشی تێدا نه‌ماوه، وڵات سه‌رتاپا وێران كراوه، خیانه‌تكار خیانه‌تكاری زیاتر ده‌خوڵقێنێت، دز دزی زیاتر ده‌خوڵقێنێت، جه‌هاله‌ت جه‌هاله‌تی زیاتر ده‌خوڵقێنێت… هه‌موو ئه‌مانه له هه‌ڕه‌می سیاسییه‌وه دێنه خواره‌وه و له خواره‌وه‌ش فۆڕمه‌كه ده‌درێته‌وه هه‌ڕه‌می سه‌ره‌وه. ئه‌ی كه‌واته چی بكه‌ین؟ دۆخی ڕزگاری له كوێ بدۆزینه‌وه؟ به‌ره‌نگاری دژی فاشیزم چۆن زیندوو بكه‌ینه‌وه؟
یه‌كه‌م/ له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به‌و دۆخه كرد كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گروپانه‌ی له رێگای خۆیانه‌وه له خۆیان ده‌ده‌ن و بوونه‌ته جه‌لادی خۆیان، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه به ئاگاییه‌وه ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵات فاشیزم لێره تۆڕێكی گه‌وره‌یه به ئاگاییه‌وه ئه‌وانیتر به نائاگاییه‌وه ده‌خاته نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی، واته دۆخی ئه‌و گروپانه زۆربه‌ی به نائاگاییه‌وه خزمه‌ت به فاشیزم ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ئیشی بۆ دۆخی ڕزگار ئه‌وه‌یه نه‌كه‌وینه ناو فاشیزم و فاشیزم به‌رهه‌م نه‌هێنینه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنمان بۆ تاكتیكه جیاوازه‌كانی فاشیزم، ده‌بێت ئێمه تێگه‌یشتنمان له‌و فۆڕمه فاشیزمه هه‌بێت كه به‌رده‌وام به ته‌كتیك، سیناریۆی جیاواز و ماسك و ده‌مامكی جیاوازه‌وه له‌ناوماندایه، به جۆرێك وا خۆی شاردۆته‌وه كه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌سته‌م بێت، واته تێگه‌یشتن له تاكتیكی ئه‌وان ئه‌وه‌یه هه‌م ناكه‌ویته ناو گه‌مه‌ی شه‌یتانی ئه‌وانه‌وه هه‌م دۆخی ڕزگاری و تاكتیكی ڕزگاری خۆت داده‌ڕێژیت. لێره‌دا ئه‌م هاوكێشه‌یه ئه‌وه‌یه به‌س خۆت ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م مه‌هێنه‌وه به‌شێكی زۆری گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارت له‌ناوبردووه، واته تێگه‌یشتن له ته‌كتیك و فۆڕمی ئیشكردنی فاشیزم به‌شێكی گه‌وره‌ی دۆخی به‌ره‌نگاری و ڕزگارییه، چونكه گه‌ر ئێمه تێنه‌گه‌ین له ئیشكردنی فۆڕمی فاشیزم چۆن ده‌توانین دۆخی ڕزگاری و به‌ره‌نگاریمان به‌رانبه‌ری هه‌ڵبسه‌نگێنین؟
دووه‌م/ تۆڕێكی به‌ره‌نگاری گه‌وره له كوردستان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م تۆڕه به‌ره‌نگارییه ته‌نیا به‌ره‌نگاریی خۆیان و ئیشكردنی خۆیان له په‌رله‌مان و هه‌ڕه‌می به‌رزی سیاسیی چڕكردۆته‌وه. یه‌كه‌م كارێكی ئه‌م تۆڕه به‌ره‌نگارییه گه‌وره ئه‌وه‌یه بزانێت هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رماندا دێت هی ئه‌وه‌یه ڕۆحییه‌تی فه‌زای گشتی مردووه، كه‌واته ده‌بێت ته‌حه‌ولێكی گه‌وره له‌م هێزانه ڕووبدات له پاڵ ئۆپۆزسیونی په‌رله‌مانی و هه‌ڕه‌می سیاسی (ئۆپۆزسیونی كۆمه‌ڵایه‌تی) و ئۆپۆزسیونی فه‌زای گشتی وجودی هه‌بێت، نابێت به تێگه‌یشتنمان بۆ دۆخی (لیبڕال) واز له‌و فه‌زایه بهێنین، نابێت ئاماژه‌كانمان بۆ ئه‌وه بڕوات كه ئێمه ده‌ستناخه‌ینه ناو بازاڕ و جامیعه و ئابوری و ته‌واوی گروپ و شوێنه‌كان چونكه ئێمه هێزێكی لیبڕاڵین، ته‌واوی شوێنه‌كان خنكێنراوه، ژه‌هرخواركراوه و بێ وه‌زیفه كراوه و كۆیله‌كراوه، ئه‌مه به ته‌كتیكی جۆرا و جۆری فاشیزم كراوه، ئایا ئۆپۆزسیونی كۆمه‌ڵایه‌تیش نابێت هه‌موو ئه‌و شوێنانه له كۆیله‌كردن و ژه‌هرده‌رخواردبوون و بێ وه‌زیفه‌بوون ڕزگار بكات؟ یان ده‌تانه‌وێت كۆیله‌بوون له ژێر ناوی (لیبڕالییه‌ت و نیولیبڕاڵییه‌ت) وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه؟ به‌ڵێ ده‌بێت ئۆپۆزسیونی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڕی بست به بست له‌گه‌ڵ جه‌هاله‌ت و دۆخی كۆیله‌بوونی ئه‌م گروپانه بكات و ڕزگاریان بكات، گه‌ر ئۆپۆزسیونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له پاڵ ئۆپۆزسیونی سیاسیی و په‌رله‌مانی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات ئیش نه‌كات، ئه‌و كات چۆن به‌عس ڕه‌وخا به‌عسیزم هات و كه‌لتوره‌كه‌ی نه‌ڕوخا، ئه‌و كاتیش هه‌ڕه‌می سیاسیش كۆتایی پێ بهێنین كه‌لتوره‌كه‌ی تا ناكۆتا ده‌مێنێته‌وه و دووباره له فۆڕمی نوێ‌دا خۆی مانفێست ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م/ ئه‌و ئۆپۆزسیونه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه وه‌زیفه‌ی ڕزگاركردنی فه‌زای گشتییه له پاڵ (غه‌می هابه‌ش)ی گروپه‌كان كه دۆخی ڕزگاری و به‌ره‌نگاری لێخوڵقاندووه، په‌ره به ئایدیایه‌كی هاوبه‌شیش بدات، غه‌می هاوبه‌ش به ته‌نیا ناتوانێت هه‌موو گرووپه‌كان كۆبكاته‌وه، یان وه‌زیفه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئایدیای هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌م گروپانه ده‌بنه شمشێره‌كه‌ی دیموكلیس و هیچ شتێك له‌به‌رده‌میدا خۆی ڕاناگرێت و هه‌زار جار له‌و چاوانه ده‌ده‌ت كه كوێركراون و شته‌كان نابینن، هه‌زار جار له گوێیانه ده‌دات كه نابیستن. غه‌می هاوبه‌ش كه شته مادییه‌كانه پێویسته، به‌ڵام شتی مادییه‌ت به ته‌نیا جۆرێك خۆپه‌رستی تێدایه و ناتوانێت تاكه‌كان بكاته گروپ، به‌ڵام (ئایدیای هاوبه‌ش) ڕۆحییه‌تی ئیشكردنی ئه‌و تاقم و ده‌ستانه‌یه، حاڵه‌تێكی یۆتۆپیای خه‌یاڵی و واقیعگه‌رایه (ئایدیالیزم و ڕیالیزمه) كه نا‌توانیت ئینسان به‌تاڵ بكریته‌وه لێی، چونكه مرۆڤ ناتوانێت بێ ئایدیا بژی كاتێك به‌و ئاڕاسته‌ی (ئایدیای هاوبه‌شه) ئیشت نه‌كرد و ئایدیاكه‌ت نه‌چووه ناو ڕۆحییه‌تی تاكه‌كان ئه‌وا ئه‌ویتر ته‌سلیمی ئایدیای هاوبه‌شی فاشیزم ده‌بێت.