 
	ئاماژه پرسیارپێچه‌كانی شوێن …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
” ئه‌م ده‌قانه ، له‌و خه‌ونانه ده‌چن ،
له بێ‌دار بوونه‌وه‌دا به پچرپچری به بیردێنه‌وه..
هه‌وڵێكه له ورد بوونه‌وه له (شوێن) و نا (شوێن)دا…”
• بانیژه‌ی جودایی
شمشێری ئاوریشمینی لێ
هه‌ڵكێشراوه..
ئاسمانی لێ ونه..
خۆزگه بۆ په‌یمانێك ده‌خوازێ.
•	له ناو توولی ته‌مدا
نا خاینێ ،
هێنده‌ی نه‌ماوه ده‌بارێ.
•	پارده
خۆی ،
به چیله مێوه‌كه‌ی ته‌نیشتیه‌وه ڕاگرتووه..
له‌وه‌ته‌ی بلێسه سه‌ردانی ده‌كا ،
كه‌لارێكی بێ سامی باركه‌وتووه.
•	دورگه‌ی زاراوه
بۆ كه‌سی باس مه‌كه !
گه‌وهه‌ری بێده‌نگی ،
گۆرانییه‌كی خه‌مباری
نیوه‌شه‌وانه…
داری ئومێدی پێ شین ده‌بێ.
•	سێبه‌ری داره‌به‌ن
    باخچه‌ی باران..
    هاوڕازی ئه‌ستێران ..
   خه‌و ،
 له‌و باوه‌شاندا
 ئیكسیری ئارامییه
 قووڵ …
 نه‌رم .
•	به‌هاربه‌ند
منداڵیی ته‌وته‌مه بێ موریده‌كان
جه‌ژنا و جه‌ژن..
وه‌رزاو وه‌رز…
ده‌گه‌ڕێته‌وه…
نوخشه‌ت لێ دیار نییه، بزانی
چ ده‌بێ ، چ ده‌گوزه‌رێ .
•	ڕێژگه‌ی ئاوهه‌ڵدێر
به‌فراوی..
به خوڕ..
ژنان ،
دامه‌نی كراسی لێ پیرۆز ده‌كه‌ن..
پیاوان ،
كوناهی پێ ده‌سڕنه‌وه ..
ڕێژگه‌ی ئاوهه‌ڵدێر
ته‌نیا له چیا‌و كه‌پكان نییه
له وتارانیش ده‌رده‌كه‌وێ .
•	كاول
 تۆده‌ڕۆی به جێم دێڵی
پێكگه‌یشتن خه‌ون نییه ، مۆته‌كه‌یه..
چۆله‌كه‌یش بێره‌دا نایه‌ن.
•	هێللانه‌ی ژێر گوێسه‌بانه
  باڵداران هه‌ڵه‌یان نه‌كردووه
 مرۆڤ له‌وێ هه‌ڵده‌دێردرێن.
•	گیرفانی جه‌نگاوه‌ر
     نه‌نیونۆكی بچكۆڵه.
     وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی ،
گه‌واڵه‌یه‌ك گریانی ئاماده..
پێنج هه‌زاریه‌كی شین و دوانامه‌ی ژنه‌كه‌ی .
•	شۆسته‌ی عاشقان
هه‌ست له بێ سنوریدا ده‌خنكێ
شازاده ماچیان لێ ده‌دزرێ..
خۆشه‌ویستم بنووسه!
كامیراكان ناهێلن لێت نزیك ببمه‌وه.
•	كه‌ناری دادخوازی
ئه‌و ده‌ڤه‌ره ،
ڕووپێوێكی كوشنده‌یه ..
شیناوه‌ردی بێزار كردووه ..
زۆرجار په‌رۆشیی
سێداره‌ی له دارستانه‌كاندا بۆ هه‌ڵده‌خرێ .
•	به‌رده‌مراز
له‌وه‌ته‌ی نیشتمانیان لێ ون كردووین ،
ڕێی بێچاره‌ییمان گرتووه :
داماو ، له‌به‌ر سێبه‌ری خۆماندا
به‌رده مراز هاواره !
•	قه‌ڵای تارمایی
هه‌رزه ..
بێ چاند..
بێ خه‌یاڵ..
بۆ جاری هه‌زاره‌م
عاجیباتیان هه‌ڵده‌نێ..
چه‌شه‌خواز ، بێ‌باك
بۆ جاری هه‌زاره‌م
زارۆمان ،
به جاری هه‌زاره‌م ده‌سپێرێ .
•	بنمیچی دووری
له بیابان فڕێدراوم..
ده‌مم دراوه‌ته‌وه..
فرمێسكم دڵۆپ دڵۆپ به‌زه‌وی ده‌كه‌ون..
زمانم گۆ ناكا ..
ده‌یان بینم ،
شاباشم به‌سه‌ردا لێ ده‌ده‌ن
•	گۆڕستانی په‌پوولان
به‌دوای شوێنه‌واری گۆرانییه‌كه‌وه‌م
بێ ئاگاداری ،
بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆم ،
پێشمه‌رگ
كفنیان بۆ ئاماده كردووم
•	به‌رئاستانه‌ی ڕوانیین
 لات .. كز
سه‌یری ئاسمانه‌ی(تاسان) ده‌كا .
•	ته‌لانی برۆكانی
چرا له دووریڕا ده‌بینرێن ..
ڕووناكی ،
به‌لای لووتكه‌دا ده‌شكێنێته‌وه..
متمانه‌ت پێ ده‌كه‌م
دڵه لانه‌وازه‌كه‌مت له ده‌ست ده‌نێم.
•	باوه‌شی نیگه‌رانی
به‌هه‌ورازێك سه‌رده‌كه‌وێت،
•	ژیانی لێ نزیك بووه‌ته‌وه..
لێره فێر بوو
دڵنیایی به كوێ دادێ.
•	بیلبیله‌ی ڕێكه‌وت
 چركه ئه‌به‌دییه‌كانی لێ كۆ ده‌بنه‌وه..
خاكه‌ڕایی ته‌نكه‌به‌فرێكه تازه باریوه..
ناتوانم بلێم دونیا سپی ده‌كا .
•	باڵی شه‌پۆل
تۆقه‌لانی به‌خۆ وێران..
ئه‌زموونی هاوسه‌نگی
هه‌ستێك ، له‌نه‌وای خۆماربوون ده‌چێت.
•	ئاگردان
له چاخه به‌ردینه‌كانه‌وه
له‌و كسپه‌یه نه‌گه‌یشتم ،
به پڕووشه‌یێ ده‌نگ ده‌داته‌وه.
•	ناوه‌ڕاستی ڕسته
چ شه‌وبه‌كێوییه‌كی سه‌خته
رێگاكانت ،
به (سه‌قه‌تایه‌تی) لێ بگیرێ .
•	پشتی بوراق
ڕاسپارده‌كانم له بیر كردووه
بمبه كه‌شه‌كه‌لانی فه‌له‌ك !
له ڕێگادا ، بیرم بێنه‌وه ..
ئێستا‌و دواڕۆژیان
لێ به تاڵان بردووم
بمبه كه‌شه‌كه‌لانی فه‌له‌ك
شایه‌د بیان هێنمه‌وه .
•	كووچه‌ی بنبه‌ست
له چۆلایی ، چۆلتر..
له خه‌م ، غه‌مگینتر..
له ده‌ستبه‌تاڵی ، بێ ئیشتر..
قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی بێ حاكم .
•	ناخی ته‌نیایی
ئۆقیانوسێك گریانی تێدا قه‌تیس ماوه..
چیایه‌ك له هه‌نسك..
قه‌سیده‌یه‌كی سه‌ر بڕاو..
ڕۆمانێكی زیندانی .
•	ڕۆژهه‌ڵاتی نیگا
تۆم بینی،
یاقوتێكم له خۆمدا دۆزیه‌وه.
•	دڕاڵه‌ی چۆل
وه‌ختێك خه‌ونه‌كانمان ،
هاتووچوویان پێدا ده‌كرد..
سه‌رده‌مێك ، (ئازیزه)ی ژوانی پێ ده‌كرد.
•	بۆشاییی با
جوانی،
لێره زه‌فه‌ری پێ ده‌برێ..
قه‌ڵای دڵ ،
له وێدا له بۆ شایی ماندوویدا داگیر ده‌كرێ ..
له داد مه‌پرسه !
•	ئه‌و سه‌ری په‌ره‌گراف
ئه‌تمۆسفێری گیرسانه‌وه له ڕسته‌ی ،
(بڵێی تا سه‌ر بێ) دایه.
•	مۆڵگه‌ی بوونه‌وه‌ران
بوونه‌وه‌ر،
چاوی شه‌یدایان
له‌گه‌نجینه‌ی سه‌روبنی دونیادایه
ماڵ و مۆڵگه
به (میم) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
•	بناری چاوه‌ڕوانی
به‌بیرت دێته‌وه
چ تافته‌یه‌كی باڵانوێنت له‌وێ به‌جێ هێشتبوو ؟
له‌وێ له‌ناو گه‌رداوی گومان ،
له داڵانه بێ كڵاوڕۆژنه‌كه‌دا:
(لاوك)ێك بوو له فرمێسك
(هۆره)ی ماڵ ئاوایی..
(ئه‌ڵلاوه‌یسی)یه‌ك له داخ..
به‌بیریت دێته‌وه وتم:
ئه‌گه‌ر بڕۆی برینه‌كانت ده‌ده‌مه‌وه؟!
شوباتی 2017

 
			 
			 
			