
کۆڕی زمانی کوردی.. عەبدولڕەحمان فەرهادی
زمان هۆكارێكه بۆ گوزارشت له هه‌ست و نه‌ست و بیركردنه‌وه و گوتاردان و گفت‌ولفت، هۆكارێكی گرنگیشه بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانین(مه‌عریفه)، هه‌روه‌ها ئامرازێكه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له هه‌ردوو بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریدا ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌م دوو ئاسته‌ش له یه‌كتر جیاوازن، ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیی زمان له‌نێو میلله‌تانی دواكه‌وتوو و زمانه لاواز و كه‌م خزمه‌تكراوه‌كاندا، زۆر به‌رزتره له ئاستی کولتووری و ڕۆشنبیری، به‌ڵام ئه‌م دوو ئاسته له زمانه پێشكه‌وتووه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك له یه‌كتر نزیكن، ئه‌م دوو ئاسته به‌ڵگه‌ن بۆ ناسنامه‌ی هه‌ر میلله‌تێك كه هه‌ر ده‌سته و گرۆیه‌ك پێی ده‌ناسرێنه‌وه. ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی زمان كه له بنه‌چه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه هاتوون، ده‌بنه بنه‌مای زمانی خێزانێكی زمان له چه‌ندین میلله‌تدا، وه‌ك خێزانی زمانه هیندوئه‌وروپییه‌كان كه له هه‌موو خێزانی زمانه‌كان به‌ربڵاوتره و زمانه‌كانی ئینگلیزی و هیندی و فارسی و كوردی و زۆری دیكه‌یشی تێدایه. زمان و بیركردنه‌وه وه‌ك دوو ڕووی قاقه‌زێكن، هه‌رگیز له یه‌كتر جیا ناكرێنه‌وه، چونكه له زماندا هه‌مووكات بیركردنه‌وه ئاماده‌یه. وه‌ك گوتراوه زمان بوونه‌وه‌رێكی زیندووه، هه‌ر بوونه‌وه‌رێكیش بۆ خۆشگوزه‌رانیی، پێویستیی به ژیان و خزمه‌ت و ته‌ندروستی هه‌یه، بێگومان زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، بوونه‌وه‌ری زیندوو و بزۆز و چالاكن، ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه.
زمانی ئینگلیزی كه بەهێزترین و پێشكه‌وتووترین زمانی دونیایه، له سه‌ره‌تادا بریتی بوو له زمانی هۆزه دواكه‌وتووه‌كانی چاخی ئاسنین له دانیمارك و ئه‌و ناوچانه، كه ته‌نیا قسه‌ی پێ ده‌كرا و شێوه‌ی نووسینی نه‌بوو، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت كرا، وه‌ك ئێستا ده‌یبینین ساڵانه سه‌دان وشه‌ی تازه دێنه ناو فه‌رهه‌نگه ستاندارده‌كه‌ی ئۆكسفۆرده‌وه. بەتەنیا داهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك شه‌كسپیر، حه‌فت سه‌د وشه‌ی بۆ ئه‌م زمانه داهێناوه. به درێژایی مێژوو ژماره‌یه‌كی زۆر له زمانان به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار به‌هۆی كاریگه‌ریی مرۆڤ و ڕووداوه‌كانه‌وه، له‌ناوچوون و نه‌ماون. له دنیادا نێزیكه‌ی شه‌ش تا حه‌فت هه‌زار زمان هه‌ن كه زۆریان زمانی ناوچه‌یه‌كی بچووكن و ژماره‌یه‌كی كه‌م له مرۆڤ قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، ئەگەر ئێمەی کوردیش خەمخۆر و دڵسۆزی زمانەکەمان نەبین، زمانەکەمان تا دێ لاواز دەبێت و ئاوامان بەسەر دێ. زۆر زمان هه‌ن به‌هۆی خزمه‌تكردنیانه‌وه، بەهێز و پێشكه‌وتوون و مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه. بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هەست و مەترسییەی زیاتر لاوازبوونی زمانه‌كه‌مان له دواڕۆژدا، پێویسته ئێمه له نووسەر و بنووس و ڕۆژنامەنووس و پەروەردەکاران، هەروەها داوودەزگاکان، لەخه‌مدا بین و زۆر به بایه‌خه‌وه بڕوانینه ئه‌م كێشه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مه خه‌می گه‌وره‌ی حكوومه‌ت بێت و كار بكات بۆ دامه‌زراندنی چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ ڕێكخستنی كاروباره‌كان. پێشنیاز ده‌كه‌م (كۆڕی زمانی كوردی) یان (ئەکادیمیای زمانی کوردی) دابمه‌زرێت، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م ده‌زگایه بریتی بێت له بایه‌خدان به زمانی كوردیی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆكان و كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی میدیا (کە وێرانەن!)، بێگومان ئه‌م جۆره ده‌زگایانه له زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌ن، بۆ نموونه: (كۆڕی زمانی عاره‌بی) له میسر و ئوردن و سووریا و لیبیا و تەنانەت لە سوودانیش هه‌ن، خه‌می گه‌وره‌یان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر زمانه‌كەیانە و توانیویانه كاری گه‌وره‌ش بكه‌ن. لێرەدا بە مافی ڕەوای خۆم دەزانم، پێشنیازی ئه‌وه‌ش بکە‌م كه (ئه‌كادیمیای كوردی) بگۆڕرێت بۆ (كۆڕی زمانی کوردی) یان (ئەکادیمیای زمانی كوردی)بە شێوەیەک بێت، کارەکانیان تەنیا پابەست بێت بە زمانەکەمان، به‌مه ئه‌ركه‌كه‌یان زۆر له‌وه‌ی ئێستا پیرۆز و گه‌وره‌تر ده‌بێت و با په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كه‌شیان تایبه‌ت بكرێت به زمانی كوردی له په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و میدیاكان و لێكۆڵینه‌وه له زمان و زۆر شتی تری تایبه‌ت به زمانه‌كه‌مان. پێموایه دره‌نگیشه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌و پاشاگه‌ردانییانه ده‌رباز بكه‌ین.